הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,208
תמונות 105,523
ספרים 19,120
קבצים הקשורים 96,177
Video 1,297
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
سڕکردنی ڕیفراندۆم، هەوڵێکە بۆ سڕکردنی ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان!
קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سڕکردنی ڕیفراندۆم، هەوڵێکە بۆ سڕکردنی ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان!
מסמכי מפלגות כורדיות

سڕکردنی ڕیفراندۆم، هەوڵێکە بۆ سڕکردنی ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان!
מסמכי מפלגות כורדיות

شەوی 24 لەسەر 25 ئۆکتۆبەر، حکومەتی هەرێمی کوردستان!!، پێشنیاری سڕکردنی #ڕیفراندۆم#ی کردووە. حکومەتی هەرێم!! باشترە بڵێێن سەرانی حزبە دەستڕۆشتووەکانی دەسەڵات لە کوردستان، وەکو پێشبینی دەکرا، لەپێناو دووبارە دەست کردنەوە بە گفتۆگۆ لەگەڵ بەغداو و لەژێر ناوی بەرگرتن بە هێرش و پەلامارە هەمەلایەنەکانی عەبادی ئەم بژاردەیان خستۆتە ڕوو. بژاردەیەکی شکستخواردوی چاوەراونکراو بەدوای شکستی 16 ئۆکتۆبەر ڕۆژانی دواتردا.
شکستێکی سیاسی و سەربازی ئابڕوبەرانە کە بەڕیکەوتنی پێشوەختی بنەماڵەی تاڵەبانی لەگەڵ عەبادی و جەلادی نێودەوڵەتی قاسمی سلێمانی و لە سنوری پارێزگای کەرکووک و کەرکووکدا و پاشەکشەی ئابروبەرانەی پارتی لەتەواوی زونی زەردا بێ هیچ بەرگرییەک و تێکشکاندنی ئیرادەی خۆراگری خۆبەخشانەی خەڵکی کوردستان... تاوانێکی لەبیر نەکراوە، پێشنیاری سڕکردنی ئاکامی ڕیفراندۆمیش لەدرێژەی ئەم شکستەی 16 ئۆکتۆبەردا، تاوانێکی ترە لەدژی بریار و ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان.
ئەگەر پاساو بۆ ئەم بریارە بۆ ڕێگریکردنە لە هێرشە هەمەلایەنەکانی عەبادی بە هاوکاری دەوڵەت کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە و ئەمریکاو غەرب لەگەڵیدا لە دژی خەڵکی کوردستان... ئەوا سڕکردنی ڕیفراندۆم نە دەتوانێت بەر بگرێت بە هێرشەکانی عەبادی و نە دەتوانێ دۆخی ئیستاش بگێرێتەوە بۆ بەر لە 16 ئۆکتۆبەر، بە پێچەوانەوە حکومەتی عەبادی کرێگرتەی ئیران، گفتوگۆ و دانوستاندن، لەسەر بنەمای ئەمری واقعی ئێستادا دەکات کە دەسەڵاتی خۆی گێراوەتەوە نەک بۆ بەر لەهاتنی هێزە درندەکانی داعش لەساڵی 2014، بەڵکو دۆخەکەی گێراوەتەوە بۆ سێ گۆشەی یەکەمی سەردەمی هێڵی 36 دوای ساڵی 1991...
لە هەلومەرج و هاوسەنگی هێزی ئێستای نیوان بەغدا و هەرێم و ئەو ئاڵوگۆرانەی لە 10 ڕۆژی ڕابردودا ڕویانداوە، بە تایبەتی دوای 16 ئۆکتۆبەر، دەستبردن بۆ سڕکردنی ئاکامی ڕیفراندۆم، بەجیا لەوەی هەوڵێکە بۆ سڕکردنی ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان و بەدەستمایەکردنی کارتی ئاکامی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییە لەپێناو بەرژوەندییە حزبی و بنەماڵەییەکانی نوخبەی دەسەڵاتداری بزوتنەوەی کوردایەتیدا، لەپێناو گیرانەوەی قەڵەمرەی دەسەڵات و گێرانەوەی کۆنترۆڵی بیرە نەوتەکات و داهات و سەرچاوەکانی داهاتی سنورەکان...دا، کە لە ئێستادا نەک ناتوانێ بەشوێنێک بگات، بەڵکو توانای ڕاگرتنی هێرش و پلان و نەخشەکانی عەبادی نییە، کە بەردەوامە.
