پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,274
پەرتووک PDF 18,885
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
چۆن ململانێی ڕۆسنەفت و بریتش پترۆڵیۆم خەونی سەربەخۆیی کوردستانی لەباربرد؟
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چۆن ململانێی ڕۆسنەفت و بریتش پترۆڵیۆم خەونی سەربەخۆیی کوردستانی لەباربرد؟
کورتەباس

چۆن ململانێی ڕۆسنەفت و بریتش پترۆڵیۆم خەونی سەربەخۆیی کوردستانی لەباربرد؟
کورتەباس

بەو ناونیشانەی سەرەوە، حسێن جەمۆ بابەتێکی لە ڕۆژنامەی ئەلحەیات-دا بڵاوکردووەتەوە کە تێدا دوای ئەوەی باس لە کاریگەریەکانی لەدەستدانی کەرکووک بۆ کورد دەکات، دێتەسەر بەشێک لە هۆکارەکانی ئەو وەرچەرخانە خێرایەی 16ی ئۆکتۆبەر و دەیبەستێتەوە بە کەڵەکەبوونی قەیرانەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و هەرێمی کوردستان و پاشان کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم و ئینجایش ئەو هۆکارە ناڕوونەی کە ڕەنگە لەپشت ڕووبەڕووبوونەوە خێراکە و دانانی سیناریۆی ڕووداوەکانەوە بێت لەکاتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە 25 ی ئەیلولدا، کە ململانێی نێوان کۆمپانیا جیهانیەکانی نەوتە لە عێراق و کوردستاندا.
نووسەر دەپرسێت چۆن دەکرێت چرای سەوزی نێودەوڵەتی داگیرسێنرێت بۆ میلیشیاگەلێک کە بە نزیکترین هاوپەیمانەکانی قاسم سولەیمانی دادەنرێن و هەندێک لە سەرکردەکانیان لە لیستی تیرۆدا بن، بۆئەوەی هەڵکوتنە سەر ئەو هەرێمەی کە تاقە سەربازێکی ئەمریکی یان خۆرئاوایی تێدا نەکوژراوە؟ چۆن قوربانیی بە گەلی کورد درا بۆ بەرژەوەندیی بەیداخەکانی (لبیک یا حسین)؟.
$حساباتەکانی تیلەرسۆن$
بابەتەکە، سەرەتای بەشی یەکەمی ئەم ململانێیەی ئێستا بۆ سەرەتاکانی ساڵی 2011 دەگێڕێتەوە کاتێک کۆمپانیای (ئیکسۆن)ی ئەمریکی یەکێک لەو کەسانەی دامەزراند کە زۆرترین پەیوەندیی بە بڕیاربەدەستانی عێراقەوە هەبوو ئەویش عەلی ئەلخزێری بوو کە ئەمریکیەکی بە ڕەچەڵەک عێراقییە و وەک یاریدەدەری تایبەت کاری لەگەڵ پێنج باڵیۆزی ئەمریکی لە بەغدا و کاری ڕاوێژکاریشی لەگەڵ سێ‌ گەورە ژەنراڵیاندا کردووە.
بە گوتەی نووسەری بابەتەکە، لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئیکسۆن، عەلی ئەلخزێری ئەوەیان بۆ ڕووندەکاتەوە کە عێراق لە سایەی دەسەڵاتی نوری مالیکی-دا بەرەو دیکتاتۆری و جەنگی ناوخۆ دەچێت. بەردەوام لە ئێران نزیکدەبێتەوە، ئەمەیش کاردانەوە و کاریگەریی پێچەوانەی دەبێت لەسەر کۆمپانیاکانی ئەمریکا. ئەم ڕوونکردنەوەیە دەبێتە جێی سەرنج و بایەخی بەڕێوەبەرانی ئیکسۆن کە ئەوکاتە لەژێر ئیدارەی ڕێکس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکادا دەبێت و پێشتریش ڕێککەوتنێکی بە بەهای 25 ملیار دۆلار لەگەڵ بەغدا واژۆکردووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەیەک لە خۆرئاوای قوڕنە کە بە گەورەترین کێڵگەکانی عێراق دادەنرێت.
سەرەنجام عەلی ئەلخزێری پێشنیاری ئەوە بۆ ئیکسۆن دەکات کە هەرێمی کوردستان بکاتە ئاڵتەرناتیڤی عێراق و لەماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا کۆمپانیاکە چالاکیەکانی خۆی لە باشوری عێراقەوە دەگوازێتەوە بۆ کوردستان.
