پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,142
وێنە 105,405
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,970
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موک...
کۆبانی و کوردستان تەنیا نین
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆبانی و کوردستان تەنیا نین
بەڵگەنامەکان

کۆبانی و کوردستان تەنیا نین
بەڵگەنامەکان

پێشمەرگە و شەڕڤانە قارەمانەکان
تێکۆشەرە دڵسۆزەکانی دەزگای دژە تیرۆر و ئاژانسی زانیاری
گەلی سەربەرزی ڕۆژئاوا و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی #کۆبانی#-یەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری شەهیدان، لە خۆمان، لە ئێوە و لە سەرجەم ئازادیخوازانی دونیا دەکەم.
سێ ساڵ لەمەوبەر، داعش گەیشتە لوتکەی هێزی داگیرکاریی و هەشتاوهەشت هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە کەنارەکانی دەریای سپی ناوەڕاستەوە لە سوریا تا دەروازەکانی بەغدا لە عێراق، داگیرکرد و ئاسایشی کۆمەڵی نێودەوڵەتی دوچاری شۆکێکی گەورە کرد. گەلی کوردی قارەمانیش بەهۆی کاریگەریی جوگرافی و پیلانی ئیقلیمییەوه،‌ کەوتە بەردەم ئەم داگیرکارییە و لە مێژووی نوێیدا، ڕوبەڕووی گەورەترین هەڕەشەی کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و لەناوبردن کرایەوە کە دەوڵەتی خەلافەتی داعش جێبەجێکاری بوو.
هێزی پێشمەرگە و شەڕڤانان، دەزگای دژە تیرۆری (ی.ن.ک) و خۆبەخشان و خەڵکی قارەمان، بە درێژایی 1050 کیلۆمەتر بەخوێن و قوربانیدان سەنگەری بەرگرییان پاراست. لە کوردستانی باشور، ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای نەینەوا لە شەنگال و دەوروبەری جینۆسایدکران، کەرکووکی قودسی کوردستان کرابە بە ئامانجی پەلاماره چەکدارییە بەردەوامەکانی داعش و دەیان کردەوەی تیرۆریستییش لە گەرمیان و‌ هەولێر و سلێمانی، بە شەونخونیی هێزەکانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری و دەزگای ئاسایش و پێشمەرگە پوچەڵکرانەوە.
هەر لەم کاتەدا لە کوردستانی ڕۆژئاوا، پیلانی پەلاماری هەمەلایەن بۆ گەمارۆدان و قڕکردن و سڕینەوەی گەلەکەمان پیادەکرا و لە هەموو لایەکەوە ئاگر و ئاسن بەسەر گەلی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەباری، نیشتمانەکەمان وێرانکرا و دوا گەڕەکەکانی کۆبانییش کەوتنە بەردەم هەڕەشەی داگیرکردن. بەڵام خۆشبەختانە، شەوی 19 لەسەر 20ی 10ی 2014، کاتژمێر 2:35 خولەکی بەرەبەیان، دوای دە ڕۆژ هەوڵی چڕ و پڕ و دوای ئەوەی چەند هێزێکی ناوچەکە ڕووبەڕوی ئەم هەوڵە وەستانەوە، توانیمان بڕی 24 تەن چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆر و بڕی یەک تەن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ئامادە کرابوون، بە هاوکاریی هێزی دژە تیرۆر و بە هاوکاریی هێزەکانی سوپای ئەمەریکا لە ڕێگەی سێ فرۆکەی بارهەڵگری جۆری C130 بگەیەنین بە‌ هەڤاڵانی یەپەگە لە کۆبانی و بە کردەوە ئەوە بسەلمێنرێت کە کۆبانی تەنیا نییە و ئه و گەمارۆ تیرۆریستییە کوشندەیە لەسەر خەڵک و خاکی پیرۆزی کوبانی تێکشکێنرا.
