ئاماری گیان لەدەستداوانی #بوومەلەرزە#ی شەوی ڕابردوو لە #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ 328 کەس بەرزبووەوە، هەروەها ڕاگەیەندراوەب کە پێنج ئاسەواری مێژوویی ڕووخاون.
وتەبێژی ناوەندی بەڕێوەبردنی قەیرانی ئێران ئاماری گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزەی لە کرمشان 328 کەس ڕاگەیاندو ئاشکراشی کرد، کە هەتاکو ئێستا 3950 کەس برینداربوون و گوندەکانی داڵاهووش 100٪ ڕووخاون و هیچیان لێنەماوە.
لە ئامارەکەدا هاتووە، کە هەتاکو ئێستا لە کرماشان 10 تەرم، جوانڕۆ سێ تەرم، داڵاهو 14 تەرم، لە سەر پێڵ زەهاو 236 تەرم، سەلاس و باوەجانی 15 تەرم، ئیسلام ئابادی غەرب 22 تەرم، قەسری شیرین 28 تەرم دۆزراونەتەوە، کە کۆی هەموویان دەکاتە 328 تەرم.
هەروەها ڕاشگەیەندراوە، کە گوندەکانی داڵاهوو 100٪ ڕووخاون و لەناوچوون.
لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی لە سەر زاری وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە ڕایگەیاندووە، کە بوومەلەرزەکە لە عێراق 543 قوربانی لێکەوتووەتەوە.
هەروەها ڕاگەیەندراوە، کە لە سێ شاری قەسری شیرین، داڵاهو و سەر پێڵ زەهاو، پێنج ئاسەواری مێژوویی ڕووخاون و لەناوچوون.[1]
13-11-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 7,120 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!