دووەمین کۆنگرەی ڕێکخستنە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە شاری وا...
باکووری کوردستان
- ڕێکخستنە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە لە شاری
وانوان-ی باکوری کوردستان، دوویەمین کۆنگرەی خۆی بەست، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی گشتیی زیندانیکراوی ئەو حزبە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆنگرەکە کرد.
[2]
باشووری کوردستان
- بەهۆی خراپیی رەوشی
کەرکوککەرکوکەوە، شەوانە قەدەخەی هاتوچۆ راگەیەندراوە.
[1]
- لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری
سلێمانیسلێمانی گەنجێکی ئاوارەی کەرکوک کە لە کەمپی ئاوارەکانی خاکدا دەژیا بە فیشەک کوژرا.
[2]
- رێکخراوی ستۆپ بە هاوکاری رێکخراوەکانی RIDو NPAی نەرویجی، میتینگێکی لە هەولێر لە بارەی بەرپرسیارێتی میدیا لە رووداوەکان و تەنگەژە ئەمنییەکانی ئەمدواییە ئەنجامدا. لە سیمینارەکەدا باس لە رۆڵی خراپی میدیای کوردی لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا کرا.
[3]
- وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ئەوەی ئێستا لە باکوری عێراق دانوستان نییە بەڵکو راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان و جوڵەی هێزە عێراقییەکانە لەپێناو دەستەبەکردنی بڵاوبونەوەی هێزە عێراقییەکان و سەپاندنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدراڵی.
[4]
- دان لۆ بۆتیلیێە، وتەبێژی رەسمی وەزارەتی بەرگری کەنەدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی تەواوی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی رادەگرێت.
[3]
- جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، نامەیەکی بۆ پەرلەمانی کوردستان ناردووە و لە دانیشتنی سبەی یەکشەممەشدا نامەکە دەخوێندرێتەوە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- تۆپخانەکانی تورک، بنکەکانی هێزی ئەرکی خۆبەڕێوەبەریان لە گوندی زورمغار تۆپباران کرد کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری
کۆبانێکۆبانێ و کەناری رووباری فورات بەرامبەر شاری جەرابلوس.
[2]
- دەستەی ناوخۆیی کانتۆنی
جزیرەجزیرە، ڕایدەگەیەنێت کە دەروازەی
سێمێڵکاسێمێڵکا بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەیە کە نەخۆش بن یاخود کاری مرۆیی بکەن یان ئیقامەی باشوری کودستانیان پێ بێت.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان