زیاتر لە پێنج هەزار قوتابی لە کەرکووک ئاوارەبوون
📊 آمار و گەپ آزمایی
بەهۆی هێرشی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بۆ سەر
کەرکووککەرکووک زیاتر لە 3500 قوتابی لە کەرکووکەوە ئاوارەبوون و لە خوێندن دابڕاون، ئەوان ئێستا لە سنووری هەولێر ناونووسکراون، لە سلێمانیش 1500 قوتابی دیکەی ئاوارە دەستیان بە خوێندن کردووە.
لەکەرکوکەوە بەنێو چەندین بازگەی حەشدی شەعبیدا رێگەیەکی دووریان بڕیووە بۆ بەدەستهێنانی مووچەکانیان لەهەولێر، مامۆستایانی خوێندنی کوردین لە کەرکووک لە رووخسار و گوفتاریان ترس و خەمێکی گەورە بۆ ئەمڕۆی پرۆسەی خوێندن بەدیدەکرێت.
راغب تاڵب، مامۆستای خوێندنی کوردی لەکەرکووک دەڵێت بڕیارێک دەرچووە لە پەروەردەوە لەدوای کاژێر چوارەوە قوتابخانەکان دابخرێن، چونکە دۆخی ئەمنی کەرکووک زۆر خراپە، ئەوەش کاریگەری کردووەتە سەر خوێندن، ئەو خەڵکە لە دڵەراوکێدا دەژین و ناوێرن منداڵیان بنێرنە قوتابخانە.
لەدوای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەرەوە زیاتر لە 600 مامۆستای خوێندنی کوردی ئاوارەی شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان بوون، بەشی خوێندنی کوردیش لە هەولێر کراوەتەوە بەهاوبەشی لەگەڵ کەرکووک کارەکانی ئەو پرۆسەیە رایی دەکەن.
شێرزاد رەشید، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لەکەرکووک گوتی کاروباری قوتابیان و خوێندکاران لەنێو قوتابخانەکان رایی دەکەن تاوەکو کاروباری خەڵک نەوەستێت، ئەو فەرمانانەی دیکە وەک مۆڵەتی بێ مووچە و دایکایەتی و گۆڕینی ناونیشان و هەموو ئەو کاروبارانەی دیکە بە پۆست بۆ ئێمەی دەنێرن.
تەنیا ئامانجی خوێندکاران و قوتابیانی ئاوارە خۆ رزگارکردن نییە لەمەترسییەکانی حەشدی شەعبی، بەڵکو دەیانەوێ تا ئەو کاتەی دەگەڕێنەوە شارەکەی خۆیان بەوجۆرە بەردەوامی بەخوێندنیشیان بدەن.
زیاتر لە 3500 قوتابی و خوێندکاری خوێندنی کوردی ئێستا لە قوتابخانەکانی سنووری هەولێر ناونووسکراون بۆ خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانیش 1500 قوتابی دەستیان بەخوێندن کردووە.
[1]
08-11-2017
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)