پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,157
Kuvat 105,492
Kirjat 19,117
Liittyvät tiedostot 96,137
Video 1,292
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
نامەی لاهور شیخ جەنگی بۆ مەسعود بارزانی
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نامەی لاهور شیخ جەنگی بۆ مەسعود بارزانی
Asiakirjat

نامەی لاهور شیخ جەنگی بۆ مەسعود بارزانی
Asiakirjat

بۆ بەڕێز کاک #مەسعود بارزانی#
وەک چۆن مانەوەی بەڕێزتان لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا، ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکانی لێکەوتەوە، ئومێدەوارم دەست لەکارکێشانەوەکەتان ببێتە مایەی ئاشتەوایی نێو ماڵی کورد و ئاسودەیی و سەقامگیری بۆ گەلەکەمان بگەڕێتەوە.
دەستخۆشیت لێ دەکەم کە ئەگەر لە دوا دەرفەتیشدا بووبێت کۆتاییت به و گاڵتەجاڕییە هێنا و ئه و ڕێگەیەت هەڵبژارد کە خەڵکی کوردستان چوار ساڵە داوای دەکەن و چاوەڕوانن. بەم هەنگاوە هیچ نەبێت نیشانتاندا کە بەهای خۆتان بۆ مانەوە لە پۆستێکی ماوە بەسەرچوودا کەمتر نا‌کەنەوە.
بەبیری بەڕێزتان دەهێنمەوە کە پۆستی سەرۆکی هەرێم و پرسی ماوەی ویلایەتەکەی ئێوە، قەیرانێکی گەورەی لە هەرێمەکەماندا خوڵقاند کە سەرباری قەیرانی دارایی، کارەساتێکی سیاسی نەخوازراویشی بەدوای خۆیادا هێنا و نێوماڵی سیاسی کوردستانی توشی داڕمان و لێکترازان کرد و پێگەی هەرێمەکەمانی لەبەرچاوی دنیادا هێنایە خوارەوە.
بۆیە دوای ڕازیبونتان بە کۆتاییهاتنی ماوەی ناشەرعی دەسەڵاتەکەتان، ئیتر ئومێدەوارم بیر لە سیناریۆی تر نەکەنەوە و دنەی گەڕێکی تری شەڕی ناوخۆ نەدەن، و لەجیاتی ئەوە با هەموو لایەکمان پێکەوە بتوانین برینی چەند ساڵەی ئه و کارەساتە سارێژ بکەین. دڵنیابن تەنیا تیمارێک لەم دۆخەدا فریامان بکەوێت، ئاشتیی نێوماڵی خۆمانە. هەر بۆ زانینی بەڕێزتان، گەلەکەشمان بەوپەڕی ئەمەکدارییەوە، پاش ئه و هەموو قوربانی و سەبر و لەخۆبوردوییەی، تەنیا داوای ئەوەمان لێدەکات.
بۆ ئەوەی ڕاستییەکانیشمان بیر نەچێت، بیرتان دەهێنمەوە کە بەڕێزتان تەنیا ڕۆژێک دوای ڕیفراندۆم، و لەکاتێکدا خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی ئەوە بوون کە دەنگەکانیان بگەیەننە ئەنجام و سەربەخۆیی کوردستان ڕابگەیەنن، کەچی لە پەیامی ڕۆژی 26 ی 9 ی 2017 دا وتتان: ئەم ڕیفراندۆمەی ئەنجام دراوە نە بۆ فەرزکردنی ئەمری واقعە و نەبۆ دیاریکردنی سنوورە و داواتان کرد بەڕێز حەیدەر عەبادی گفتوگۆتان لەگەڵ بکات. هەر له و ڕۆژەوە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم شکستە، ئێوە هاتن و باسی خیانەتی لایەنێکی دیاریکراو و لێدانی خەنجەری ژاراوی دەکەن. ڕاستیان وتووە سەرکەوتن باوکی زۆرە و شکست بێ خاوەنەوە. بەڵام بۆ کەسێک لە پێگەی ئێوەدا، جوانتر بوو ئۆباڵی ئه و شکست و کارەساتە مێژووییەتان هەڵگرتبا که ‌به ‌ناوی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‌، بەسەر دۆزی ڕەوای کورد و چارەنووسی سەربەخۆیی کوردستانتان هێنا.
