بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت 200 هەزار کەس لە هەرێم بە نایاسایی #خانەنشین# کراون، ئەمە جگە لەوەی 430 هەزار چەکدار بەناوی پێشمەرگەوە مووچە وەردەگرن.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانەی سیمینارێکدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان کێشەی ئیدارەی دارایی هەبووە نەک کێشەی نەبوونی پارە و لەدوای ساڵی 2005 ەوە تا 2015 زیاتر لە 100 ترلیۆن دینار هاتۆتە کوردستان و ئەگەر ئەم پارەیە بۆ ژێرخانی ئابووری سەرف بکرایە ئەوا ئێمە ڕووبەڕووی ئەم کێشانەی ئێستا نەدەبووینەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە: کاتێک پارەیەکی زۆر لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێم، بە لێشاو خەڵکی دامەزرێندراوە و ئەوانەی لە ساڵی 2005 لە کوردستان دامەزراون بە ڕێژەی67% بڕوانامەیان لە خوار شەشی سەرەتایی بووە و هەروەها 200 هەزار کەس بە نایاسایی خانەنشین کراون، ئەمە جگە لەوەی 430 هەزار چەکدار بەناوی پێشمەرگەوە مووچە وەردەگرن و هەروەها 960 پلە باڵا خانەنشین کراون بێ ئەوەی دەوامیان کردبێت.[1]
09-11-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,868
Donnez votre avis sur ce produit!