Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 قاسم سەلام
... [1]
👫 قاسم سەلام
📕 محمد لە قورئاندا
نووسەر: محەمەد سەعید رەمەزان بۆتانی
وەرگێڕانی: قاسم سەلام[1]
📕 محمد لە قورئاندا
📕 ئەمە باوکمە
نووسەر: محەمەد سەعید رەمەزان بۆتانی
وەرگێڕانی: قاسم سەلام[1]
موحەممەد سەعید ڕەمەزان بوتی لە دوو توێی ئەم کتێبەدا باسی چیڕۆک و بەسەرهاتی باوکی دەکات هەر لە سەرەتای لەدایک بوونیەوە تاوەکو وەفاتی، باوک
📕 ئەمە باوکمە
👫 ئازاد فائق پێنجوێنی - ئازاد کوردی
... [1]
👫 ئازاد فائق پێنجوێنی - ئازاد کوردی
📕 چاوەکانی 2
نووسینی:بوزرگ عەلەوی
وەرگێڕانی: سەردار حەسەنخاڵی
بابەت:ڕۆمان
شوێنی چاپ: ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان
تیراژ:1000دانە
ژمارەی لاپەڕە:368لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکان ژمارە
📕 چاوەکانی 2
📕 سێشەممان لەگەڵ مۆری 2
نووسینی: میچ ئەلبۆم
وەرگێرانی: زاهیر محەمەد
بابەت:لێکۆڵینەوە
تیراژ:1000 دانە
چاپخانەی:.......
ساڵی چاپ: 2017
چاپی (یەکەم)
لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارە (1837)ی ساڵی 2017ی پێدرا
📕 سێشەممان لەگەڵ مۆری 2
📕 بەرەو سەربەخۆیی
بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی خەبات
دیدارە رۆژنامەوانییەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە 06-07-2017
شوێنی چاپ: چاپخانەی رۆکسانا
نۆبەتی چاپ:چاچی یەکەم 2017
ژمارەی لاپەڕە:303لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایە
📕 بەرەو سەربەخۆیی
📕 نوێژم فەوتا
نووسەر: ئیسلام جەمال
وەرگێڕ: یەحیا ئیسماعیل [1]
📕 نوێژم فەوتا
📕 پەیامی خزمەت
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی خزمەت
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
📕 پەیامی زانایان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی زانایان
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
📕 پەیامی ئاژەڵان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئاژەڵان
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
📄 گزنگ 2
گۆڤاری گزنگ لە کۆتایی ساڵی 1993 تا کۆتایی ساڵی 1995 لە شاری کەرەجی ئێران، وەکو ئۆرگانی لقی ئاوارەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەردەچوو. بە گشتی 12 ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە، کە سەرنووسەری یەکەم ژما
📄 گزنگ 2
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولڕەحمان خەلیفە
✌️ شەهیدان
هاوڕێ جەلال کەریم ڕەحیم ناس...
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد عەبدوڵڵا کوردە (ئەحم...
👫 کەسایەتییەکان
بەیان بۆمبا
📷 وێنە و پێناس
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمان...
📝 نامەی لاهور شیخ جەنگی بۆ مەسعود بارزانی | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
نامەی لاهور شیخ جەنگی بۆ مەسعود بارزانی
📝 بەڵگەنامەکان

بۆ بەڕێز کاک مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
وەک چۆن مانەوەی بەڕێزتان لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا، ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکانی لێکەوتەوە، ئومێدەوارم دەست لەکارکێشانەوەکەتان ببێتە مایەی ئاشتەوایی نێو ماڵی کورد و ئاسودەیی و سەقامگیری بۆ گەلەکەمان بگەڕێتەوە.
دەستخۆشیت لێ دەکەم کە ئەگەر لە دوا دەرفەتیشدا بووبێت کۆتاییت به و گاڵتەجاڕییە هێنا و ئه و رێگەیەت هەڵبژارد کە خەڵکی کوردستان چوار ساڵە داوای دەکەن و چاوەڕوانن. بەم هەنگاوە هیچ نەبێت نیشانتاندا کە بەهای خۆتان بۆ مانەوە لە پۆستێکی ماوە بەسەرچوودا کەمتر نا‌کەنەوە.
بەبیری بەڕێزتان دەهێنمەوە کە پۆستی سەرۆکی هەرێم و پرسی ماوەی ویلایەتەکەی ئێوە، قەیرانێکی گەورەی لە هەرێمەکەماندا خوڵقاند کە سەرباری قەیرانی دارایی، کارەساتێکی سیاسی نەخوازراویشی بەدوای خۆیادا هێنا و نێوماڵی سیاسی کوردستانی توشی داڕمان و لێکترازان کرد و پێگەی هەرێمەکەمانی لەبەرچاوی دنیادا هێنایە خوارەوە.
