بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی #بوومەلەرزە# لە پارێزگاکانی #هەڵەبجە# و #کرماشان# و ناوچەکانی #قەسری شیرین# و سەرپولی زەهاب سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و هەزارانی تریش بریندار بوون.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان و خەڵکی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم. لەم کارەساتەدا خۆمان بە هاوخەمی خەڵکی لێقەوماو و زیانلێکەوتووی هەر دوو پارێزگای کرماشان و هەڵەبجە دەزانین
#مەسعود بارزانی#
13-11-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 4,586 gånger