هەوڵی حکومەتی ئیسلام- ناسیونالیستی عەرەبی عێراقی و عەبادی... قوتبی کردنەوەی دەسەڵاتە لەدەستی خۆیاندا، بە پشتیوانی وڵاتانی ناوچەکەو هاوکاری ئەمریکاو غەرب. ئەمەش تەنها حزبە شکستخواردووەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی نەکردۆتە نیشانە، حزبەکان بە پۆست و پارە و بەشێک لەدەسەڵات ڕازی دەکرێن، هەوڵ بۆ تیکشکاندنی ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان، ئامانجی سەرەکی ئەو هێرش و پەلامارانەیە. دوبارە گێرانەوەی دەسەڵات و داسەپاندنی بریاری سیاسی بەسەر خەڵکی کوردستان و ناچارکردنی خەڵکی کوردستان بە ملدانیان بە فیدرالیزمی قەومی و چاولەدەستبوونیان بۆ داهات و خێرو سەدەقە لە عەبادی تا دەگاتە دووبارە داسەپاندنەوەی هەڵاواردن و زوڵم و ستەمی قەومی و تایفی بەسەر خەڵکی کوردستاندا، ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگری، نەخشەو پلانەکانی عەبادی و حکومەتە نۆکەرەکەیەتی... سڕکردنی ئاکامی ڕیفراندۆم، لەلایەن سەرانی بزوتنەوەی کوردایەتیەوە، نەک ناچێتە خانەی دژایەتی عەبادی و حکومەتی عروبی و ئیسلامی عێراق، بەڵکو دەچێتە خانەی خزمەت بە سیاسەت و نەخشەکانی عەبادی دژ بەخەڵکی کوردستان و ئیرادە سیاسیەکەی.
نە ڕیفراندۆم و نە ئاکامی ڕیفراندۆم... خێرو سەدەقەی پارتی و بزوتنەوەی ناسیونالیستی کورد نییە بە خەڵکی کوردستان، و موڵکی ئەوانیش نییە... تا هەر کات ئەوان بیانەوێت کایەی پێوە بکەن. ڕیفراندۆم و ئاکامی ڕیفراندۆم موڵکی خەڵکی کوردستان و بریاری جیابوونەوەیە لە عێراق، بۆ سەربەخۆیی و پیکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی ئازاد، هەر حزب و لایەن و نوخبە و کەسێک بیەوێت دژی ئەو ماف و بریارەی خەڵکی کوردستان بوەستێتەوە، دەبێتە تەواوکەری نەخشەو پلانەکانی عەبادی و حکومەتەکەی و پێویستە لەلایەن بەرەی ئازادیخوازی کوردستانەوە وەڵامی پێبدرێتەوە.
ململانێی نێوان بەغداو و هەرێم، تەمەنی بە ئەندازەی تەمەنی لەدەسەڵات کەوتنی بەعس و سازدانەوەی عیراقی دوای سەدام حسێنی جەلادەوە هەیە، لەلایەن حزب و لایەنە بۆرژوازیەکانی عیراق و کوردستانەوە لەسەر بنەمای فیدرالیزمی قەومی.
کۆتاییهاتنی توانایی سەربازی داعش، و گرفتەکانی بەر لە هاتنی داعش لەساڵی 2014 دا، سەرچاوەی بنەرەتی ئەو دۆخەی ئێستان، نەک ئەنجامدانی ڕیفراندۆم. ڕیفراندۆم و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سەرکەوتنی دەنگی بەڵی لەو ڕیفراندۆمەدا بۆ سەربەخۆیی و پیکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ، تەکانێکی زیاتری داوە بە گرژییەکان و ململانێکانی نێوان هەولیر و بەغدا، بەڵام هەرگیز هەرەشەکان ململانێکانی ئێستا تازە نین و لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدا، نەهاتوونەتە ئارا، تا بەسڕکردن و هەڵپەساردن یان پاشەکەوتی ئاکامی ڕیفراندۆم... وەڵامیان پێبدرێتەوە و دۆخەکە ئاسایی بێتەوە. هەلومەرجی دوا داعش لە عێراق و کوردستاندا، وە کەشی دوای سات و سەودای نانخۆرەکانی قاسم سلێمانی و پاشەکشەی بێ پاساو و بێبەرگری پارتی لەبەرامبەر هیزەکانی سوپاو حەشدی شیعیدا، پرۆسەو هەوڵی عەبادی و حکومەتەکەی بۆ قوتبی کردنەوەی دەسەلاتی لەسەراسەری عێراقدا، خیراتر دەکات.
