ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی وازهێنانی بارزانی لە پۆستەکەی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە
📝 מסמכי מפלגות כורדיות
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئاگاداری بڕیاری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڕێز
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانییە، کە بڕیاریدا لە رۆژی یەکی نۆڤەمبەرەوە دەستبەرداری پۆستەکەی بێت. سەرۆککۆماری فەرەنسا رێز لە رۆڵی مێژوویی بەڕێز مەسعود بارزانی دەگرێت لە سەرۆکایەتیی کوردستانی عێراق. سەرۆککۆمار هەروەها رێز لە کارەکانی (بارزانی) لە شەڕی دژی داعش دەگرێت کە بەهۆیەوە پێشمەرگە رۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان لەو شەڕەدا گێڕا.
فەرەنسا پەیوەندی دێرین و قوڵی دۆستایەتی لەگەڵ کوردانی عێراقدا هەیە و، هەمیشە لەپێناوی داننان بە تەواوی مافەکانی کورد لەنێو دەستووری عێراقدا کاری کردووە. هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەرێمەکەدا دەبنە هۆی ئەوەی رەگی دیموکراسی لە کوردستان پتەوتر بێت.
سەرۆککۆماری فەرەنسا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکات لە هەموو جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دوور بن و، بەردەوام بن لە گرتنەبەری رێگەی دیالۆگ بە پاڵپشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هێنانەدی ئاشتیی بەردەوام لە عێراقێکی یەکگرتوودا.
فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ ئاسانکردنی ئەنجامدانی ئەو دیالۆگە لە هەفتەکانی داهاتوودا.
[1]
30-10-2017
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!