پشتیوانی لە تەلەڤزیۆنە گەورەکانی جیهانەوە بۆ رووداو
ئینێکس
2-11-2017
بەڕێزان،
بەڕێزەوە، داوای کشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 5/9714/A/7 کە لەلایەن لیژنەی/کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندن لە 23ی تشرینی یەکەم، لە دژی تۆڕی میدیایی
رووداورووداو دەرکرا، دەکەین.
رووداو ئەندامێکی ئینێکسە، کە رێکخراوێکی هاوئاهەنگی نێوان زیاتر لە 50 کەناڵە لە سەرانسەری جیهان. ئینێکس پشتیوانی لە ئازادی گەیاندنی میدیایی لەنێوان ئەندامەکانی، هەروەها پشتیوانی لە بنچینەکانی راپۆرتی دادپەروەرانە، توانای رۆژنامەڤانی بۆ کارکردن بە سەلامەتی و بەبێ ترس و، بێ هەڕەشە دەکات.
ئێمە لەگەڵ هاوبەشە میدیاییەکانمانداین. بەتووندی لەدژی هەر هەوڵێکین کە دەدرێت بۆ داخستنی گەیاندن و وەستاندنی کارەکانیان، یان هەر هەوڵێک بۆ وەستاندنی توانای جێبەجێکردنی کارەکانیان بۆ گەیاندنی راپۆرت لەسەر رووداوەکانی عێراق و شوێنەکانی دیکە.
لە چالاکییە سەربازییەکانی ئەم دواییەی دژ بە داعش لە عێراق، ئینێکس و ئەندامەکانی، بەتەواوی پشتیان بەو بەرهەمانە بەستبوو، کە لەلایەن تیمی کامێرا و پەیامنێرانی رووداو وێنەیانگیرابوو. تیمی میدیایی رووداو بە شێوەیەکی پرۆفێشناڵانە و بە فراوانی رووماڵی پێشڕەوییەکانی یەکەکانی سوپای عێراقیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی خاک لە دەستی داعش کردووە. تیمی رووداو هەمیشە لە بەرەکانی پێشەوە، رووماڵی هەوڵەکانی عێراقیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و شارە گرنگەکانی دیکە کردووە.
یەکێک لە پێشکەشکارە هەرە بەنێوبانگەکانی رووداو، شیفا گەردی، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەکاتی رووماڵکردنی شەڕی نێوان هێزەکانی سوپای عێراق و داعش لە شەڕی موسڵ شەهید بوو.
داوا دەکەین ئەو بڕیارە بۆ داخستنی رووداو بکشێندرێتەوە و هەموو هەڕەشەکانیش لەسەر چالاکییەکانی رۆژنامەڤانانی رووداو هەڵبگیرێت.
ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئینێکس پێکهاتووە لەم ئەندامانە و پشتیوانی لە تیمی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئینێکس دەکەن لەم داوایەدا:
CBS - USA
SKY - UK
RTL - GERMANY
SIC PORTUGAL
VTM - BElGIUM
TV4 - POLAND
NTV - RUSSIA
CARACOL - COLOMBIA
M6 - FRANCE
هاوکاری و بەدەنگەوەهاتنتان لە پێشدا بەرزدەنرخێنین
لەگەڵ رێز
ئەدریان وێڵز، بەڕێوەبەری گشتی
02-11-2017