شاخی #نەمرود# کە دەکەوێتە شاری #ئادیامان# و جوانترین دیمەنی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابوون لەوێدا دەبینرێت لە 9 مانگی ڕابردوودا، 52 هەزار کەس سەردانیان کردووە.
شاخی نەمرود کە لە لیستی ڕێکخراوی یونیسکۆدایە وەک شوێنەواری دێرین، بەردەوام بۆتە جێی سەرنجی گەشتیاران، لەکاتێکدا جوانترین دیمەنی خۆرئاوابوون لەو شوێنەدا تەماشا دەکرێت، بۆیە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ساڵانە ڕووی تێدەکەن.
لە ئێستادا چەند ناوچەیەک بۆ ئاسانکاری گەشتیاران نۆژەن دەکرێتەوە.
لە ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار و ڕۆشنبیری شارەکە یەوە خراوەتەڕوو کە لە 9 مانگدا، 52 هەزار کەس سەردانی شاخی نەمرودیان کردووە و لەوانە دووهەزاریان گەشتیاری بیانی بوون.[1]
26-10-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 4,092