هەموو ئەمانە لە پێش کەوتنی موسڵ لە حوزەیرانی 2014، ڕوویاندا و ئەوەبوو شکستی سوپای عێراق لەبەردەم داعشدا، دەرفەتی ئەوەی بۆ هێزە کوردیەکان ڕەخساند تا کۆنترۆڵی هەموو ناوچە کێشەلەسەرەکان بکەن بە هەندێک شوێنی دیکەیشەوە. بەمەیش ڕووبەری هەرێمی کوردستان فراوانتر بوو و یەدەگەکانی نەوتی بەشێوەیەکی زۆر زیادیان کرد و کێڵگەی دیکەیان هاتنە سەر.
حسێن جەمۆ دەڵێت بەمجۆرە ڕێککەوتنەکەی ئیکسۆن بەشداربوو لە وێنەکردنی خەونەکانی کوردستان. هەرچی کۆمپانیاکانی دیکەی وەک شێڵ-ی هۆڵەندی و توتاڵ-ی فرەنسی بوون، ورووژانە نەوتی شیعەی باشوری عێراقەوە. بەڵام لەناکاو وەبەرهێنانەکانی ئیکسۆن کەوتنە ژێر هەڕەشەیەکی گەورەوە کاتێک لە ئابی 2014 دا، واتا دوای تەنیا سێ‌ مانگ لە کۆنترۆڵکردنی ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن پێشمەرگەوە، ڕێکخراوی داعش ڕووی بە ئاراستەی کوردستاندا وەرگێڕا. ئەمەیش گورزێکی گەورە بوو لە پرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان.
دواتر بۆ جێکردنەوەی بڕی نەوتە تازەکە، هەرێمی کوردستان هێڵێکی بۆریی سەربەخۆی دامەزراند بۆ هەناردەکردنی نەوت لەڕێی تورکیاوە. لەماوەیەکی کورتی گەشەی نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2014 کۆمپانیاکانی نەوت بەرەو کوردستان ڕیزیانبەست و بەرهەم زیادی کرد و لەگەڵیشیدا کێشەکان لەگەڵ بەغدا توندتر بوونەوە تا مەسەلەکە ئاوەژوو بووەوە و داعش لە ئابی 2014 لە ناوچە جێناکۆکەکاندا کەوتە پێشڕەوی. ئیتر بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوت کارەکانی خۆیان لە هەرێم هەڵپەسارد و تەنیا چەند کۆمپانیایەکیان مانەوە، وەک کۆمپانیای کارەکانی تەق تەق کە تایبەتە بە هەردوو کۆمپانیای گێنەڵ ئێنرجی-یی ئینگلیزی-تورکی و کۆمپانیای ئەداکس پترۆڵیۆم-ی سەر بە سینۆپک-ی چینی. بەمەیش ژمارەی ئەو پێگانەی کە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان جێیانهێشت لە هەرێمی کوردستان و هەتا سەرەتای 2017 گەیشتنە نزیکەی 19 شوێن. لە کۆتایی ساڵی 2016 یشدا ئیکسۆن وازی لە سێ‌ کێڵگەی نەوت هێنا، کە خۆی شەش کێڵگەی هەبوو، خۆی ئامادەکرد بۆ جێهێشتنی کوردستان.
جەمۆ، درێژە بە نووسینەکەی دەدات و دەڵێت دوای بڕیاری تیلەرسۆن بە کشانەوەی لە کوردستان، ئیتر کۆمپانیا بچووکەکان کەوتنە گومانەوە لە داهاتووی سیاسیی هەرێمەکە. مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمەکە ژمارەیەکی زۆر ڕێکەوتننامەی نەوتی واژۆکرد بێ‌ ئەوەی ئیدارەکەی ئامادە بێت بۆ گرەنتیدانی پاشەڕۆژی کارکردن لە کوردستاندا. ئیتر وایلێهات دۆسیەی نەوت ئەوەندە بە شێواوی بەڕێوەدەبرا کە قسەکردن دەربارەی فرۆشتنی کێڵگەکانی نەوت بە تورکیا هیچ هاووڵاتیەکی کوردی تووشی سەرسوڕمان نەکرد. بەڵام شۆکی دەرچوونی ئیکسۆن، بە شێوەیەکی کتوپڕ بە هاتنی کۆمپانیای زەبەلاحی ڕوسنەفتی ڕوسی قەرەبوو کرایەوە کە هاتە بازاڕی هەرێمەوە و بووە گەورەترین خاوەنی کەرتی نەوت و غاز. ئەم هاتنەناوەوە خێرایەی ڕوسنەفت بۆ سەر میراتی ئیکسۆن-ی ئەمریکی، ڕێککەوتنەکانی هەژاند و وێنەی دیمەنی سیاسیی لە هەرێمەکەدا گۆڕی.
