بەڕێز سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
سڵاوێکی گەرم
بەپێی فەرمانی هەرێمی (128) لە 12-7-2017 داوامان کردووە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕۆژی (1-11-2017) ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبەر هۆکاری سیاسی و ئەمنی و تەکنیکی و نەبوونی کاندید، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی ئامادەکارییەکان بۆ هەردوو هەڵبژاردن هەڵپەسێردرا
لە (24-10-2017) پەرلەمانی کوردستان تەمەنی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی بۆ ماوەی دوو خولی یاسادانان درێژکراوەتەوە.
سەبارەت بەپۆستی سەرۆکایەتی هەرێم لەدوای 1-11-2017 بەردەوام بوونم لەم پۆستە ڕەتدەکەمەوە و نابێت یاسای سەرۆکایەتی هەرێم هەمواربکرێتەوە یان تەمەنی سەرۆکایەتی هەرێم درێژبکرێتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات کۆببنەوە بۆ ئەوەی بۆشایی یاسای لەئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم دروست نەبێت و ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت.
منیش وەکو #مەسعود بارزانی# پێشمەرگە، لەناو جەماوەری گەلەکەمان و پێشمەرگە ئازیزەکان لەخەبات و تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و پارێزگاریکردن لەدەستکەوتەکانی میللەتەکەمان بەردەوام دەبم.
مەسعود بارزانی
28-10-2017
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 6,960
Escriba su comentario sobre este artículo!