Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
📖 چۆن ململانێی رۆسنەفت و بریتش پترۆڵیۆم خەونی سەربەخۆیی کوردستانی لەباربرد؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
چۆن ململانێی رۆسنەفت و بریتش پترۆڵیۆم خەونی سەربەخۆیی کوردستانی لەباربرد؟
📖 کورتەباس

بەو ناونیشانەی سەرەوە، حسێن جەمۆ بابەتێکی لە رۆژنامەی ئەلحەیات-دا بڵاوکردووەتەوە کە تێدا دوای ئەوەی باس لە کاریگەریەکانی لەدەستدانی کەرکوک بۆ کورد دەکات، دێتەسەر بەشێک لە هۆکارەکانی ئەو وەرچەرخانە خێرایەی 16ی ئۆکتۆبەر و دەیبەستێتەوە بە کەڵەکەبوونی قەیرانەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان و پاشان کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و ئینجایش ئەو هۆکارە ناڕوونەی کە رەنگە لەپشت رووبەڕووبوونەوە خێراکە و دانانی سیناریۆی رووداوەکانەوە بێت لەکاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە 25 ی ئەیلولدا، کە ململانێی نێوان کۆمپانیا جیهانیەکانی نەوتە لە عێراق و کوردستاندا.
نووسەر دەپرسێت چۆن دەکرێت چرای سەوزی نێودەوڵەتی داگیرسێنرێت بۆ میلیشیاگەلێک کە بە نزیکترین هاوپەیمانەکانی قاسم سولەیمانی دادەنرێن و هەندێک لە سەرکردەکانیان لە لیستی تیرۆدا بن، بۆئەوەی هەڵکوتنە سەر ئەو هەرێمەی کە تاقە سەربازێکی ئەمریکی یان خۆرئاوایی تێدا نەکوژراوە؟ چۆن قوربانیی بە گەلی کورد درا بۆ بەرژەوەندیی بەیداخەکانی (لبیک یا حسین)؟.
حساباتەکانی تیلەرسۆن
بابەتەکە، سەرەتای بەشی یەکەمی ئەم ململانێیەی ئێستا بۆ سەرەتاکانی ساڵی 2011 دەگێڕێتەوە کاتێک کۆمپانیای (ئیکسۆن)ی ئەمریکی یەکێک لەو کەسانەی دامەزراند کە زۆرترین پەیوەندیی بە بڕیاربەدەستانی عێراقەوە هەبوو ئەویش عەلی ئەلخزێری بوو کە ئەمریکیەکی بە رەچەڵەک عێراقییە و وەک یاریدەدەری تایبەت کاری لەگەڵ پێنج باڵیۆزی ئەمریکی لە بەغدا و کاری راوێژکاریشی لەگەڵ سێ‌ گەورە ژەنراڵیاندا کردووە.
بە گوتەی نووسەری بابەتەکە، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئیکسۆن، عەلی ئەلخزێری ئەوەیان بۆ رووندەکاتەوە کە عێراق لە سایەی دەسەڵاتی نوری مالیکی-دا بەرەو دیکتاتۆری و جەنگی ناوخۆ دەچێت. بەردەوام لە ئێران نزیکدەبێتەوە، ئەمەیش کاردانەوە و کاریگەریی پێچەوانەی دەبێت لەسەر کۆمپانیاکانی ئەمریکا. ئەم روونکردنەوەیە دەبێتە جێی سەرنج و بایەخی بەڕێوەبەرانی ئیکسۆن کە ئەوکاتە لەژێر ئیدارەی رێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا دەبێت و پێشتریش رێککەوتنێکی بە بەهای 25 ملیار دۆلار لەگەڵ بەغدا واژۆکردووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەیەک لە خۆرئاوای قوڕنە کە بە گەورەترین کێڵگەکانی عێراق دادەنرێت.
سەرەنجام عەلی ئەلخزێری پێشنیاری ئەوە بۆ ئیکسۆن دەکات کە هەرێمی کوردستان بکاتە ئاڵتەرناتیڤی عێراق و لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا کۆمپانیاکە چالاکیەکانی خۆی لە باشوری عێراقەوە دەگوازێتەوە بۆ کوردستان.
