بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی #گەرمیان#، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە تەنیا لە مانگی ڕابردوودا، 19 #ڕووداوی هاتوچۆ# ڕوویان داوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7/11/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لە ڕاگەیاندراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ئاماژەی بەوە کردووە: لە مانگی ڕابردوودا 19 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە، ژمارەی بریندارەکان بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەماوەی ئەو مانگەدا 32 کەس بوون،20 کەسیان پیاو بوون حەوت کەسیان ژن و پێنجیشیان منداڵ بوون.
هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: لە کۆی ئەو 19 ڕووداوە،10 لە ڕووداوەکان لە جۆری پێکدادان بووە و پێنجیان لە جۆری شێلان بووە، تەنیا چواریان لە جۆری وەرگەڕان بووە.
ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، لە کۆی ئەو ڕووداوانە، حەوت ڕووداویان لە دەرەوەی شار بوونە و 12ەیان لە ناوشار بوون.[1]
07-11-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,280 times
Write your comment about this item!