🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
عومەر سەیید
سلێمانی - 2020 [1]
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە،
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
👫 شێروان شێروانی
رۆژنامەوان و یەکێکە لە چالاکوانانی بادینان، رۆژی 16-02-2021 بە 6 ساڵ زیندانی حوکمدرا.
👫 شێروان شێروانی
📕 تۆڵە 2
دیوانی شیعری یاخی [1]
📕 تۆڵە 2
📕 ژنە نان فرۆشەکە
نووسەر: کوزافیة دي منتابین
وەرگێڕ: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ژنە نان فرۆشەکە
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
👫 کەسایەتییەکان
مێجەر سۆن
✌️ شەهیدان
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گ...
📕 پەڕتووکخانە
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید...
👫 کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
👫 کەسایەتییەکان
نازەنین ئیبراهیم
📖 کێ خیانەتی لە کورد کرد؟ | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

کێ خیانەتی لە کورد کرد؟
بێرنارد هێنری لێڤی، فەیلەسووف و نووسەری فەرەنسی
ئەوەی ئێستا لە کوردستان روودەدات یەکجار ناخۆش و خەمگینکەرە. کورد، ئەو گەلەیە چەندین دەیەیە دژ بە هەموو جۆرەکانی دیکتاتۆرییەت دەجەنگێ، کە لە سەدەی بیستەمدا لەو بەشەی جیهان بەشێوەیەکی زۆر خراپ دیکتاتۆرییەت دەرکەوت.
ئەوە ئەو گەلە بچووکە گەورەیە کە لە رۆژهەڵاتی ئاڵۆزدا، بەشێوەیەک دەرکەوتووە کە هەڵگری ئیسلامێکی رۆشنگەرانەیە و بەڕووی جیهاندا کراوەتەوە، پێشوازی لە هەموو کەمینەکان دەکات، لەگەڵ عەلمانییەت و پرەنسیپەکانی هاووڵاتیبووندا دەگونجێت.
ئەوان، ئەو پیاو و ژنانەن کە کاتێک سەرەتا دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هات و جیهانی تووشی سەرسوڕمان و هەڵکشان و داکشان کرد، تەنیا ئەوان بوون بە تەنیا و بە درێژایی هەزاران کیلۆمەتر سنووریان لەگەڵیاندا هەبوو و زۆر بە باشی و ئازایانە رووبەڕوویان بوونەوە. من شانسی ئەوەم هەبوو کە بچم و وێنەیان بگرم لەو شەڕەدا، ئەوان توانیان ئەو دەردە لە هەموو جیهان دووربخەنەوە و داعش تێکبشکێنن کە دەکرا ژمارەی قوربانیانی دەستی ئەو رێکخراوە زۆر زیاتربا ئەگەر کوردەکان رووبەڕوویان نەبووبانەوە.
هەر ئەوان بوون، دوای دوو ساڵ لە شەڕ دژی داعش کە ئێمە دووبارە فیلممان گرتن، دوو ساڵ دواتر، ئەوکاتەی کە گوللەی بەزەییان نا بە خەلیفەوە و بەرەو سنوورەکانی داعش دەڕۆیشتن، کریستیانەکانیان لە دەشتی نەینەوا گەڕاندەوە گوندەکانی خۆیان و دەرگای موسڵیان بۆ هێزە سەربازییەکانی عێراق کردەوە.
بەڵام لەوکاتەدا سەرکردە مێژووییەکەیان سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، کە ئەو ناسۆرە زۆر درێژەی کێشا و پێشمەرگەش بە زیادەوە ئەو سەرکەوتنەی بەدەستهێنا کە دەبوو بەسەر بەربەرییەکاندا ئەنجامی بدات.
ئەو پێیوایە ئیدی کاتی ژیانە، کاتی هەناسەدانە، کاتی بینینی رووناکییەکەیە لەوسەری تونێلەکە و دەستپێشخەری گشتپرسئ بۆ سەربەخۆیی لە 25ی سێپتێمەبەردا راگەیاند.
ئەو بەئاگاییەوە جەخت لەسەر گشتپرسی دەکاتەوە و بەهایەکی بەهێزی دەبێت، دەرگای دیالۆگ لەگەڵ عێراق دەکاتەوە، کە ئەوان بەردەوام جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەنەوە و بەهیچ شێوەیەک لەئێستادا دان بە راگەیاندنی گشتپرسیدا نانێن.
پێمانوایە چی روودەدات؟
نەتەوە (دۆست)ەکانی کوردستان دەنگیان هەڵبڕیوە و بە تۆنێکی باوکانەی نیوکۆڵۆنیالی پێاندەڵێن کە ئەمە باش نییە، کاتی نییە، پێویستە هێشتا زیاتر چاوەڕێ بکەن، با جەنگی داعش کۆتایی پێبێت، با هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لە ساڵی 2018 دا ئەنجامبدرێت، هەندێکجاریش هەر کاتەکەی دیاری ناکەن. بۆیە هەندێجار وا هەستدەکەی کە ئەگەر پێشمەرگە توانیشیان ببنە گوللەبەندێک بۆ پاراستنی هەموو جیهان، ناتوانن بڕیار لە چارەنووسی نەوەکانیان بدەن.