هەموو ئەمانە لە پێش کەوتنی موسڵ لە حوزەیرانی 2014، روویاندا و ئەوەبوو شکستی سوپای عێراق لەبەردەم داعشدا، دەرفەتی ئەوەی بۆ هێزە کوردیەکان رەخساند تا کۆنترۆڵی هەموو ناوچە کێشەلەسەرەکان بکەن بە هەندێک شوێنی دیکەیشەوە. بەمەیش رووبەری هەرێمی کوردستان فراوانتر بوو و یەدەگەکانی نەوتی بەشێوەیەکی زۆر زیادیان کرد و کێڵگەی دیکەیان هاتنە سەر.
حسێن جەمۆ دەڵێت بەمجۆرە رێککەوتنەکەی ئیکسۆن بەشداربوو لە وێنەکردنی خەونەکانی کوردستان. هەرچی کۆمپانیاکانی دیکەی وەک شێڵ-ی هۆڵەندی و توتاڵ-ی فرەنسی بوون، ورووژانە نەوتی شیعەی باشوری عێراقەوە. بەڵام لەناکاو وەبەرهێنانەکانی ئیکسۆن کەوتنە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەوە کاتێک لە ئابی 2014 دا، واتا دوای تەنیا سێ‌ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن پێشمەرگەوە، رێکخراوی داعش رووی بە ئاراستەی کوردستاندا وەرگێڕا. ئەمەیش گورزێکی گەورە بوو لە پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان.
دواتر بۆ جێکردنەوەی بڕی نەوتە تازەکە، هەرێمی کوردستان هێڵێکی بۆریی سەربەخۆی دامەزراند بۆ هەناردەکردنی نەوت لەڕێی تورکیاوە. لەماوەیەکی کورتی گەشەی نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2014 کۆمپانیاکانی نەوت بەرەو کوردستان ریزیانبەست و بەرهەم زیادی کرد و لەگەڵیشیدا کێشەکان لەگەڵ بەغدا توندتر بوونەوە تا مەسەلەکە ئاوەژوو بووەوە و داعش لە ئابی 2014 لە ناوچە جێناکۆکەکاندا کەوتە پێشڕەوی. ئیتر بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوت کارەکانی خۆیان لە هەرێم هەڵپەسارد و تەنیا چەند کۆمپانیایەکیان مانەوە، وەک کۆمپانیای کارەکانی تەق تەق کە تایبەتە بە هەردوو کۆمپانیای گێنەڵ ئێنرجی-یی ئینگلیزی-تورکی و کۆمپانیای ئەداکس پترۆڵیۆم-ی سەر بە سینۆپک-ی چینی. بەمەیش ژمارەی ئەو پێگانەی کە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان جێیانهێشت لە هەرێمی کوردستان و هەتا سەرەتای 2017 گەیشتنە نزیکەی 19 شوێن. لە کۆتایی ساڵی 2016 یشدا ئیکسۆن وازی لە سێ‌ کێڵگەی نەوت هێنا، کە خۆی شەش کێڵگەی هەبوو، خۆی ئامادەکرد بۆ جێهێشتنی کوردستان.
جەمۆ، درێژە بە نووسینەکەی دەدات و دەڵێت دوای بڕیاری تیلەرسۆن بە کشانەوەی لە کوردستان، ئیتر کۆمپانیا بچووکەکان کەوتنە گومانەوە لە داهاتووی سیاسیی هەرێمەکە. مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمەکە ژمارەیەکی زۆر رێکەوتننامەی نەوتی واژۆکرد بێ‌ ئەوەی ئیدارەکەی ئامادە بێت بۆ گرەنتیدانی پاشەڕۆژی کارکردن لە کوردستاندا. ئیتر وایلێهات دۆسیەی نەوت ئەوەندە بە شێواوی بەڕێوەدەبرا کە قسەکردن دەربارەی فرۆشتنی کێڵگەکانی نەوت بە تورکیا هیچ هاووڵاتیەکی کوردی تووشی سەرسوڕمان نەکرد. بەڵام شۆکی دەرچوونی ئیکسۆن، بە شێوەیەکی کتوپڕ بە هاتنی کۆمپانیای زەبەلاحی روسنەفتی روسی قەرەبوو کرایەوە کە هاتە بازاڕی هەرێمەوە و بووە گەورەترین خاوەنی کەرتی نەوت و غاز. ئەم هاتنەناوەوە خێرایەی روسنەفت بۆ سەر میراتی ئیکسۆن-ی ئەمریکی، رێککەوتنەکانی هەژاند و وێنەی دیمەنی سیاسیی لە هەرێمەکەدا گۆڕی.
