وەزیری تەندروستی: 100 ملیار دینار قەرزاری کۆمپانیاکانی دەرمانین
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم 100 ملیار دینار قەرزاری کۆمپانیاکانی
دەرماندەرمانە، دەڵێت هاتنی دەرمان لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2017، ڕێکەوت حەمە ڕەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق سەرجەم پێویستییەکانی هەرێم لەتەندروستی دابین بکات، ئەوەش بە پێی رێککەوتنی پێشتر کە لە نێوان هەرێم و بەغدا کراوە.
وتیشی پێشتر عیراق %45ی پێداویستییەکانی دابینکردووە و تا ساڵی 2014 بۆخۆمان بایی ملیۆنەها دۆلار پێویستیمان دابین کردووە، لەساڵی 2014 بەرەودوا کە خۆمان لە قەیرانداین و ئەرکیشمان زیادی کردووە، هەروەها ملیۆن و نیوێک ئاوارە هاتنە کوردستان و بارودۆخ گۆرا و عیراق هەروەکو خۆی دەرمانی دەنارد، ئێمەش وەک پێویست نەماندەتوانی دەرمان دابین بکەین، لە دوای پرۆسەی ریفراندۆمیش، ئێستا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەمان کردوە و لەگەڵ وەزیری تەندروستی عیراقیش قسەمان کردووە، دەڵێ کەمبوونەوەی دەرمان هیچ پەیوەندییەکی بە باری سیاسی کوردستان و عیراقەوە نییە، ساڵی 2017 بایی 108 ملیار دینار دەرمان و پێداویستیمان بۆ کوردستان ناردووە، بۆیە ئێمە ئێستا کێشەی دەرمان و پێداویستیمان هەیە.
وەزیری تەندروستی هەرێم دەشڵێت وەزارەتی تەندروستی عیراق لە هەوڵدایە پێداویستی تەندروستی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵیش بۆ کوردستان بنێرێت و لە ساڵی 2018ش بەردەوام دەبن لە ناردنی پێداوستی تەندروستی بۆ کوردستان، بەڵام ئه و بڕەی دانراوە بەشی کوردستان ناکات، چونکە لەڕێژەی پێداویستی ئێمە کەمترە.
لەبارەی پێداویستییەکانی وەزارەت
ڕێکەوت ڕەشیدڕێکەوت ڕەشید، دەڵێت زۆرجار دەرمانی پێویست نانێردرێت و بەردەوامیش بەریەککەوتن لە هێنان و دابینکردنی دەرمان لە نێوان کوردستان و عیراقدا هەیە، هەروەک لە ساڵی 2017 وەزارەتی تەندروستی عیراق بایی 600 ملیار دینار بودجەی هەبووە و ئەوەش بۆتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی دابینکردنی دەرمان لە کوردستان.
هەرچی دەرمانی پێویستی نەخۆشییە تایبەتەکانە، وەزیری تەندروستی وتی مانگانە شەش ملیاردینارمان لە وەزارەتی دارایی هەیە بۆ پێویستی دەرمان بۆیە ئێمە، ڕێنماییمان داوە بە نەخۆشخانەکان کە دەرمانی زۆر گرنگ بکڕن و هەروەها فەرمانگەکانی تەندروستی کوردستان راسپێردراون کە لەگەڵ کارگەکانی دەرمان ڕێکبکەون بۆ دابینکردنی دەرمان. لە ئێستاشدا زیاتر لە 100 ملیاردینار قەرزاری دەرمانین و ئێستاش زۆربەی زۆری کۆمپانیاکان دەستمایەی دەرمانیان لەم قەرزەدایە.
ئەوەشی وت دەرمان لە بازاڕ کەمنەبۆتەوە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەردەوامن و هۆڵەکانی نەشتەرگەری بەردەوام کراوەن و ئێستاش پڕۆسەی دانانی نرخی دەرمان بەردەوامە، بەڵام داواکارین لە کۆمپانیا و دەرمانخانەکان کە ڕەچاوی گیانی نیشتمانپەروەری بکەن.
[1]
08-11-2017