راگەیاندراوەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
کاژیر 12:00ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ هیزەکانی پێشمەرگە بە شیوەیەکی قارەمانانە بەرپەرچی هێرشەکانی سوپای عیراق و میلیشیاکانی #حەشدی شەعبی# بە پالپشتی سوپای پاسدارانی ئێران دایەوە و لە ئاکامدا 3 تانک و 5 هامڤی و 1 باجەری دوژمن تێکشکان.
هیزەکانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی ئیرانی بە چەکی ئەمریکی وەکو هامڤی و تانکی قورس و ئۆتۆمبیلی باجەری سەربازی بەردەوامن لە هیرش بۆ سەر مۆلگەکانی پێشمەرگە.
ئەمە پیشیلکردنی ئاشکرای دەستوری عیراقە کە بە بەکارهینانی هێز چارەسەری کێشە سیاسییەکان دەکات.
ئیمە بە توندی ئیدانەی ئەو سنور بەزاندنە سەربازیانەی عیراق دەکەین. کۆمەلگای نیودەولەتی دەبوایە دوو هەفتە لەمەوبەر هەلسوکەوتە خراپەکانی عیراقی ئیدانە کردبا.
عێراق هەندیک لە ناوچە ئارامەکانی ولاتیشی تیکداوە و زیاتر لە 150،000 کەس ئاوارە بوونە و مەترسی بۆ ئاسایش دروستکردووە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان
26-10-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,700 times
Write your comment about this item!