خۆڵبارین 500 هاوڵاتی لە هەولێر رەوانەی نەخۆشخانە دەکات
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا، بەهۆی ئه و
خۆڵبارینخۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە 500 هاوڵاتی لە
هەولێرهەولێر سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، بەشێکیان لەنەخۆشخانە ماونەتەوە و تەندروستيش هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان.
سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2017، بە دواڕۆژی وت لە کاتژمێر 8:00ی ئێوارەی دوێنێ شەممەوە تاوەکو کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ (12 کاتژمێری رابردوو)، بەهۆی خۆڵبارینەوە 500 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی هەولێریان کردووە.
وتيشی، ئه و کەسانەی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە چوار بۆ پێنج کاتژمێر لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و له و ماوەیەدا چارەسەریان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبووە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر داواشی لە خەڵک کرد بەتایبەت ئه و کەسانەی نەخۆشی رەبۆ و هەستەوەری (حەساسیەت)یان هەیە تاوەکو بۆیاندەکرێت لەماڵەوە نەیەنەدەرەوە، بۆ ئەوەی کاریگەری خۆڵبارینان لەسەر نەبێت.
پێشتر بژار ئەکرەم، بەرپرسی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند کاریگەری خۆڵبارین تاوەکو شەوی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.
[1]
29-10-2017