ئینجا نووسەر دەڵێت لە 28ی شوباتی 2017 دا هەرێمی کوردستان بۆ قەرزکردنی سێ‌ ملیار دۆلار، چەند رێککەوتنێکی تازەی لەگەڵ کۆمپانیا بازرگانیەکان و کۆمپانیای رۆسنەفت-دا بەست بە گرەنتیدانی فرۆشتی پێشوەختەی نەوت. لە نیسانی رابردوویشدا رۆسنەفت یەکەم بارە نەوتی لە هەرێمە کوردییەکە کڕی و بەمەیش بووە یەکەم کۆمپانیای گەورەی نەوت کە راستەوخۆ خامی کوردیی بۆ بەرژەوەندیی سیستمی پاڵاوتن و جیاکردنەوەی پێکهاتەکانی. کۆمپانیای غاز پرۆم-ی روسییش هاتە هەرێمەکەوە و لە ئازاری 2016 دا بووە بەرپرسی ئیدارەدانی کێڵگەی سەرقەڵا لە گەرمیان.
کودەتا بەسەر رۆسنەفت-دا
لێرەوە حسێن جەمۆ باس لە (کودەتا) بەسەر کۆمپانیا زەبەلاحەکەی روسیا دەکات و دەنووسێت دوای دوو رۆژ لە کۆنترۆڵکردنی کەرکوک لەلایەن بەغداوە، ئاماژەکانی کودەتاکردن بەسەر رۆسنەفتدا بەسەر نەخشەی نەوتی کوردستاندا دەرکەوتن. ئەمجارەیان لەڕێی عێراقەوە، کە یاریزانێکی بەهێزی خستە گۆڕەپانەکەوە، ئەویش کۆمپانیای دێرینی نەوتی بریتانی (بریتش پترۆڵیۆم)ە.
ئینجا نووسەر ئەوە رووندەکاتەوە کە چۆن عەبدولجەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق داوای لە کۆمپانیا بریتانیەکە کردووە تا پشتگیریی عێراق بکات بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوتی کەرکوک کە پێش سەدەیەک لەمەوبەر لەژێر بەڕێوەبەرێتیی بریتانیادا بوون. دواتر باس لەوەیش دەکات لە ساڵی 2013 دا وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی راوێژکاریی لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم-دا واژۆکردووە بۆ یارمەتیدانی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پێشخستن و پەرەپێدانی هەردوو کێڵگەی هاڤانا و بابەگوڕگوڕ کە هەردووکیان لە پارێزگای کەرکوک-ن. بەڵام کارەکان نەکران چونکە لە ساڵی 2014 دا حکومەتی بەغدا کۆنترۆڵی کێڵگەکانی لەدەستدا و کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردیەکانەوە، دوای ئەوەی موسڵ کەوت و پێشمەرگە کۆنترۆڵی هەموو کێڵگەکانی نەوتی کرد.
دەربارەی کێڵگەکانی کەرکوک-یش دەڵێت لە گەورەترین و کۆنترین کێڵگەکانی نەوتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن و قەبارەی یەدەگی نەوتیان بە نزیکەی نۆ ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێت. ئەوەی جێی سەرسووڕمانە ئەوەیە کە کۆمپانیا بریتانیەکە بە رێژەی 20% پشکی لە رۆسنەفت-دا هەیە، بەڵام رکابەریی نێوان دوو کۆمپانیاکە رەهەندی سیاسیان هەیە و هەریەک لە لەندەن و مۆسکۆ ئیدارەی دەدەن.
دواتر دەنووسێت دوای دوو رۆژ لەوەی کە بریتش پترۆڵیۆم چووە کەرکوکەوە، بەپەلە رۆسنەفت دەستیگرت بەسەر هێڵی بۆریی سەرەکیی نەوتی کوردستانی عێراقدا بۆ ئەوەی قەبارەی وەبەرهێنانی لە هەرێمە نیمچە سەربەخۆکەدا زیاد بکات بۆ 3،5 ملیار دۆلار، سەرەڕای جووڵە سەربازیەکانی بەغدا. ئەوەبوو رۆسنەفت وتی خاوەندارێتیی 60%ی هێڵە بۆرییەکان دەکات. رۆسنەفت کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە رێگریی زۆری بۆ قەرزکردن لە دەوڵەتانی خۆرئاوا بۆ دروستبووە، ئەوەی پەسەند کرد کەبی بڕی 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە پێنج ناوچەی نەوت لە کوردستاندا بکات.