ئینجا نووسەر دەڵێت لە 28ی شوباتی 2017 دا هەرێمی کوردستان بۆ قەرزکردنی سێ‌ ملیار دۆلار، چەند ڕێککەوتنێکی تازەی لەگەڵ کۆمپانیا بازرگانیەکان و کۆمپانیای ڕۆسنەفت-دا بەست بە گرەنتیدانی فرۆشتی پێشوەختەی نەوت. لە نیسانی ڕابردوویشدا ڕۆسنەفت یەکەم بارە نەوتی لە هەرێمە کوردییەکە کڕی و بەمەیش بووە یەکەم کۆمپانیای گەورەی نەوت کە ڕاستەوخۆ خامی کوردیی بۆ بەرژەوەندیی سیستمی پاڵاوتن و جیاکردنەوەی پێکهاتەکانی. کۆمپانیای غاز پرۆم-ی ڕوسییش هاتە هەرێمەکەوە و لە ئازاری 2016 دا بووە بەرپرسی ئیدارەدانی کێڵگەی سەرقەڵا لە گەرمیان.
$کودەتا بەسەر ڕۆسنەفت-دا$
لێرەوە حسێن جەمۆ باس لە (کودەتا) بەسەر کۆمپانیا زەبەلاحەکەی ڕوسیا دەکات و دەنووسێت دوای دوو ڕۆژ لە کۆنترۆڵکردنی کەرکووک لەلایەن بەغداوە، ئاماژەکانی کودەتاکردن بەسەر ڕۆسنەفتدا بەسەر نەخشەی نەوتی کوردستاندا دەرکەوتن. ئەمجارەیان لەڕێی عێراقەوە، کە یاریزانێکی بەهێزی خستە گۆڕەپانەکەوە، ئەویش کۆمپانیای دێرینی نەوتی بریتانی (بریتش پترۆڵیۆم)ە.
ئینجا نووسەر ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چۆن عەبدولجەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق داوای لە کۆمپانیا بریتانیەکە کردووە تا پشتگیریی عێراق بکات بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوتی کەرکووک کە پێش سەدەیەک لەمەوبەر لەژێر بەڕێوەبەرێتیی بریتانیادا بوون. دواتر باس لەوەیش دەکات لە ساڵی 2013 دا وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستێکی ڕاوێژکاریی لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆڵیۆم-دا واژۆکردووە بۆ یارمەتیدانی کۆمپانیای نەوتی باکور لە پێشخستن و پەرەپێدانی هەردوو کێڵگەی هاڤانا و بابەگوڕگوڕ کە هەردووکیان لە پارێزگای کەرکووک-ن. بەڵام کارەکان نەکران چونکە لە ساڵی 2014 دا حکومەتی بەغدا کۆنترۆڵی کێڵگەکانی لەدەستدا و کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردیەکانەوە، دوای ئەوەی موسڵ کەوت و پێشمەرگە کۆنترۆڵی هەموو کێڵگەکانی نەوتی کرد.
دەربارەی کێڵگەکانی کەرکووک-یش دەڵێت لە گەورەترین و کۆنترین کێڵگەکانی نەوتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن و قەبارەی یەدەگی نەوتیان بە نزیکەی نۆ ملیار بەرمیل مەزەندە دەکرێت. ئەوەی جێی سەرسووڕمانە ئەوەیە کە کۆمپانیا بریتانیەکە بە ڕێژەی 20% پشکی لە ڕۆسنەفت-دا هەیە، بەڵام ڕکابەریی نێوان دوو کۆمپانیاکە ڕەهەندی سیاسیان هەیە و هەریەک لە لەندەن و مۆسکۆ ئیدارەی دەدەن.
دواتر دەنووسێت دوای دوو ڕۆژ لەوەی کە بریتش پترۆڵیۆم چووە کەرکووکەوە، بەپەلە ڕۆسنەفت دەستیگرت بەسەر هێڵی بۆریی سەرەکیی نەوتی کوردستانی عێراقدا بۆ ئەوەی قەبارەی وەبەرهێنانی لە هەرێمە نیمچە سەربەخۆکەدا زیاد بکات بۆ 3،5 ملیار دۆلار، سەرەڕای جووڵە سەربازیەکانی بەغدا. ئەوەبوو ڕۆسنەفت وتی خاوەندارێتیی 60%ی هێڵە بۆرییەکان دەکات. ڕۆسنەفت کە بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە ڕێگریی زۆری بۆ قەرزکردن لە دەوڵەتانی خۆرئاوا بۆ دروستبووە، ئەوەی پەسەند کرد کەبی بڕی 400 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە پێنج ناوچەی نەوت لە کوردستاندا بکات.
