وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیێنراوێکی دەربارەی راگوزەری سیاسیی لە هەرێمی ک...
ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لە بڕیاری
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی دەکات، کە نەیویست بۆ خولێکی دیکە ببێتەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان. ئەمریکا دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەکات بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی بەسەر دامەزراوەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا. سەرۆک بارزانی کەسایەتییەکی مێژوویی و سەرکردەیەکی ئازای گەلەکەیەتی، لەوانەش لە شەڕی هاوبەشمان بۆ تێکشکاندنی داعش. بڕیارەکە ئاماژەیە بە کارێکی دەوڵەتمەداری لەماوەی قۆناخێکی سەختدا.
ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکان چاوی لەوەیە چالاکانە لەگەڵ
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کار بکات. حکومەتێکی هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوو و فیدڕاڵدا بۆ سەقامگیریی ماوەدرێژی خۆی و تێکشکاندنی بەردەوامی داعش پێویستە.
داوا لە تەواوی پارتە کوردییەکان دەکەین پاڵپشتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، کە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی پرسە یەکلایینەکراوەکان لەو ماوەیەی دەسەڵاتەیدا کە ماویەتی و هەروەها بۆ ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنەکان لە 2018دا.
بانگەواز بۆ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لە ژێر سەرکردایەتییەکی نوێدا، بە خێرایی کاربکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێدراوەکان، لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. ئێمە گەشبین بووین بەو دیالۆگە ئەمنییانەی لە چەند رۆژی رابردوودا روویاندا، داوای کۆتاییهێنانیش بە سەرجەم رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانەکان دەکەین.
ئێمە هەروەها بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی سەرکردایەتییە بەهێزەکەی سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی، کە کار دەکات بۆ دڵناییدان لەبارەی بەزاندنی تەواو و یەکجارەکی داعش و عێراقێکی سەقامگیر لەدوای داعش. ئێمە پێشوازی لە دوا بڕیاری سەرۆکوەزیران حەیدەر عەبادی دەکەین بۆ دەستپێکردنی دیالۆگێکی نوێ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و رێگریکردن لە رووبەڕووبوونەوەی دیکە.
ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکان لە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان، ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو لایەنەکان بڕواننە ئایندە و تیشک بخەنە سەر چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ ناکۆکییەکان لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
[1]
30-10-2017
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!