پاشان زۆر بەکورتی باس لە واژۆکردنی رێککەوتننامەی هێڵی بۆریی لە نێوان ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و ئیگۆر سیچن سەرۆکی رۆسنەفت، کە یەکێکە لە گەورەترین هاوپەیمانەکانی پوتین، دەکات. رێڕەوی ململانێکانی ئێستا وا رووندەکاتەوە کە بریتش پترۆڵیۆم هەوڵدەدات بۆ ئەوەی ڤلادیمێر پوتین کۆنترۆڵی کێڵگەکانی کەرکوک نەکات. بەڵام ئەم ململانێیە بووە هۆی لەناوبردنی پرۆژەی سەربەخۆیی سیاسیی کورد و هەرێمەکەیش باجێکی گەورەی چوونەپێشەوەی روسیا بۆ کوردستان، دەدات.
نەوتی ئێرانی!
نووسەر ئاماژە بەوەیش دەدات کە ناکرێت لەم بوارەدا رۆڵی ململانێ‌ و کێبڕکێی تورکیا و ئێران نادیدە بگیرێت، چونکە ململانێی تورکیا-ئێران لەسەر سامانی هەرێمە کوردیەکە، رۆڵی هەبووە لەوەدا کە دۆخەکە بگاتە رێگەیەکی داخراو. پێدەچێت بڕیاری رووخانی کەرکوک، رۆژی 31 ی تەموزی رابردوو پەسەندکرابێت کە بەغدا و تاران رێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ راکێشانی هێڵێکی بۆریی بە مەبەستی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران. ئەمە ئەو رێککەوتنە بوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دیاریکراوییش پارتی دیموکراتی کوردستان و نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک رەتیانکردەوە. هەرێم ئەوەی رەتکردەوە کە رێککەوتنەکەی ئێران و عێراق کێڵگەکانی بای حەسەن و هاڤانا بگرێتەوە. رێککەوتنەکە بەشداریی ئێران بۆ دەستکەوتنی نەوتی خانەقین و مەندەلی-یش دەگرێتەوە.
ئینجا نووسەری بابەتەکە پرسیاری ئەوە دەکات ئەگەر ئێران دەستبگرێت بە سەر کەرکوک و نەوتەکەیدا و بریتش پترۆڵیۆم-یش لەو کێڵگانەدا کار بکات، ئەبێ‌ چ شتێک کۆمپانیاکەی بریتانیا و ئێران پێکەوە کۆ بکاتەوە؟.
دوا پەرەگرافی بابەتی چۆن ململانێی رۆسنەفت و بریتش پترۆڵیۆم خەونی سەربەخۆیی کوردستانی لەباربرد؟ دەڵێت تێگەیشتن لە دیمەنەکە هەروا ئاسان نییە. لەم هەرێمە کوردیەدا روسیا پشتگیریی بارزانی دەکات، ئێرانیش کە هاوپەیمانی روسیایە دژی بارزانییە، تورکیایش کە بووەتە هاوپەیمانی روسیا کاردەکات دژی بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیای نەوتی روسیا لە کوردستان، بریتش پترۆڵیۆم-یش کە پشکی خۆیی لە رۆسنەفت-دا هەیە دەیەوێت لە هەرێمەکەی دەرپەڕێنێت، ئەمریکایش- بە بێدەنگی- بەتەنیشت قاسم سولەیمانی یەوە لەم بەشەی عێراقدا وەستاوە. مەتەڵی ئەم دیمەنە پەیوەستە بە تورکیاوە. ئایا تورکیا تاقە دەوڵەتێکە کە (ئاسایشی نەتەوەیی) خۆیی خستووەتە پێش بەرژەوەندییە ئابوریەکانەوە؟ هەتا بارزانی دەرگای سیاسەتی تورکیا بێت بەرامبەر بە کورد و بەدیاریکراوییش پارتی کرێکارانی کوردستان، زەحمەتە ئەوەی سەرەوە هۆکاری تورکیابێت. پێدەچێت تورکیا تاقە دۆڕاوی ناو یاریکەرەکانی ئەم ململانێیە بێت. چونکە تورکیا هەرێمی کوردستانی لەدەستدا و نایشتوانێت عێراقێکی (ئێرانی) بۆخۆی راکێشێت.
ئامادەکردن: لوقمان محەمەد رەشید[1]
09-11-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 09-11-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-11-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-11-2017
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 💰 ئابووری
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🖨 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە: دەزگای دواڕۆژ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 9 2017 1:08PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 12 2017 12:08PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 12 2017 12:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,760 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,92 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574