لەگەڵ ئەم سەرکەوتنەدا، کوردان و ئازادیخوازانی دنیا پێکڕا بە دروشمی (کۆبانی تەنیا نیە) لەسەرتاسەری جیهان، ڕژانە سەرشەقامەکان و دەنگیان بۆ پاراستنی کۆبانی بەرزکردەوە. له و ڕۆژانەدا، لەگەڵ هەڤاڵەکانمان ئەوەی بۆ پاراستنی کوردستان پێمانکرا، کردمان و ئێستا نەک کۆبانی تەنها نییە، بەڵکو کوردستانی ڕۆژئاوا بەره و ئازادی و پێکەوەژیان و بنیادنانەوە هەنگاو دەنێن و ڕەققەی پایتەختی داعش، کە تاریکترین کوشتارگەی مرۆڤایەتی بوو، لەسایەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و خۆڕاگریی کۆبانی و گەلی ڕۆژئاوا ڕزگارکرا و ئاهەنگی ژیانەوە دەگێڕن.
گەرچی گرەوی تێرۆریستان و بەرەیەک لەدوژمنانی ئازادی ئەوە بوو، کە کۆبانی دەکەوێت بەڵام ئەم قەڵایەی کوردایەتی نەکەوت و بێ شک، بەرخۆدان و پاراستنی کۆبانی وەکو خاڵی وەرچەرخان و شانازییەکی مێژوویی لەناو دەرونی تاک بە تاکی ئینسانی کورددا دەمێنێتەوە و سێمبولی هێز و مۆڕاڵی بەرز و سەرکەوتنی نەبڕاوە دەبێت بۆ پارێزەرانی. لەم خۆڕاگرییەشدا، ئەوەی نەکەوت تەنها کۆبانی نەبوو، بەڵکو ئەوە شکۆی ئینسانی کورد بوو کە نەکەوت و بەشێوەی ئەفسانەیەک لەسەر شانۆی دونیا، گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆریستیی تێکشکاند.
لەگەڵ هاوکار و هەڤاڵەکانم، لەگەڵ کەسوکاری شەهید و بریندارانی شەڕی داعش و پارێزگاریکردن لە کۆبانی، شانازییەکی نەبڕاوەمان پێبڕاوە کە بەکردەوە بەشدار بووین لە پاراستنی کۆبانی، لەوەی کە ئه و شارە ئازیزەمان بۆ دوژمنانی کورد بەتەنیا بەجێنەهێشت. و ئێستاش خۆشبەختین بەوەی بەچاوی خۆمان، بەرهەمی گیانبەخشییەکان دەبینین و دەبینین کە گەلی ڕۆژئاوا بزوتنەوەیەکی گەورەی ئاوەدانی و دروستکردنەوەی ژێرخانی ئاشتەوایی و پێکەوەژیان و دیموکراسیی خستۆتە سەرپێ.
بە دڵنیاییەوە، هێشتا ئەرکمان بەرامبەر بە کۆبانی و ڕۆژئاوای کوردستان و گەلەکەمان کۆتایی نەهاتوە و وەک چۆن لەکاتی تەنگانەدا بەچەک و هێز لەسەر زەوی و ئاسمانەوە هاوکاریانبوین، وەک چۆن دەرگای پەیوەندی دیپلۆماسیمان بەڕووی دونیادا بۆ کردنەوە، هاوکاریی تەندروستیمان گەیاندنێ، پێداویستی خوێندنمان خستنەبەردەست تا مناڵانی چاوگەشی ڕۆژئاڤا لە خوێندن بێبەش نەبن، بەڵێندەدەین لەئاوەدانیشدا دەستی خێرو شادمانی بین، و تا توانامان مابێت هەر بەم جۆرەی کە خوێنی شەهیدان لێمانی دەخوازێت‌ بۆ پاراستنی کۆبانی و خاک و گەلی کوردستان بەردەوام دەبین.
#لاهور شێخ جەنگی#
01-11-2017
ئەم بابەتە 3,460 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-11-2017 (7 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-11-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-11-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,460 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
شێخی مەزن

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,142
وێنە 105,405
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,970
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
شێخی مەزن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!