کوردستان بازاڕەکانی نەوت دەشڵەژێنێت
📊 סטטיסטיקה וסקרים
لەکۆتایی هەفتەی رابردوودا نرخەکانی
نەوتنەوت لە بازاڕەکاندا، بۆ بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردوو بەرزبوەوە و نەوتی خاوی برنت بەربەستی 60 دۆلاری تێپەڕاند، نەوتی خاوی ئەمریکاش لە 54 دۆلار نزیکبووەوە.
نرخەکان لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی دەرکەوتنی ئاماژەکانی رێکخراوی هەناردەکارانی نەوت (ئۆپێک) و بەرهەمهێنەرە سەربەخۆکان بەتایبەت (روسیا) بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی 1.8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە مانگی ئازاری 2018 نرخەکانی نەوت روو لە هەڵکشان بوون.
لەمانگی ئەیلولی رابردوودا تێکڕای نرخەکانی نەوت 56 دۆلار بوو بۆ بەرمیلێک، بەراوردیش بە مانگی ئەیلولی 2016 بەرێژەی 20% بەرزبوەوە.
رۆڵی ئۆپێک:
مانگی رابردوو بەرزبونەوەی نرخەکانی نەوت هاوکات بوو لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمی نەوتی ئەمریکا و هەڵکردنی زریانەکانی ئەمریکا کە زیانی زۆری لێکەوتەوە، بەڵام هەفتەی رابردوو ئامارەکان دەریانخست، کە تێکڕای بەرهەمی نەوتی ئەمریکا لە 9.5 ملیۆن بەرمیلەوە زیادیکردوە بۆ 10.1 ملیۆن بەرمیل، لە کاتێکدا پێش زریانەکان بەرهەمی نەوت ئەمریکا 12 ملیۆن بەرمیل بوو، بەوەش پێش عەرەبستانی سعودیە کەوتەوە.
بوژانەوەی بازاڕەکانی نەوت و بەرزبونەوەی نرخەکەی، هیمایە بۆ ئەوەی کە ئۆپێک لەتوانایدا هەیە کۆنترڵی بازاڕ بکات، بەمەرجێک ئەندامەکانی پابەندی رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ببن.
محەمەد بارکیندو، ئەمینداری گشتی رێکخراوی ئۆپێک سەرەتای هەفتەی رابردوو ئاشکرای کرد کە هەر یەک لە روسیا و عەرەبستانی سعودیە، پاڵپشتی تەواوی خۆیان راگەیاندوە بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لە مانگی ئازاری داهاتوودا، ئەوەش گومانەکانی رەواندۆتەوە.
محمەد بن سەلمان، جێنشینی پادشای سعودیەش ماوەیەک لەمەوبەر رایگەیاند، وڵاتەکەی پشتگیری لە درێژکردنەوە رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن و وەزیری نەوتی قەتەریش بەهەمان شێوە پشتگیری بۆ رێککەوتنەکە راگەیاندوە.
بەڵێنی پابەندبوون بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، فاکتەرێکی گرنگە بۆ نەوت کە تێکرای نرخەکانی ساڵی رابردوو (45 و 55) دۆلار جێبهێڵێت و پێشبینش دەکرێت کە تا کۆبونەوەی 30 تشرینی دووەم نرخەکانی نەوت لە نێوان 50 بۆ 60 دۆلار بێت.
کوردستان و کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی نەوت:
تێکچون و دروستبوونی گرژی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک و کەمبونەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت هەبوو.
رۆژی 16ی تشرینی یەکەم هێزەکانی سوپای عێراق هێرشیان کردە سەر شاری کەرکوک دەستیان گرت بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی شارەکەدا، بەگشتی و هەردوو کێڵگەی ئاڤانا و بای حەسەن بەتایبەتی کە لەلایەن حکومەتی هەرێم بەرێوەدەبران و رۆژانە نزیکەی 350 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم دەهێنا و هەناردەی دەرەوە دەکرا.
کەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی هەردوو کێڵگەی نەوتی ئاڤانا و بای حەسەن کاریگەری لەسەر بازاڕەکان هەبووە و بەره و بەرزوبوونەوەی بردوە.
بۆ چارەسەری ئه و کەمبوونەوەیەش ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردۆتەوە، کۆمپانیای نەوتی باکور رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای کار کە پێشتر کێڵگەکەی بەڕێوەبردوە کردوە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت له و دوو کێڵگەیە.
[1]
30-10-2017
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!