لە ئێستادا پێشمەرجی هەر هەنگاوێک بۆ پوچەڵکردنەوەی پلان و نەخشەکانی عەبادی و ڕاگرتنی هەوڵە دوژمناکارانەکانی، سڕکردن و هەڵپەساردنی ئاکامی ڕیفراندۆم نییە، بەڵکو پیداگرییە لەسەر ئاکامی ڕیفراندۆم و سوربوونە لەسەر جیابوونەوەی کوردستان و پیکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ. ڕیفراندۆم و ئاکامی ڕیفراندۆم پێشرەیەکی گەورەو دەستکەوتێکی حاشاهەڵنەگری خەڵکی کوردستانە پاشەکشەکردن لێی باجی قورسی دەوێت. بیرکردنەوە لە هەڵپەساردن و پاشەکەوت و دوبارە گەرانەوە بۆ پیش 25 دیسەمبەر... نەک ڕێگری ناکات لە عەبادی و حەشدە شیعیە وەحشیەکەی، بەڵکو دەستیان ئاوەڵا دەکات بۆ زێدەرۆیی زیاتر و پاشەکشەکردن بە ویست و داخوازیەکانی خەڵکی کوردستان و تەنانەت حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتیش دەخاتە گۆشەیەکی شکستخواردوی قەرەبوونەکراوی تر.
خەڵکی کوردستان و بەرەی ئازادیخواز، هەڵسوراوانی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی وەکو کریکاران و ژنان و لاوان و بزوتنەوە نارەزایەتیەکان و تێکۆشەرانی جوڵەی بەڵێ بۆ ڕیفراندۆم سەربەخۆیی، تا دەگاتە بەرەی چەپ و ناوەندی سەربەخۆیی کورستان، بە حزبەکانیان و بە ناوەندو کۆرو کۆمەڵەکانیان، بە کەسایەتی و ڕابەرانیان، وە هەموو ئەوانەی لەدەسەڵاتی سازش کارانەی پارتی و یەکێتی و دەسەڵاتی پاوانخوازانەیان توڕەن، پێویستە لەیەک کاتدا هەم بەدژی پلان و نەخشەکانی عەبادی و حکومەتەکەی و هەم بەدژی سات وسەوداو پاوانخوازی دەسەلاتی پارتی و یەکێتی و هاوکارەکانتایدا، لەمەیداندا بن و بمێنەوە و بەرگری بکەن لە ئاکامی ڕیفراندۆم و هەوڵی نەخشەمەندانەو سەربەخۆی خۆیان، بۆ جێبەجێکردنی سەربەخۆیی کوردستان و پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆ چر بکەنەوە. بێگومان خەباتی هەمەلایەنەو بەردەوام ڕێکخراو بۆ جێبەجێکردنی ئاکامی ڕیفراندۆم لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان و پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆیی سکیولار و ناقەومیدا، جیاناکرێتەوە لە خەبات بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی مییشیایی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی. سڕکردنی ڕیفراندۆم دەچێتە خانەی خزمەت و تەواوکەری سیاسەت و نەخشەی عەبادی و حکومەتەکەی بەدژی خەڵکی کوردستان و ئیرادەی سیاسیان، هاوکات لە ژێر ناوی دژایەتی پارتی و حزبەکانی دەسەڵاتدا، پشت کردنە ڕیفراندۆم و خواست و ویستی دەوڵەتی سەربەخۆ و چوونە پشت سیاسەت و هەنگاوەکانی عەبادی و حەشدی شەعبی، خۆشخزمەتی و نۆکەرایەتیەکی ئاشکرایە بە دەوڵەتی ناسیونال-ئیسلامی عەرەبی عەبادی، بەدژی خەڵکی کوردستان و ئایندە سیاسیەکەی.
بۆپێشەوە
25-10-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,622
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 1
תאריכים ואירועים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 25-10-2017 (7 שנה)
Document style: No specified T4 547
סוג המסמך: שפת מקור
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 92%
92%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 30-10-2017
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 01-11-2017
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על: 24-10-2023
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 2,622
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,208
תמונות 105,523
ספרים 19,120
קבצים הקשורים 96,177
Video 1,297
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.5 2!