مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە گردبونەوە
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی
ورمێورمێی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەر دوو زیندانی سیاسیی کورد بەناوەکانی
دیاکۆ ڕەسولزادەدیاکۆ ڕەسولزادە و
سابیر شێخ عەبدوڵڵاسابیر شێخ عەبدوڵڵا دا سەپاند.
[6]
- هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئێران، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شارۆچکەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای ورمێ و سێ کەسیان دەستگیر کرد و ئەشکەنجەیان دان.
[6]
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی دارایی و ئابووریوەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو
مووچەمووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دەزگاکانی هەرێم دابەش دەکرێت.
[1]
- ژمارەیەک لە مامۆستایان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە
هەڵەبجەهەڵەبجە، بەسەرپەرشتی دەستەی داکۆکی لەمافی مامۆستایان دووهەمین گردبونەوەی خۆیان ئەنجامداو هەفتەی یەکەمی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنی تێپەڕاند و ڕاشیدەگەیەنن: ئەگەر دەسەڵات واتێدەگات لەداواکردنی مافەکانمان ماندو دەبین، ئێمە ماندونابین و بەردەوام دەبین.
[2]
- وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لەپەرلەمانی وڵاتەکەی کرد ئەرکی سەربازەکانی لەهەرێمی کوردستان درێژبکاتەوە کە مەشق بە پێشمەرگە دەکەن.
[3]
-
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانیەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات و هۆشداریشدەدات لەوەی بەهیچ شێوەیەک زمانی هەڕەشە بەرامبەر بەغدا بەکارنەهێندرێت، بەوتەی پەرلەمانتارێکی یەکێتیش لەبەغدا، زمانی هەڕەشە خزمەت ناکات، ئەوانەی هەڕەشەیان دەکرد کە وا دەکەین و بەمشێوەیە دەکەین ئەوە ئەنجامەکەیبوو کەئێستا تێیداین، دەشڵێت:عیراق سورە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم.
[4]
- کونسڵخانەی ئێران لە هەولێر رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێک بۆ کردنەوەی هەردوو دەروازەی سنووری
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران و
پەروێزخانپەروێزخان لەلایەن ئێران و عێراقەوە نەدراوە.
[3]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەبارەی نەناردنی
دەرماندەرمان لەلایەن بەغداوە رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەکی بە کێشە سیاسییەکانەوە نییە، بەڵکو ئەو پارەیەی لە
بودجەبودجەی ساڵی 2017 ی عێراقەەوە بۆ کڕینی دەرمانی هەرێمی کوردستان دانرابوو تەواوبووە. دڵنیاییشی دا کە حکومەتی عێراق بڕیاری داوە دەست بە هەناردەکردنی دەرمان بکاتەوە.
[5]
-
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستانبزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان کورسیەکەی د.
شوان قەڵادزەییشوان قەڵادزەیی لە
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان بەبەتاڵی دەهێڵێتەوە، وتەبێژی بزوتنەوەکەش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، وەکو بزوتنەوه و خودی د.شوان-یش دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوین.
[4]
- لە گوندێکی سنوری
خورماتووخورماتوو شەڕ لەنێوان ئاسایشی یەکێتی و چەکدارانی
داعشداعش ڕوویدا چەکدارێکی داعش کوژرا.
[1] ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)