بۆیە دوای رازیبونتان بە کۆتاییهاتنی ماوەی ناشەرعی دەسەڵاتەکەتان، ئیتر ئومێدەوارم بیر لە سیناریۆی تر نەکەنەوە و دنەی گەڕێکی تری شەڕی ناوخۆ نەدەن، و لەجیاتی ئەوە با هەموو لایەکمان پێکەوە بتوانین برینی چەند ساڵەی ئه و کارەساتە سارێژ بکەین. دڵنیابن تەنیا تیمارێک لەم دۆخەدا فریامان بکەوێت، ئاشتیی نێوماڵی خۆمانە. هەر بۆ زانینی بەڕێزتان، گەلەکەشمان بەوپەڕی ئەمەکدارییەوە، پاش ئه و هەموو قوربانی و سەبر و لەخۆبوردوییەی، تەنیا داوای ئەوەمان لێدەکات.
بۆ ئەوەی راستییەکانیشمان بیر نەچێت، بیرتان دەهێنمەوە کە بەڕێزتان تەنیا رۆژێک دوای ریفراندۆم، و لەکاتێکدا خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی ئەوە بوون کە دەنگەکانیان بگەیەننە ئەنجام و سەربەخۆیی کوردستان رابگەیەنن، کەچی لە پەیامی ڕۆژی 26 ی 9 ی 2017 دا وتتان: ئەم ڕیفراندۆمەی ئەنجام دراوە نە بۆ فەرزکردنی ئەمری واقعە و نەبۆ دیاریکردنی سنوورە و داواتان کرد بەڕێز حەیدەر عەبادی گفتوگۆتان لەگەڵ بکات. هەر له و رۆژەوە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم شکستە، ئێوە هاتن و باسی خیانەتی لایەنێکی دیاریکراو و لێدانی خەنجەری ژاراوی دەکەن. راستیان وتووە سەرکەوتن باوکی زۆرە و شکست بێ خاوەنەوە. بەڵام بۆ کەسێک لە پێگەی ئێوەدا، جوانتر بوو ئۆباڵی ئه و شکست و کارەساتە مێژووییەتان هەڵگرتبا که ‌به ‌ناوی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‌، بەسەر دۆزی رەوای کورد و چارەنووسی سەربەخۆیی کوردستانتان هێنا.
ئەگەر ئێمە بە شوێن خیانەت و خەنجەرە ژاراوییەکانی سەر جەستەی کوردەوە بین لە 63، لە هەکاری، لە شنۆ و مەریوان و نەغەدە، لە 84، لە شەڕی ناوخۆ، لەهەولێر، و لە رۆژئاوای کوردستان، و دوا خەنجەریش لە پێگەی یەکێتیی و کوردستانیبونی کەرکوک و... ئەوا برینەکان شایەتی دەدەن کە ‌ ئەو خەنجەر بەدەستانە، کێن و چین. بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئەو برینانە ساڕێژبن و لە جەستە و مێژووی کوردا، کاڵببنەوە. لەپێناو ئەم ئامانجە باڵایە و بۆ پاراستنی ئاشتی و تەبایی ناو ماڵی کورد بێدەنگیمان هەڵبژاردووه. دەمانەوێت لەبری ئەوەی بەوتۆمەتە پوچانەوە سەرقاڵ بکرێین، بە هەموومان خەریکی خۆ دەربازکردن بین لەم دۆخە ناهەموارەی بۆ گەلی کوردستانتان دروستکردووە. ئەمە ئەرکی ئێستا و پێویستیی قۆناغە تازەکەمانە.
بەڵام نابێت بێدەنگیی ئێمە لێکدانەوەی هەڵەی بۆ بکرێت و جورئەتی دەسکراوەیی بدات بە ئێوە کە هەرچیتان پێخۆش بوو بەرامبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بیکەن، هەر گۆڕێکتان پێ خۆشبوو بۆی هەڵکەنن، و هەر چیرۆکێکیان بۆ نووسین، لە دژی پێشمەرگە و شەهیدانی یەکێتیی و بۆ چەواشەکردنی مێژوو، بە لاوازیی بیهۆننەوە. بە حەق ئەمە کەمتەرخەمیی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە لەئاست ئه و دەسدرێژییە مێژووییەدا، بێ دەنگە و ورتەی نایەت. ئەگەر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، راگەیەندراوی یەکێتیی و وتەبێژی حزبی شەهیدان، لەسەر خوێنی سەدان شەهید و بریندار و کارەساتەکەی ریفراندۆم و کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان و پەیامەکەی بارزانی نەیەنە دەنگ، ئەوا سبەی ناچار دەبن باجی گەورەتر بدەن و لەبەردەم دادگەریی خودا و گەل و دایکانی جەرگ سوتاوی کوردستاندا، وەڵامبدەنەوە.
