سەبارەت به و دەنگۆیانەی کە باس لە هاتنی تیمی حکومەتی ناوەند دەکەن بۆ #فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی#، بە هەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە نە هیچ تیمێک نە هیچ بڕیارێکی فەرمی نەگەیشتۆتە لامان بۆ گفتوگۆکردن یاخود دەستپێکردنەوەی گەشتە دەرەکییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
وە ئەمە لە کاتێکدایە کە لەسەرەتایی جێبەجێکردنی بڕیاری وەستانی گەشتەکان تا ئێستاش فڕۆکەخانەی سلێمانی ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هەر گفتوگۆیەک کە لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی یاسادا بکرێت بەمەبەستی خزمەتکردن و بەرژەوەندی گشتی بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان
لێرەوە هەمووان دڵنیا دەکەینەوە لە کاتی دەرچوونی هەر بڕیارێک له و بارەیەوە لە زووترین کاتدا بڵاوی دەکەینەوە
ئومێد دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری کردنەوە گەشتە دەرەکییەکان بدرێت.
31-10-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 4,166