Kurdipedia.org
🏠 בית
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧ליצור קשר עם
ℹ️אודות!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
עוד
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🔀 פריט אקראי!
❓ עזרה
📏 תנאי השימוש
🔎 חיפוש מתקדם
➕ לשלוח
🔧 כלי עבודה
🏁 שפות
🔑 החשבון שלי
✚ פריט חדש
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
עמנואל הראובני
📕 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
📷 חגיגות הסהרנה 2012
בתאריך 02-10-2012יום שלישי ט\'\'ז בתשרי תשע\'\'ג חוה\'\'מ סוכות נערכו חגיגות הסהרנה בגן סאקר בירושלים בהשתתפות רבבות מבני העדה.
טקס הכנסת ספר תורה : תפילת מנחה וערבית בנוסח ולחן של יהודי כורדיסתאן. כמסורת
📷 חגיגות הסהרנה 2012
🏰 מקומות
(Arbil) ליברא
🏰 מקומות
היאזיר-הימרוא
🏰 מקומות
הפרוא
🏰 מקומות
(Amadiya) הידמע
📝 راگەیێندراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان 07-11-2017 | קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
✍️✍️ עדכון פריט זה!
راگەیێندراوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان 07-11-2017
📝 מסמכי מפלגות כורדיות

بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و هەڤاڵان ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و یەدەک و بەرپرسی لق و مەکتەبەکان کۆبوونەوەی فراوانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەنجام درا. سەرەتا یادی کۆچی دوایی هەڤاڵا مامۆستا عەلی عەبدولڵا، جێگری پێشووی سەرۆک و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پارتیمان کرایەوە. هەروەها سڵاوی نارد بۆ گیانی پاکی هەڤاڵی شەهید وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی هەڤدەی پارتیمان و سەرجەم شەهیدانی ئەمدواییەی بەرگریکردن و، ئەم بابەتانەی خوارەوەی خستە بەرباس و گفتوگۆکردن:
یەکەم: هێرشی حەشدی شەعبی و سوپا بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە شەوی 15/16ی ئۆکتۆبەری 2017، بەهۆی خیانەت و دەستکێشی و رێککەوتنی ژێربەژێری چەند کەسێک لەناو حزبێکی کوردستانی، هەروەکو لە بەیانەکانی بەرپرسانی ئەو حیزبە بەراشکاوی ئاماژەیان پێ کردوە، کە بووە هۆی کارەسات بۆ شاری کەرکوک و چەندین ناوچەی دیکەو تا ئاوارەبوونی دەیان هەزار خێزانی کورد و عەرەب و تورکمان، هەروەها شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سڤیل بەتایبەتی لە شاری دوزخورماتوو، خانەقین، کەرکوک و دەوروبەریان.. ئەوەی کە بەخوێن و خەباتی چەندین ساڵە بەدەست هاتبوو بەچەند سەعاتێک خرایە بەر مەترسیی بەفیڕۆدان، هەرچەندە بەم پیلان و سیاسەتە ناسنامەی ئەو ناوچانە ناگۆڕدرێت و وەکو چۆن سیاسەتی تەعریب لە پێشوودا سەرکەوتوو نەبووە، لەمەودواش سەرکەوتوو نابێت.
ئەم هەرزەرەفتارانە کە بە پشتیوانیی چەند لایەنێکی دەرەکی ئەنجام درا، بووە هۆی سەرەتایەک بۆ ئەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپا هێرش بکەنە سەر شوێن و شاری دیکەی کوردستان و دانیشتوانیان ئاوارە بکەن بەتایبەتی و، گوشار بخەنە سەر هەرێم لە هەموو روویەکەوە بەگشتی.
ئەو پیلان و هێرشانە، لەوە ناچێت لەرەنگدانەوەی ریفراندۆمی خەڵکی کوردستان بووبن، بەڵکو بە بەرنامەیەکی پێشوەختەی ئامادەکراو دەچێت کە لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئازادکردنی حەویجە دەستیپێکرد.
دووەم: هەوڵ و گوتارەکانی بەشێکی زۆر لە دەسەڵاتبەدەستانی بەغدا دوورە لە پابەندبوون بەدەستوری عێراق کە ئیدعای جێبەجێکردنی دەکەن، هەروەکو چۆن لە رابردوو چەندین ماددەی دەستووریی پێشێل کرابوون، ئەمجارەش چەندین مادەی دیکەیان پێشێلکردووە.
پێشتریش رامانگەیاندووە جێبەجێنەکردنی دەستوور و تەفسیرکردنی مادەکانی بەگوێرەی بەرژەوەندیی تایبەتی و بەکارهێنانی ئینتیقائیانەی مادەکانی دیکە و، بەکارهێنانی هێز لەبەرامبەر ململانێ و رای جیاواز و پشتگوێخستنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەریی کێشەکان عێراق تووشی کێشەو گرفتی گەورە دەکات. ئەم عەقلیەت و بیرکردنەوانە لە رابردوو زۆر زیانی بەهەموو خەڵکی عێراق بەکورد و عەرەب و تورکمان و نەتەوەکانی دیکە گەیاندووە و بووەتە هۆی دواکەوتن لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و لە ئاکامیشدا عێراق بەردەوام لە شەڕ و ناکۆکی ناوخۆیی و دەرەکیدا سەرقاڵ بووە.
ئەم شێوازە بیرکردنەوانە یارمەتیدەر نابێت لە زەمینەسازیی بۆ دروستکردنی کەشوهەوایەکی لەبار بۆ یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیانی سەردەمیانەی نەتەوە و ئاین و مەزهەبەکان و بەمەش زیانمەندی یەکەم، هەموو خەڵکی عێراقە و، سوودمەندەکانیش ئەوانە دەبن کە نایانەوێ لە عێراقدا سەقامگیریی هەبێت. کۆبوونەوە، جێبەجێکردنی دەستوور و حوکمڕانیی بە تەوافوق و هاوسەنگ دووپات دەکاتەوە و بە چارەسەری کێشەکانی دەبینێ‌.
سێیەم: سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان و پەیوەندیی نیوان لایەنە سیاسیەکان، کۆبوونەوە هەڵسەنگاندنێکی واقعبینانەی بۆ بارودۆخی ئەم قۆناغەی کوردستان کرد و بەهەستیاری لە قەڵەم دا، بەپێویستیشی زانی تەواوی لایەنە سیاسی و نەتەوەییەکانی کوردستان لە ئاستی ئەم قۆناغە هەستیارەدابن و کێشە و گرفتەکان بەلاوە بنێن و پێکەوە بەهەست بە مەسئوولیەتی نەتەوایەتی و نیشتمانی هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکان بدەین و بە هەموولایەک نەهێڵین گرفت و کێشەکانی سەرشانی خەڵکی کوردستان بەهەموو پێکهاتەکانەوە قورستربێت و، دەریچەی دەربازبوون و سووککردنی گرفتەکان بەرفراوان بکەین و قۆناغەکەش دەرباز بکەین، هەروەها بەتەبایی و یەکهەڵوێستیی پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بکەین وەکو لایەنی شەرعی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ، هاوکات پشتیوانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بین بۆ چارەسەری کێشە ئابووری و سیاسییەکانی ناوخۆی کوردستان.
چوارەم: کۆبوونەوە پاڵپشتیی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان دەربڕی لەبەرگری و دابینکردنی سەقامگیری. هەروەکو کۆبوونەوە رای وایە کە چارەسەری کێشەکان لە رێگای لەشکرکێشی و بەکارهێنانی چەک ناکرێت. پشتیوانی خۆیشی بۆ دیالۆگی سیاسیی هەمەلایەنە و جدی نیشاندا. بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەی شاندەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدرال بەتەنیا رێگە چارە دەزانرێ، هەروەها کۆبوونەوە وێڕای سڵاو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو بەرگری و خۆراگرییەی پێشمەرگە کە لە دوای رووداوی 16ی ئۆکتۆبەرەوە کردویەتی دەربڕی.
پێنجەم: سەبارەت بەو خوشک و برایانەی کە لە ئاکامی هێرشەکانی حەشدی شەعبی و سوپا لە ماڵ و شوێنی خۆیان ئاوارەبوون، بەپێویست دەزانرێ هەموو تواناکان لە حکومەتی هەرێم، بەهاوکاری جەماوەری دڵسۆزی کوردستان بخرێنە گەڕو بەشێک لە گرفت و پێداویستیەکانیان چارەسەر و دابین بکرێ و، بەهاوتەریبی ئەمانەش بەهەموو تواناوە هەوڵی جدی و هەمەلایەنە بدرێ بۆ هەرچی زووترە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و شوێنی خۆیان.
لە کۆتاییدا، کۆبوونەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ رەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات دەربڕی بۆ هەڵوێست و چالاکییان لە پاڵپشتیکردنی گەل و خاکی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
07-11-2017

⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 פריטים המקושרים: 2
☂️ מפלגות וארגונים
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️07-11-2017
📂[ עוד...]

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 07-11-2017
📄 Document style: 📠
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
95%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Nov 7 2017 8:20PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (هاوڕێ باخەوان) ב- Nov 9 2017 9:20AM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (هاوڕێ باخەوان) על: Nov 9 2017 9:20AM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 4,958

📚 הספרייה
  📖 יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
  📖 סיפורה המופלא של הרבני...
  📖 עוד...


📅 כרונולוגיה של אירועים
  🗓️ 04-12-2020
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020


💳 לתרום
👫 חברי כורדיפדיה
💬 המשוב שלך
⭐ אוספי משתמש
📊 סטטיסטיקה מאמרים 379,110
תמונות 60,916
ספרים 11,385
קבצים הקשורים 46,763
📼 Video 180
🗄 מקורות 15,749
📌 Actual
(Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
(Arbil) ליברא
היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא\'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר\'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
היאזיר-הימרוא
הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל\'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
הפרוא
(Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו\'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
(Amadiya) הידמע

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 9,797 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574