دوایین ئاماری بێسەروشوێن و دۆزراوەکانی کوردانی ئێزدی
📊 آمار و گەپ آزمایی
دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەرپرسی نووسینگەی رزگارکراوەکانی کوردانی ئێزدی رایدەگەیەنێت، شەش هەزار و 417 هاووڵاتی کوردی ئێزدی لەلایەن
داعشداعشەوە رفێندران و تائێستاش چارەنوسی 3 هەزار و 242 کەس دیارنییە.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکراوەکانی کوردی ئێزدی کە راستەوخۆ سەر بە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمە بە دواڕۆژی راگەیاند، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 242 هاووڵاتی کوردی ئێزدی بێسەر و شوێنن و ئەوانەشی رزگار کراون ژمارەیان بریتیە لە سێ هەزار و 175 کەس.
بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر شەنگال لەڕۆژی 14ی ئابی 2104ەوە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە شەش هەزار و 417 هاووڵاتی کوردی ئێزدی رفێندران، بە پێی ئامارێکی حکومەتی هەرێم ئه و کەسانەی رفێندران لە ڕووی رەگەزییەوە بەمشێوەیەیە، ژمارەی رفێندراوان شەش هەزار و 417 کەس لەوانە سێ هەزار و 547 کەسیان مێ بوون، دوو هەزار و 870 کەسیشیان نێر بوون، هەروەها ئەوانەشی رزگار کراون ژمارەیان سێ هەزار و 175 کەسە کە لەوانە هەزار و 124 کەسیان ئافرەت بوون و 335ی دیکەش پیاو بوون، هەرچی رێژەی منداڵانیشە 889 کچ و 827 کوڕ بوون.
هەر بەپێی ئامارەکە ژمارەی ئەوانەی رزگارکراون بریتییە لە سێ هەزار و 242 کەس کە بەمشێوەیەیە، هەزار و 535 کەسیان لە رەگەزی مێ و هەزار و 707 کەسی دیکەش نێرن.
هاوکات خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند، لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی رەققە کە بە پایتەختی داعش ناسرابوو 20 هاووڵاتی کوردی ئێزدی له و ناوچەیە دۆزراونەتەوە و رزگارکراون.
لە بارەی چارەنوسی ئەوانەی تائێستا بێسەروشوێنن و نەدۆزراونەتەوە حوسێن قائیدی وتیشی زانیاریمان بەدەست گەیشتووە کە بەشێک لەوانەی دیار نین لەکوێن و ئێستا بەدوای رێگەچارەیەکدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی رزگاریان بکەین.
دڵنیایشیدا لەوەی، لە دوای نەمانی داعش ئەوان بە هاوکاری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم و خەڵکی دڵسۆز بەردەوام دەبن لە گەڕان لەدوای رفێندراوەکان و بێسەر و شوێنەکاندا.
[1]
02-11-2017
⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)