گەنەل ئێنێرجی حەقدەستی مانگی 9ی 2017ی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت
📊 ئامار و راپرسی
لەبەرامبەر بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی
تاوکێتاوکێ، کۆمپانیای
گەنەل ئێنێرجگەنەل ئێنێرجی حەقدەستی مانگی 9ی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت.
لە راگەیێندراوێکدا کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، بڕی 6 ملیۆن و 410 هەزار دۆلاری وەک حەقدەستی کۆمپانیاکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەرگرتووە.
گەنەل ئێنێرجی روونیکردووەتەوە، ئەو پارەیە حەقدەستی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجییە لە مانگی 9ی ئەمساڵدا بەهۆی کارکردن و هەبوونی 4.5%ی پشکەکان لە کێڵگەی تاوکێ.
کێڵگەی تاوکێ کە دەکەوێتە سنووری
زاخۆزاخۆ، لەلایەن دوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی و کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئینگلیزی - تورکییەوە بەڕێوەدەبرێت. ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگەیە رۆژانە نزیکەی 110 هەزار بەرمیلە.
سەرەڕای رووداوەکانی مانگی رابردووی کەرکووک و گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەردوو کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی و دی ئێن ئۆ رایانگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە کارکردن لە هەرێمی کوردستان و کارەکانیان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.
[1]
08-11-2017