داوای بە سزا گەیاندنی بکوژانی ڕۆژنامەنووسان دەکرێت
باکووری کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەئەنجامی بەرپابوونی شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و گروپێک لەگەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە لەنزیک شارۆچکەی
شەمزینانشەمزینان، سەر بە شاری
هەکاریهەکاری لەباکوری کوردستان چوارکەس لەهێزە ئەمنیەیکانی تورکیا کوژران.
[1]
- سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند: لە شارۆچکەی شەمزینان سەر بە پارێزگای هەکاری لە پێکدادانێکدا لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و پەکەکە کە بە نیازبوون بە سوودوەرگرتن لە نالەباری کەشوهەوا و تەمی چڕ هێرش و پەلامار ئەنجامبدەن، شەش سەرباز و دوو جاش کوژران و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
[6]
- بەهۆی بارینی بەفرەوە کە لە دوێنێ شەوەوە دەستیپێکردووە، دەروازەی کاراپەت لەسەر رێگای وان-باهچەسەرای کە دوو هەزار و 985 مەتر لەئاست رووی دەریاوە بەرزە بەرووی هاتوچۆدا داخراوە و، هاووڵاتیانیش بێچارە ماونەتەوە.
[6]
- پۆلیسی تورک، بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندەکانی ئاشوت و زاویتێ-ی سەربە شارۆچکەی
چەلێچەلێ، هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی
هەدەپەهەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی
دەبەپەدەبەپە و 16 کەسیان دەستبەسەر کرد و بردیاننە بنکەی پۆلیسی چەلێ. هەروەها، لە هەرسێ شارۆچکەی چەشمە، بایندر و تۆربەلی-ی سەربە لە شاری ئیزمیری ڕۆژئاوای تورکیا، پۆلیس هەڵیانکوتاە سەر چەند ماڵێک و 10 کەسیان دەستگیر کردوو بردوونیانەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو ناوچانە.
[5]
باشووری کوردستان
- رۆژنامەنووسانی کوردستان لەبەردەم بارەگای
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە
هەولێرهەولێر، گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و تێیدا ناڕەزایی دژی شەهیدکردنی رۆژنامەنووسی کورد
ئەرکان شەریفئەرکان شەریف بە دەستی میلیشیاکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، دەردەبڕن.
[2]
- لە وەڵامی داواکارییەکدا کە لەلایەن
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە دەربارەی
ریفراندۆمریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ئاراستەی کردووە، دادگای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند، ناتوانێت رای خۆمان لەبارەی دەستوریی یان نادەستوریی بوونی ریفراندۆم دەرببڕین بەبێ گوێگرتن لە لایەنی دووەم.
[1][3]
- سکرتاریەتی مام جەلال زیاتر لە 7000 هەزار کتێب و سەرچاوەی وەک دیاریی سەرۆک مام جەلال گەیاندە کتێبخانەی گشتیی سلێمانی.
[4]
-
سەنتەری میترۆسەنتەری میترۆ و بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی سلێمانی، لە گردبوونەوەیەکدا یادی هەموو قوربانییەکان و ئەو ڕۆژنامەنوسانەیان کردەوە، کە تیرۆرکراون و بکوژانیان دەستگیر نەکراون، داواشیان کرد بکوژانی ڕۆژنامەنووسان بە سزا بگەیەندرێن.
[5]
- رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ راگەیێندراوێکی لەبارەی کوشتنی کامێرامانێکی کەناڵێکی کوردی ئەرکان شەریف لە شارۆچکەی
داقوقداقوق بڵاوکردەوە و داوای لێکۆڵینەوە لەو رووداوەش دەکات.
[3]
- وەزیری نەوتی عیراق ئاشکرای دەکات تاکە بەربەست بەردەم هەناردەکردنی نەوتی
کەرکوککەرکوک تورکیایە کە داوای چوار ملیار دۆلار دەکات کە پێشتر بە قەرز بە هەرێمی کوردستانی داوە.
[1]
- نوێنەرانی کورد لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بانگەوازێکی بەپەلە ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ ڕێگریکردن لەو بەربەست و مەترسیانەی لەناو ڕەشنوسی بودجەی 2018دا هەیە، داواش دەکەن بەپەلە وەفدێک رەوانەی بەغدا بکەن و لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بکەونە دانوستان و ڕێککەوتن.
[7]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری هەرێمی کوردستانیان بەزاند، بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی پەکەکە چیای کورەژاریان لە شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ سەر بە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی بۆردومانکرد.
[1]
- ناوی شەقامی شەهید
شێرکۆ شوانیشێرکۆ شوانی لە کەرکوک گۆڕدرا بۆ یلدرم دەمرچی.
[8] ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Хронология событий