📊 بابەت 374,151 | وێنە 58,972 | پەڕتووک PDF 10,979 | فایلی پەیوەندیدار 42,471 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,592
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 06-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-06-2020
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📖 ڕابوون مەعروف شێوازی ئەشکەنجەدانەکەی دەگێڕێتەوە | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ڕابوون مەعروف شێوازی ئەشکەنجەدانەکەی دەگێڕێتەوە
📖 کورتەباس


ڕۆژنیوز – ڕێزان محەمەد
ڕابوون مەعروفڕابوون مەعروف دەڵێت، کە بە بۆکس و کوتەک و دانیشتن لەسەر ئەژنۆ و چەندین شێوەی دیکە ئەشکەنجەیان داوەو بە ڤیدیۆ تۆماریان کردووە، دەشڵێت: پەرلەمانتارەکانی پارتی وەک شەقاوەبوون و ئومێد خۆشناو پەلاماری دام و ئەشکەنجەی دام.
شەوی ڕابردوو دوای هێرش کردنە سەر پەرلەمان، پەرلەمانتاران و ڕۆژنامەنووسان ئازار و ئەشکەنجەدران، ڕابوون مەعرویف-یش وەک پەرلەمانتارێکی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی کاتژمێرێک ئەشکەنجە دراوە.
ڕابون مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و وتەبێژی نەوەی نوێ، بە ڕۆژنیوزی وت:دوایی ئەوەی من کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەم ئەنجامدا، چوینە هۆڵی پەرلەمان و دانیشتنەکە بەردەوام بوو تا کاتژمێر 7ی شەو، دواتر من لە نوسینگەی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بێگەر تاڵەبانی بووم، بەڵام بێگەرد تاڵەبانی پێشنیاری کرد کە بچینە نووسینگەی جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە، تاوەکو ئەو بەرپرسیارێتی پاراستنەکە بگرێتە ئەستۆ و هەموومان بپارێزێت، لەبەرئەوەی جەعفەر ئیمینکی لە پشکی پارتییە.
پەرلەمانتارانی پارتی وەک شەقاوە مامەڵەیان دەکرد
ڕابوون، وتیشی:لە نووسینگەی سەرۆکی پەرلەماندا بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتارانی پارتی وەک شەقاوە مامەڵەیان دەکرد، لەبەرچاوی پەرلەمانتاران پەلاماریان دەداین و هێرشیان دەکردە سەرمان.
دوای هاتنی سیداد بارزانی بۆ ماوەی کاتژمێرێک ئەشکەنجەیان دام
ڕابوون مەعروف، وتیشی:پاشان سیداد بارزانی هات بۆ پەرلەمان هەموویان چوونە سەرەوە و لەگەڵیاندا کۆبوونەوە، من بە زۆربەیانم وت کە ئەمە پیلانێکە، بەڵام ئەوان منیان لە ناو ئۆفیسەکە بە تەنها بەجێهێشت، وە پاشان 10 بۆ 15 کەس هاتن و بەرپرسانی نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانیان دەرکرد، کەواتە ئەو کەسانە لە پلەی باڵاوە هاتبوون کە توانایان هەبوو ئەو بەرپرسانە دەربکەن، پاشان بۆ ماوەی کاتژمێرێک ئەشکەنجەیان دام و هەموو ئەو ئەشکەنجانەیان بە ڤیدیۆ تۆمارکرد.
ئەشکەنجەیان دام تا داوای لێبوردن لە بارزانی بکەم
ڕابون، باسی لەوەشکرد:بۆماوەی کاتژمێرێک ئەشکەنجەیان دام تاوەکو من داوای لێبوردن لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێم بکەم، بەڵام ئەگەر من داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان دەکەم ئەگەر کەموکورتیم هەبووە.
ناوبراو، وتیشی:بە شێوازی جۆراوجۆر ئەشکەنجەیان دام، بە بۆکس و کوتەک و دانیشتن لەسەر ئەژنۆ و چەندین ئەشکەنجەی دیکە.
ئاماژەی بەوەشدا:ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەناو هەموو پەرلەمانتاراندا هێرشی کردە سەرم و ئەشکەنجەی منی دا.
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی ڕاگەیاند:بڕوام بە دادگاکان نییە، لەبەرئەوەی بە لاڕێیدا دەبەن، ئومێدم وایە کە خەباتی مەدەنی خۆمان وەک براکانمان لە باکور درێژە پێبدەین، وە هیوادارم کە هەولێر هەوری ڕەشی هێزە ئەمنیەکانی پارتی دەربهێندرێت.
دوێنێ، دوای ئەوەی پرۆژە یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم برایە پەرلەمان، لایەنگرانی پارتی چوونە ناو پەرلەمانەوە و لەیەکەمین کاردانەوەیاندا هێرشیانکردە سەر پەرلەمانتار ڕابوون مەعروف، لەکاتیکدا کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەسەر پرۆژە یاساکە و شکستەکانی بارزانیی قسەی دەکرد.
شەوی ڕابردووش هێزێکی زۆری پارتی بە جلی مەدەنییەوە هەڵیانکوتایە سەر ڕۆژنامەنووسان لەناو حەوشەی پەرلەمان و بە توندیی پەلاماریان دان، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس برینداربوون و کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانیان شکێندرا، کە تیمی ڕۆژنیوز-یش بەر ئەو هێرشە کەوت و کەلوپەلەکانی شکێندرا.[1]
30-10-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 30-10-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-10-2017
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 30 2017 7:55PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 12 2017 12:45PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 12 2017 12:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 12,265 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ڕابوون مەعروف شێوازی ئەشکەنجەدانەکەی دەگێڕێتەوە
📖 کورتەباس

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-10-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رابوون مەعروف
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574