لە کۆتایی نامەکەدا پێویستە ئەوەش بڵێم ئێستا که بەڕێزتان‌ کایەی حوکمڕانیی کوردستان جێ دەهێڵن‌، زەمینەیەک بۆدروستکردنەوەی متمانه لەناو خەڵک‌ و بونیادنانی حوکمڕانییەکی تەندروست هاتۆتە پێشەوە و پاراستنی ئاشتەوایی و ئاسایشی کوردستان‌ ئەرکی مێژوویی هەموولایەکە،‌ بەڵام مێژووی یەکێتییش بەخوێن دروستکراوە و هەرکەس لەئاست پاراستنی ئه و خوێنەدا نەبێت، شایستەی سەرکردایەتیکردنی یەکێتیی و کوردستان نییە و زوو یان درەنگ، ئەویش وەک جەنابتان دەبێت بڕوات.
لاهور شیخ جەنگیلاهور شیخ جەنگی
30-10-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-10-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️Masoud Barzani
2.👁️حەیدەر عەبادی
3.👁️لاهور شێخ جەنگی
4.👁️مسعود البارزاني
5.👁️مەسعود بارزانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-10-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 2 2017 9:38AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 3 2017 11:31AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 3 2017 11:31AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 8,196 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 نوێژم فەوتا
  📖 پەیامی خزمەت
  📖 پەیامی ئیمان و ژیان
  📖 پەیامی زانایان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 04-12-2020
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدولڕەحمان خەلیفە
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییە جەماوەرییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان. ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە.
رۆژی 05-12-2018 کۆچی دوایی کرد.
عەبدولڕەحمان خەلیفە
هاوڕێ جەلال کەریم ڕەحیم ناسراو بە شۆڕش
(1961/ سلێمانی)، پێشمەرگەی هەرێمی (5)ی قەرەداغی (ی. ن. ک) لە رێکەوتی (22-02-1981)دا لەناو شاری سلێمانی بەدیل گیرابوو، دواتر لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانی دەرچووە و لە ڕێکەوتی (05-12-1981)دا لە زیندانی موسڵ لە سێدارە دراوە.
هاوڕێ جەلال کەریم ڕەحیم ناسراو بە شۆڕش
ئەحمەد عەبدوڵڵا کوردە (ئەحمەد کوردە)
ساڵی 1928 لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە. ساڵی 1935 خراوەتە بەر خوێندنی ئاینی، لە تەمەنی هەرزەکاریدا یەکێک بووە لە ئەندامە هەڵسوڕاوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1962 دەستگیرکراوە، بۆ ماوەی 7 مانگ لە بەندیخانەی (عیمارە) باشووری عێراق دەستبەسەر بووە. دوای ئازاد بوون پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە، بووە بە سەرلق لە هێزی ڕزگاری، پاش دووبەرەکی لەناو پارتیدا وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، ساڵی 1974 بووەتەوە بە پێشمەرگە لە شەڕی (خڕی زێوێ) لەسەر جادەی سلێمان
ئەحمەد عەبدوڵڵا کوردە (ئەحمەد کوردە)
بەیان بۆمبا
بەیان مەحمود عەلی ناسراو بە (بەیان بۆمبا)، ساڵی 1965 لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە، بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە، لە ئێستاشدا خوێندکاری بەشی سینەمایە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان و سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکیی خوێندنگاکانی سلێمانی.
نازناوی بۆمبا لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، ساڵی 1923 لەکاتی ناکۆکیی لەنێوان شێخ مەحمودی حەفید و ئینگلیزەکان، داوا لە خەڵکی شاری سلێمانی کراوە، کە شار چۆڵ بکەن، چونکە شاری سلێمانی بۆردوومان دەکرێت، لەکاتیکدا، کە مەحمودی ب
بەیان بۆمبا
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی لە 1892 تا 2018
لە تەمەنی شارەوانی سلێمانیدا؛ (49)سەرۆکی شارەوانی و وەکیل وەک بەرپرسی ئەو دامەزراوە خزمەتگوزارییە دەستبەکاربوون، بەم ریزبەندییە:
1- عەلی بەگی محەمەد بەگی خالید بەگ/ 1890-5/9/1892
2- سەید ئەحمەد بابە رەسوڵ/ 30/11/1892-1907
3- غەفور ئاغای حاجی عەبدوڵڵای گەورە/ 1907-1908
4- ئەحمەد عیزەی بەگ/ ئەیلولی 1911- کانونی یەکەمی 1911
5- ئاغا فەتحوڵڵای حاجی عەبدوڵڵا/ کانونی دوەمی 1912-1916
6- حاجی مەلا محێدین مەعروف/ 1916-1917
7- محێدین قادر ئەفەندی/ ئازاری 1917-تشرینی دوەمی 1917
8- ئەحمەد بەگی فەتاح
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی لە 1892 تا 2018

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574