بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: پێشمەرگەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 02-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅02 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,963) پەڕتووک||
👫 ئیدریس سەلیم
40 ساڵ لە ریزی پێشمەرگەدا خەباتی کردووە، کەمئەندامی سەنگەرە و حەوت جار لە پێشمەرگایەتییدا برینداربووە، ئێستا خانەنشینی پێشمەرگەیە بە پلەی عەمید.
لە 08-05-2019 ئیدریس سەلیم لە بازگەی هەولێر-مەخموور لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراقەوە دەستگیرکرا، پێشتریش بەرپرسانی تەڤگەری ئازادیی ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەیان تەنها بە تۆمەتی ئەندامبوون بووە لە تەڤگەری ئازادیی.[1]
رۆژی 01-06-2020 پاش مانەوەی زۆرتر لە یەک ساڵ لە زینداندا، ئازادکرا.
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
📅 31-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ناوچەی رەزانی ئامەد، دوای ئەوەی دوێنی لە کۆڵانی 718ی گەڕەکی 5ی نیسان پۆلیسێک بەناوی ئاتاکان ئارسلان کوژرا، لە هەرێمەکە دەست بە ئۆپەڕاسیۆن کرا. بە پێی زانیاریەکان 2 کەس بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان لە کوشتنی پۆلیسەکەدا هەیە دەستگیرکران.[1]
- هاوسەرۆکانی رێخستنەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەی لە شاری ئێلح بەمەرجی گەشت نەکردن بۆ دەرەوەی تورکیا ئازادکران. دوای ئازادکردنیان لەبەردەم بارەگای هەدەپە بە چەپڵەرێزان پێشوازی لە هاوسەرۆکە ئازادکراوەکان کرا.[2]
- لە 19 گوندی بەدلیس 'قە
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
📊 بابەت 374,017 | وێنە 58,938 | پەڕتووک PDF 10,963 | فایلی پەیوەندیدار 42,316 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,558 |
📊 لە کوردستان ساڵانە 1000 کەس تووشی سیل دەبن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
لە کوردستان ساڵانە 1000 کەس تووشی سیل دەبن
📊 ئامار و راپرسی


رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ لە ساڵی 2000 ەوە پێشڤەچوونی باش بەدیهاتووە لە قەلاچۆکردنی نەخۆشیی دەردەباریکە (سیل)، بەڵام بۆ ئەوەی پرۆگرامی کۆتاییهێنان بە سیل بەتەواوی سەرکەوتوو بێت، پێویست بە پابەندبوونێکی سیاسیی زیاتری وڵاتان دەکات بە نەخشەڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییە. بەپێی قسەی بەرپرسانی تەندروستی لە کوردستان، هێشتا ئەو نەخۆشییە بەشێوەیەکی بەرچاو هەیە و ساڵانە نزیکەی هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێن.
سیل، یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندە مێژووییەکانی جیهان کە تاوەکو ئەمڕۆش وەک هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ژیانی مرۆڤ ماوەتەوە، ئەو نەخۆشییە لەدوای ئایدزەوە بە یەکەمین نەخۆشیی گوازراوە دێت کە تووشبوو دەکوژێ. بەڵام وەکو ئایدز بێ چارەسەری نییە، ئەگەر تووشبوو پابەندی رێنماییەکان بێ، ئەگەری چاکبوونەوەی لە سەرووی 80%یە.
پزیشکێکی پسپۆڕ بە دووری دەزانێ سیل بە ئاسانی قەلاچۆ بکرێ و هاوشێوەی نەخۆشیی (ئاوڵە) ببێتە بەشێک لە مێژوو، بە تایبەت لە کوردستان.
د.زانیار نووری، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، بە (رووداو)ی گوت: کوردستان لەو ناوچانەی جیهانە کە بە جێنشینی بەکتریای سیل دادەنرێ، دەکرێ ژمارەی حاڵەتەکان کەم بکەینەوە، بەڵام لەناوبردنی یەکجارەکی لانیکەم بۆ ئێستا، خەونە.
پزیشکەکە دەڵێ ئەم بەکتریایە زۆر زیرەکە و لەگەڵ دۆخی جیاواز خۆی دەگونجێنێ و بە هێواشی کاری خۆی دەکات، لێکۆڵینەوەکان دەڵێن لە سەرەتای ژیانی مرۆڤەوە لەگەڵ مرۆڤ ژیاوە، دەگوترێ لە مێژوودا هیچ کارەساتێک هێندەی سیل مرۆڤی نەکوشتووە.