پاشان زۆر بەکورتی باس لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی هێڵی بۆریی لە نێوان ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و ئیگۆر سیچن سەرۆکی ڕۆسنەفت، کە یەکێکە لە گەورەترین هاوپەیمانەکانی پوتین، دەکات. ڕێڕەوی ململانێکانی ئێستا وا ڕووندەکاتەوە کە بریتش پترۆڵیۆم هەوڵدەدات بۆ ئەوەی ڤلادیمێر پوتین کۆنترۆڵی کێڵگەکانی کەرکووک نەکات. بەڵام ئەم ململانێیە بووە هۆی لەناوبردنی پرۆژەی سەربەخۆیی سیاسیی کورد و هەرێمەکەیش باجێکی گەورەی چوونەپێشەوەی ڕوسیا بۆ کوردستان، دەدات.
$نەوتی ئێرانی!$
نووسەر ئاماژە بەوەیش دەدات کە ناکرێت لەم بوارەدا ڕۆڵی ململانێ‌ و کێبڕکێی تورکیا و ئێران نادیدە بگیرێت، چونکە ململانێی تورکیا-ئێران لەسەر سامانی هەرێمە کوردیەکە، ڕۆڵی هەبووە لەوەدا کە دۆخەکە بگاتە ڕێگەیەکی داخراو. پێدەچێت بڕیاری ڕووخانی کەرکووک، ڕۆژی 31 ی تەموزی ڕابردوو پەسەندکرابێت کە بەغدا و تاران ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ ڕاکێشانی هێڵێکی بۆریی بە مەبەستی گواستنەوەی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران. ئەمە ئەو ڕێککەوتنە بوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دیاریکراوییش پارتی دیموکراتی کوردستان و نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکووک ڕەتیانکردەوە. هەرێم ئەوەی ڕەتکردەوە کە ڕێککەوتنەکەی ئێران و عێراق کێڵگەکانی بای حەسەن و هاڤانا بگرێتەوە. ڕێککەوتنەکە بەشداریی ئێران بۆ دەستکەوتنی نەوتی خانەقین و مەندەلی-یش دەگرێتەوە.
ئینجا نووسەری بابەتەکە پرسیاری ئەوە دەکات ئەگەر ئێران دەستبگرێت بە سەر کەرکووک و نەوتەکەیدا و بریتش پترۆڵیۆم-یش لەو کێڵگانەدا کار بکات، ئەبێ‌ چ شتێک کۆمپانیاکەی بریتانیا و ئێران پێکەوە کۆ بکاتەوە؟.
دوا پەرەگرافی بابەتی چۆن ململانێی ڕۆسنەفت و بریتش پترۆڵیۆم خەونی سەربەخۆیی کوردستانی لەباربرد؟ دەڵێت تێگەیشتن لە دیمەنەکە هەروا ئاسان نییە. لەم هەرێمە کوردیەدا ڕوسیا پشتگیریی بارزانی دەکات، ئێرانیش کە هاوپەیمانی ڕوسیایە دژی بارزانییە، تورکیایش کە بووەتە هاوپەیمانی ڕوسیا کاردەکات دژی بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیای نەوتی ڕوسیا لە کوردستان، بریتش پترۆڵیۆم-یش کە پشکی خۆیی لە ڕۆسنەفت-دا هەیە دەیەوێت لە هەرێمەکەی دەرپەڕێنێت، ئەمریکایش- بە بێدەنگی- بەتەنیشت قاسم سولەیمانی یەوە لەم بەشەی عێراقدا وەستاوە. مەتەڵی ئەم دیمەنە پەیوەستە بە تورکیاوە. ئایا تورکیا تاقە دەوڵەتێکە کە (ئاسایشی نەتەوەیی) خۆیی خستووەتە پێش بەرژەوەندییە ئابوریەکانەوە؟ هەتا بارزانی دەرگای سیاسەتی تورکیا بێت بەرامبەر بە کورد و بەدیاریکراوییش پارتی کرێکارانی کوردستان، زەحمەتە ئەوەی سەرەوە هۆکاری تورکیابێت. پێدەچێت تورکیا تاقە دۆڕاوی ناو یاریکەرەکانی ئەم ململانێیە بێت. چونکە تورکیا هەرێمی کوردستانی لەدەستدا و نایشتوانێت عێراقێکی (ئێرانی) بۆخۆی ڕاکێشێت.
ئامادەکردن: لوقمان محەمەد ڕەشید[1]
09-11-2017
ئەم بابەتە 3,288 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 09-11-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-11-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-11-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 12-11-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,288 جار بینراوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,822
وێنە 104,274
پەرتووک PDF 18,885
فایلی پەیوەندیدار 94,713
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!