🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: ئاراسنامە – وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 26-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 26-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆26-01-2020
📆25-01-2020
📆24-01-2020
📆23-01-2020
📆22-01-2020
📆21-01-2020
📆20-01-2020
📂 زۆرتر ...
📅26 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,649) پەڕتووک||
👫 نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
هەڵسووراوی سیاسی باکووری کوردستان، لە ساڵی 1943 لە گوندی (کەرەهان)ی سەر بە شارۆچەکەی (سوێرکی) پارێزگای (ئورفە) لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری (ئامەد) ساڵی 1966 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەستامبوڵ وەرگیراوە. سالی 1969 یەکێک بووە لەو 13 خوێندکارەی کە (کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێرانەی ڕۆژهەڵات- دەدەقەدە)یان دەمەزراندووە و سەرۆکی کۆمەڵەکە بووە.
پێش ئەوەی زانکۆ تەواو بکات لە 12ی ئازاری 1971 فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە و تورکیای بەجێهێشتووە و 1972 چووەتە دەرەوە و
👫 نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
نەجمەدین بیووک کایا (نەجۆ -سەلاح)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ هوجام سورچی
یەکێک بوو لەو 30 پێشمەرگە دیلەی لای داعش، لە رۆژی 25-01-2015 لەلایەن داعشێکی کورد بەناوی موەفەق ئەسعەد ئەسکەندەر، سەربڕدرا. نێوبراو خاوەنی 11 منداڵە شەش کوڕو پێنج کچ، لەنێویشیاندا کچێکی بەناوی ئەوین کەتەمەنی 20 ساڵە کەم ئەندامە و کوڕێکیشی کە تەمەنی 6 ساڵە و ناوی سامییە، ئەویش کەم ئەندامە.
✌️ هوجام سورچی
🏷️ پۆل: شەهیدان
هوجام سورچی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
یەک لە ئەرشیڤوانە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی بوو. خاوەنی چەندین کتێبە لەسەر مێژووی سلێمانی، ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە ناسراو بە ئەکرەمی ساڵحی رەشە لە 25-01-1936 لەشاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە پیرمەسور لەدایک بووە، لەساڵی 1944 چۆتە بەر خوێندن، دواتر لەبەر بارودۆخی سیاسی تا ساڵی 1954 تا قۆناغی سێی ناوەندی خوێندوە دواتر لەپەیمانگەی حساباتی بەغداد خوێندنی تەواو کردووە.
هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە تێکەڵ بەسیاسەت بوە و زۆربەی ژیانی بۆ تەرخان کردووە ساڵی 1956 ئەرکی بەرێوەبردنی سینەما رەشیدی گرتۆت
👫 ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی رەشە
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. ڕۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لەمزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 188
👫 مستەفا پاشای یاموڵکی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 368,061 | وێنە 57,022 | پەڕتووک PDF 10,649 | فایلی پەیوەندیدار 37,852 | 📼 ڤیدیۆ 163 | 🗄 سەرچاوەکان 13,382 |
📝 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە 05-11-2017 | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە 05-11-2017
📝 بەڵگەنامەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جارێکی تر داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەکات کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 پەسەند نەکەن کە تاکلایەنە لەلایەن وەزارەتی داراییی عێراقی فیدراڵەوە ئامادە کراوە بەبێ ‌بەشداریپێکردنی هەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی یاسای فیدراڵیی بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 95ی ساڵی 2014 و ماددەکانی 105 106 و 121ی دەستوور کە بەشداریکردنی دادپەروەرانەی هەرێمی کوردستان گەرەنتی کردووە لە دامەزراوەکانی فیدراڵدا‌، ئەویش بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:
1. ئه و ڕەشنووسە بەبێ بەشداریپێکردنی هەرێمی کوردستان و بەبێ ڕەچاوکردنی دەستوور و یاسا فیدراڵییەکان ئامادە کراوە، بەتایبەتیش کە لە ڕەشنووسەکەدا قەوارەی دەستووری و یاساییی هەرێمی کوردستان فەرامۆش کراوە و تازە به ‌تازە (هەرێمی کوردستان - عێراق) بە (پارێزگاکانی باکووری عێراق) لە ڕەشنووسی یاساکە ناودەبەن و ناوی (حکوومەتی هەرێمی کوردستان)یش بە (حکوومەتی پارێزگاکان) و ناوی (وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان)یش بە (وەزارەتی دارایی پارێزگاکان) هاتووە، سەرەڕای ناوهێنانی (دیوانی چاودێریی هەرێمی کوردستان) بە (دیوانی چاودێریی پارێزگاکان) کە ئەمانە هەمووی سەرپێچیی جەوهەرین لە دەستووری عێراق، بەتایبەتی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (117) و بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (121)ی دەستوورە کە دانی بە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانیدا ناوە وەک هەرێمێکی فیدراڵی و مافی پیادەکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری بە هەرێمی کوردستان داوە، نەک وەک پارێزگا.
2. کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی 2005ەوە لە ڕێژەی (17%) بۆ ڕێژەی (12.67%)، ئەمەش سەرپێچییە لە بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (121)ی دەستوور کە پێویستە لەسەر حکوومەتی فیدراڵ پشکێکی دادپەروەرانە لە داهاتە فیدراڵییەکان بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکات بە ڕەچاوکردنی ژمارەی دانیشتوانی هەرێم و لەبەر ئەوەی تا ئێستا لە عێراق سەرژمێریی دانیشتوان نەکراوە، بە ڕێککەوتنی هەردوولا ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بە 17%ی دانیشتوانی عێراق دیاری کراوە، هەر لەسەر ئه و بنەمایەش ساڵانە ئەم ڕێژەیە لە یاساکانی بودجەی عێراقدا جێگیر کراوە، هەرچەندە هیچ ساڵێک هەرێمی کوردستان بە فیعلی ئه و ڕێژەیەی وەرنەگرتووە، بەهۆی زیادبوونی بەرچاوی ساڵانەی خەرجییەکانی سیادی بەبێ ئەوەی هەرێم ڕۆڵی لە دەستنیشانکردنی ئه و خەرجییانەدا هەبێت،‌ یان پشکی وەرگرتبێت، کە بۆ ساڵی 2018 بڕی (43) تریلیۆن و (110) ملیار دینار تەنها بۆ خەرجییەکانی سیادی تەرخان کراوە، کە دەکاتە ڕێژەی (39%)ی بودجەی گشتیی عێراق و لە دوای داشکاندنی خەرجییەکانی سیادی بەشە بودجەی هەرێم دەبێتە نزیکەی (6.3%)، بۆیە کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان هیچ بنەمایەکی دەستووری نییە و لە دەرەوەی ئه و ڕێککەوتنە هاوبەشەدا ئەنجام دراوە.
3. بەخشینی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆ بە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا و مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک پارێزگا نەک وەک هەرێم کە تەنها مەبەست لێی هەڵوەشاندنەوەی نادەستووریی قەوارەی هەرێمی کوردستانە کە لە ڕووی پراکتیکەوە هیچ سوودێک بە هاووڵاتییانی هەرێم ناگەیەنێت، سەرەڕای فەرامۆشکردنی دانپێنان بە پارێزگای هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان، کە ئەمانەش هەمووی پێچەوانەی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (117) و بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (121)ی دەستوورە و مامەڵەکردنی هەرێمی کوردستانە وەک هەر پارێزگایەکی تری عێراق نەک وەک هەرێمێکی فیدراڵیی دانپێدانراو بەپێی دەستووری عێراق، سەرپێچییە لە دەستوور.
4. بڕگەی (چوارەم) لە ماددەی (126) لە دەستوور، ڕێگە نادات دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتە فیدراڵییەکانەوە کەم بکرێنەوە یان سنووردار بکرێن، تەنانەت دەستوور ڕێگریشی کردووە لە هەر هەموارێکی دەستووری کە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان.
سەرەڕای ئه و سەرپێچییە دەستوورییانەی سەرەوە، لەگەڵ دووپاتکردنەوەی پێشوازیکردنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دەستپێشخەریی بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ بۆ دابینکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت لە خشتەی (ج)ی هاوپێچی ڕەشنووسی یاساکە تایبەت بە دەستنیشانکردنی هێزی کاری کەرتی گشتی، ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ساڵی 2017 بە (682) هەزار و (21) مووچەخۆر دەستنیشان کراوە و بڕی تەنها (206) ملیار دیناریان مانگانە بۆ تەرخان کراوە و تەنها بڕی (128) ملیار دیناریش مانگانە بۆ تەرخانکراوی چاودێریی کۆمەڵایەتی تەرخان کراوە کە (خانەنشینان، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەمئەندامان، سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی) دەگرێتەوە، کە کۆی گشتیی مانگانە دەکاتە (334) ملیار دینار، لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستاندا (1) ملیۆن و (249) هەزار و (481) مووچەخۆر هەیە و بڕی پارەی پێویستیش بۆ یەک مانگی مووچەکانیان دەکاتە (897) ملیار و (500) ملیۆن دینار. ئەوەی جێی سەرنجە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی مووچەخۆران بەپێی ڕەشنووسی بودجەی فیدراڵی 2018 هەمان ژمارەیە، بەڵام بە بەراورد بە ساڵی 2017 بڕی (1) تریلیۆن و (321) ملیار دیناری لێ داشکێندراوە بەبێ دەستنیشانکردنی بنەمای ئەم داشکاندنە.
داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەکەین بواری دانوستان بڕەخسێنێت لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی داڕشتنەوەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و هەڵگرتنی هەموو ئه و سەرپێچییە دەستوورییانەی لە ڕەشنووسەکەدا هەن و دژ بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و بنەمای شەراکەت و پێکەوە ژیانن لە عێراقدا و دابینکردنی پشکی دادپەروەرانەی هەرێمی کوردستان، چونکە کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان بەم ڕێژە گەورەیە سزادانی بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
05-11-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-11-2017
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 5 2017 11:00AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 6 2017 4:42PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 6 2017 4:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,191 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە 05-11-2017
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-11-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574