ئەگەر ئێمە بە شوێن خیانەت و خەنجەرە ژاراوییەکانی سەر جەستەی کوردەوە بین لە 63، لە هەکاری، لە شنۆ و مەریوان و نەغەدە، لە 84، لە شەڕی ناوخۆ، لەهەولێر، و لە ڕۆژئاوای کوردستان، و دوا خەنجەریش لە پێگەی یەکێتیی و کوردستانیبونی کەرکووک و... ئەوا برینەکان شایەتی دەدەن کە ‌ ئەو خەنجەر بەدەستانە، کێن و چین. بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئەو برینانە ساڕێژبن و لە جەستە و مێژووی کوردا، کاڵببنەوە. لەپێناو ئەم ئامانجە باڵایە و بۆ پاراستنی ئاشتی و تەبایی ناو ماڵی کورد بێدەنگیمان هەڵبژاردووه. دەمانەوێت لەبری ئەوەی بەوتۆمەتە پوچانەوە سەرقاڵ بکرێین، بە هەموومان خەریکی خۆ دەربازکردن بین لەم دۆخە ناهەموارەی بۆ گەلی کوردستانتان دروستکردووە. ئەمە ئەرکی ئێستا و پێویستیی قۆناغە تازەکەمانە.
بەڵام نابێت بێدەنگیی ئێمە لێکدانەوەی هەڵەی بۆ بکرێت و جورئەتی دەسکراوەیی بدات بە ئێوە کە هەرچیتان پێخۆش بوو بەرامبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بیکەن، هەر گۆڕێکتان پێ خۆشبوو بۆی هەڵکەنن، و هەر چیرۆکێکیان بۆ نووسین، لە دژی پێشمەرگە و شەهیدانی یەکێتیی و بۆ چەواشەکردنی مێژوو، بە لاوازیی بیهۆننەوە. بە حەق ئەمە کەمتەرخەمیی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە لەئاست ئه و دەسدرێژییە مێژووییەدا، بێ دەنگە و ورتەی نایەت. ئەگەر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، ڕاگەیەندراوی یەکێتیی و وتەبێژی حزبی شەهیدان، لەسەر خوێنی سەدان شەهید و بریندار و کارەساتەکەی ڕیفراندۆم و کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان و پەیامەکەی بارزانی نەیەنە دەنگ، ئەوا سبەی ناچار دەبن باجی گەورەتر بدەن و لەبەردەم دادگەریی خودا و گەل و دایکانی جەرگ سوتاوی کوردستاندا، وەڵامبدەنەوە.
لە کۆتایی نامەکەدا پێویستە ئەوەش بڵێم ئێستا که بەڕێزتان‌ کایەی حوکمڕانیی کوردستان جێ دەهێڵن‌، زەمینەیەک بۆدروستکردنەوەی متمانه لەناو خەڵک‌ و بونیادنانی حوکمڕانییەکی تەندروست هاتۆتە پێشەوە و پاراستنی ئاشتەوایی و ئاسایشی کوردستان‌ ئەرکی مێژوویی هەموولایەکە،‌ بەڵام مێژووی یەکێتییش بەخوێن دروستکراوە و هەرکەس لەئاست پاراستنی ئه و خوێنەدا نەبێت، شایستەی سەرکردایەتیکردنی یەکێتیی و کوردستان نییە و زوو یان درەنگ، ئەویش وەک جەنابتان دەبێت بڕوات.
#لاهور شیخ جەنگی#
30-10-2017
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 10,921 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-10-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: نەغەدە
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-11-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-11-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,921 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,157
Kuvat 105,492
Kirjat 19,117
Liittyvät tiedostot 96,137
Video 1,292
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.375 toinen!