هەندێک لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن، بڵاویان کردۆتەوە کە ئەو پەنابەرە عەرەبانەی لەشارەکانی تری عیراق پەنایان بۆ کوردستان هێناوە ئێستا لەشاری هەولێر دەردەکرێن لەشوێنی ئەوان ماڵە ئاوارەکانی کەرکووک نیشتەجێ دەکرین، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئەم هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە وە هەموولایەک لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە ئەو هاوڵاتیە عەرەبانە بەرێزەوە لەشاری هەولێر ژیانی ئاسایی خۆیان بەسەردەبەن.
هەندێک لەو ماڵە ئاوارانەی کەرکووک لەشاری ئاشتی دوو نیشتەجێکراون. بەڕێکەوتن بووە لەگەڵ خاوەنی کۆمپانیای شاری ئاشتی و پارێزگای هەولێر کە ژمارەیەک لەوخانوانەی چۆڵن بەکرێ بدرێت بە ئاوارەکان. وە ئەو ناوانەی لەسەر دیوارەکان نوسرابوون ئەو خانوانەن کە تائێستا موڵکی کۆمپانیاکەن و بەکەس نەفرۆشراون وەهیچ ماڵە ئاوارەیەکی عەرەب لەشاری هەولێر ڕووبەڕوی هیچ گرفتێک نەبوەتەوە. بۆئاگاداری هەموولایەک
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایتی ئاسایشی هەولێر
07-11-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,815