لە هەڵومەرجی شێواو هەڵپەرستان باشتر دەرفەتیان بۆ دەرەخسێ تا دەستی خۆیان بوەشێنن، بەڵام ڕاستی هەرچییەک بێ و هەر چۆن بێ هەر بەراستی دەمێنێتەوە، لەماوەی ڕابردوو سەرچاوەیەکی (ناسراو) تەنیا بۆ خزمەتکردنی ناحەزانی گەل و (ی.ن.ک) هەوڵیدا کێشەیەک بۆ بەندە دروست بکاو پێی وابوو بەپیلانێک دەتوانێ ناو و ناوبانگی بەندە لەکەدار بکا. بەتومەتێکی هەڵبەستراو لە ڕێگای ئەم و ئه و لە بەغدا دۆسیەیەکیان بۆ لە دادگای الرصافە (بەغدا) کردومەتەوە گوایە من بڕوانامەکەم ساختەیە!
ئەوەی جێگای باسە لایەنی پەیوەندیدار بەبێ ئەوەی پەیوەندی بەسەرچاوەی دەرچونی بڕوانامەکەوە بکا ڕاستەوخۆ لە ڕێگای داواکاری گشتی داوای لێسنەدنەوەی پارێزبەندی منی کردووە. کێشەکە هێشتا ماوەتەوە و من لەوبارەیەوە بێ باکم و لەبەردەم دادگاش ڕاستیەکە ڕوون دەبێتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی سەرچاوەی تومەت هەڵبەستنەکە نەتوانێ ئامانجەکەی بپێکێ بە پێویستم زانی ئه و ڕونکردنەوەیە بدەم. پەتی درۆش هەمیشە کورتە.
27-10-2017
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,735 gånger