نێوەندە زانستییەکان دەڵێن سێیەکی خەڵکی بەکتریای سیلیان هەڵگرتووە، بەڵام کۆئەندامی بەرگری سڕی دەکات و ناهێڵێ ببێتە هۆی نەخۆشکەوتنی کەسەکە و تەنیا لە 10%ی حاڵەتەکاندا بەکتریاکە چالاک دەبێت و کەسەکە نەخۆش دەخات.
سەردەمی کۆن مرۆڤ زیاتر بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی و ناهۆشیارییەوە تووشی سیل دەبوو، لە هەمانکاتدا دەرمانی بنبڕکەری نەخۆشییەکە نەبووە، بۆیە سیل هۆکارێکی بەرچاوی مردنی خەڵک و قڕکردنی کۆمەڵگەکان بووە.
باشبوونی باری دارایی و خۆراکیی مرۆڤ، لەمپەرێکی لە بەردەم بەکتریاکە دروستکرد، بەڵام وەک دکتۆر زانیار دەڵێ، ئێستا بەکتریاکە پەنجەرەی نوێی دۆزیوەتەوە بۆ تووشکردنی مرۆڤ لە هەشتاکانەوە سیل بووە بە گرفتی گەورەی کەسانی تووشبوو بە ئایدز و ئەوانەی شەکرەیان هەیە، چونکە ئەمانە کۆئەندامی بەرگرییان لاوازە و ناتوانێ وەک پێویست بەکتریاکە لە جەستەدا سڕ بکات.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رۆژی 30ی ئۆکتۆبەری 2017 رایگەیاند، هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی سیل لە ساڵی 2000 بەدواوە تاوەکو ئەمساڵ، بووەتە هۆی پاراستنی ژیانی 53 ملیۆن کەس.
رێکخراوە جیهانییەکە دەڵێ سەرەڕای ئەو دەستکەوتانە، هێشتا سیل لە سەرەوەی لیستی ئەو نەخۆشییە گوازراوانەدایە کە دەبنە هۆی مردن. هێشتا سیل هۆکاری یەکەمی مردنی تووشبووانی ئایدزە.
د.عەبدولڕەحمان رێکانی، بەرپرسی سەنتەری سیل و نەخۆشییەکانی هەناسە لە دهۆک بە (رووداو)ی گوت: لە سەرەتای ساڵانی دوو هەزار، ساڵانە نزیکەی 200 حاڵەتمان لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆمار دەکرد، ئێستاش لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی ژمارەی دانیشتووان، هەر ئەوەندە تۆمار دەکەین، بۆیە وای دەخەمڵێنین حاڵەتەکان لە پارێزگاکەمان نزیکەی 20-30% کەمی کردبێ.
هەر لەوبارەوە دکتۆر خاڵس قادر، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد ساڵانە 900 تاوەکو 1100 حاڵەتی سیل لە کوردستان تۆمار دەکەین.
دکتۆر زانیار دەڵێ ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە لە کوردستان، رێژەی چاکبوونەوە لە سیل لە ئاستی جیهانیی بەرزترە ستانداردی جیهانی دەڵێ 80%ی حاڵەتەکان چاک دەبنەوە، لە کوردستان زیاتر لەو رێژەیەش بەتەواوی چاکدەبنەوە.
بەڵام گرفتی گەورەی نەخۆشییەکە لە دەستنیشانکردنیدایە، بەشێکی بەرچاو لە حاڵەتەکان، درەنگ دەستنیشان دەکرێن د.عەبدولڕەحمان رێکانی دەڵێ نەخۆشییەکە لە مێژوودا وەها ناسرابوو کە نەخۆشیی هەژارانە، بۆیە بەشێک لە خەڵکی نایانەوێ وەک تووشبووی سیل بناسرێن. خوێندکاری زانکۆ دێتە لامان و دەڵێ نابێ لە راپۆرتەکە بنووسن کە تووشی سیل بووە، تا خەڵکی نەزانن.
دکتۆر زانیاریش دەڵێ رێوشوێنە کۆنە توندەکان لە دژی نەخۆشییەکە، هۆکارێکی گەورەی بەدناوبوونیەتی و وادەکات ئەوانەی گومانی تووشبوونیان هەیە، لایان ئەستەم بێ سەردانی پزیشک بکەن لە زەمانی پاشایەتی لە عێراق ئەگەر لە ماڵێکدا تووشبوویەکی سیل هەبووبێ، خانووەکەیان سووتاندووە بۆ ئەوەی بەکتریاکە قەلاچۆ ببێ.
بەڵام دکتۆر زانیار دەڵێت سیل وەک هەر نەخۆشییەکی دیکە نەخۆشیی هەموو کەس و چینێکە و چارەسەری هەیە و بۆ ئێستا کوشندە نییە: ئەم نەخۆشییە لەسەر تەرمی فیرعەونەکان بینراوەتەوە، ئایا فیرعەونەکان لە چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە بوون؟.
سیلی سەرسەخت
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی جۆرێکی کوشندەی سیل کە توانای بەرگریکردنی لە بەرامبەر چەندین دەرمانی دژە سیل پەیدا کردووە و بەخێرایی لەسەر ئاستی جیهان لە بڵاوبوونەوەدایە. بەپێی خەمڵاندنەکانی تەندروستی جیهانی، ساڵانە 600 هەزار حاڵەتی سیلی ئەوتۆ تۆمار دەکرێن کە بە دەرمانی بەهێزی ریفامپین لەنێو ناچن و 490 هەزاریان بەرامبەر هەموو دەرمانە کلاسیکییە دژە سیلەکان بەرگرییان پەیدا کردووە، بەڵام پزیشکان دەڵێن لە کوردستان لە کۆی 200 حاڵەت، تەنیا یەکێکیان تووشی ئەو جۆرە سیلە دەبێ.
نیشانەکانی:
- کۆکە: بۆ ماوەی سێ هەفتە و زیاتر
- بەڵغەم: لەوانەیە خوێنی لەگەڵ بێ
- ئازاری سنگ: بە تایبەت لەکاتی کۆکە یان هەناسەی قووڵ
- دابەزینی کێش: بێئەوەی کەسەکە مەبەستی بێ
- لەش داهێزران
- تا: هەندێکجار لەرزی لەگەڵە
- ئارەقەکردنەوە: بە تایبەت لە شەودا و بە بڕی زۆر
- نەمانی ئارەزووی خواردن
کێ زۆرتر تووش دەبێ؟
- ئەوانەی بەرکەوتنیان زۆرترە لەگەڵ تووشبووان
- ئەوانەی بەرگرییان لاوازە: وەکوو شەکرە، سستبوونی گورچیلە، هەندێک جۆری شێرپەنجە، بەدخۆراکی و کەسانی بەتەمەن
- تووشبووانی ئایدز قوربانیی هەرە گەورەی سیلن
- ئەو ئاڵوودەبووانەی بە دەرزی ماددەی هۆشبەر لە خۆیان دەدەن
رێگاگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە
- مانەوەی تووشبوو لە ماڵەوە، لانیکەم تاوەکو سێ هەفتە.
- ژوورەکەی هەواگۆڕکێ بکات: تاکو شوێنەکە بچووک و داخراو بێت، ئەگەری تووشبوونی کەسانی نێو ژوورەکە زیاترە.
- دەمی دابپۆشێ: بە تایبەت کاتی پێکەنین، کۆکە و پژمین.
- ماسک ببەستێ: بە تایبەت لە سێ هەفتەی یەکەمی وەرگرتنی چارەسەر
چارەسەر:
چارەسەرەکە کۆرسێکی چوار دەرمانییە، سیلی ئاسایی شەش مانگ چارەسەری دەوێ، سیلی سەرسەختیش دوو ساڵ. پاش دوو مانگ لە وەرگرتنی دەرمان ئەگەری گواستنەوەی بەکتریاکە بۆ کەسانی دیکە بە تەواوی کەم دەبێتەوە.
تەواونەکردنی هەموو کۆرسەکە مەترسیدارە و دواتر چارەسەر سەخت دەکات.[1]
10-11-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 10-11-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-11-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⛑ تەندروستی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 10 2017 3:49PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 11 2017 8:09PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 11 2017 8:09PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,310 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
لە کوردستان ساڵانە 1000 کەس تووشی سیل دەبن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-11-2017
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️مادە هۆشبەرەکان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,499 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574