دەبینین کە سەرکردە کوردەکان لە پڕۆژەکەیاندا جددین و لە شنگالەوە هەتا سلێمانی پشتگیری ئەو ساتە گەورەیە دەکەن کە دیموکراسی راستەقینە و دەنگدانە. وەزیری ئەمریکا بۆ کاروباری دەرەوە، رێکس تیلەرسن نامەیەکی ئاراستەی بارزانی کردبوو، من نامەکەم بینی و تێیدا دژایەتی خۆی بۆ خەونی باوک و باپیرانی کورد رادەگەیێنێ بە شێوازێکی ترەمپانە، کە شایانی ئەو گەلە خاوەن شکۆیە نییە، داواش دەکات گشتپرسی بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.
کوردەکان داواکە پشتگوێ دەخەن و خێر و سەدەقە رەتدەکەنەوە، راوێژکاران دەنگیان تا ئەوپەڕی بەرزدەکەنەوە و هەموو هێزی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ گەیاندنی نییەتی خراپیان، بەوە دەستپێدەکەن کە باسی کەتەلۆنیا دەکەن (کە نموونەیەکی خراپە) وەک ئەوەی بەغداد مەدرید بێت! وەک ئەوەی گەلێکی راستەقینە کەوا دەیەوێ لە وڵاتێکی درۆینە جیابێتەوە کە سەدەیەکە دەیچەوسێنێتەوە، هاوتا بکرێت بە کەتەلۆنیا کە بەشێکی سەرەکییە لە وڵاتێکی راستەقینە کەوا دیموکراسییەتێکی تەواوی هەیە کە ئیسپانیایە.
گشتپرسییەی کوردستان هەموو مەرجەکانی شەفافییەتێکی نموونەیی تێدا بوو، لەسەرووی ئەمەشەوە سەرکەوتنێکی وەهای بەدەستهێنا کە کەس تانەی لێنەدا، بەڵام کۆمەڵگە دیموکراتییەکان جگە لە ئیسرائیل دژایەتییان کرد و وەکو لێدان لە (یەکێتی) و (سەروەری) و (سەقامگیری) عێراق دایاننا. وەکو ئەوەی عێراق خۆی زۆر سەقامگیر بێت! وەک ئەوەی عێراقی سەددام حوسێن و پاشانیش عێراقی شەڕی بووش و ژێردەستی تاران نەبووبێتە شانۆی شەڕێکی سڤیلی بەردەوام لەنێوان پێکهاتەکانیدا بەتایبەتیش شیعە و سوننە!
کوردەکان هەتا کۆڵانەکانی نێو کەرکووکیش ئاڵاکەیان هەڵکرد و لەوێش زۆرینە بە (بەڵێ) دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا. دواتر هەڕەشە و سزادان دەستیپێکرد، وەکو هەڕەشە رووپۆشەکان، بە کوردەکان دەگوترێت: (ئەردۆغان خۆشحاڵ نییە، بەشار ئەسەد دڕدۆنگە، ئێران کەڵبەکانی دەرخست) ئایا ئەوانە هەموویان لە وڵاتەکانیاندا کەمینەی کوردیان نییە کە بەناوی یەکگرتووی خاکەوە هەوڵی لەخشتەبردنیان دراوە؟ پێشیان دەڵێن (ئەوان بڕیاردەدەن سزاتان بدەن و ئێمەش ناتوانین هیچتان بۆ بکەین!)
لەڕاستیدا، من شەوی 26ی سێپتێمبەر لە هەولێری پایتەخت بووم کاتێک هەواڵی گەمارۆی زەمینی و ئاسمانی لەلایەن بەغداوە راگەیێندرا، ئەگەر ئەنجامی گشتپرسی لەماوەی سێ رۆژدا هەڵنەوەشێندرێتەوە. من گەواهیدەری ئەو شەوەم، ئاگام لە بانگەوازەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران بوو بۆ پایتەختەکانی رۆژئاوا کە هیچیان ئامادەی وەڵامدانەوە نەبوون.
لەبەرئەوە کاتێک حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق زۆر بە باشی لە پەیامی جیهان تێگەیشت، سێ هەفتە دواتر میلیشیای (حەشدی شەعبی) شیعەی ناردە سەر کەرکووک و شنگال. میلیشیا شیعەکان کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکران و فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای عێراق و یەکەکانی دژەتیرۆری راهێنراو لەلایەن ئەمریکییەکان هێزی پاڵپشتیشییان بوون، لێگەڕان ئەو هێرشە بکەن، لێگەڕان بێن. واشنتن لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێری بچووکترین جووڵە لەسەر زەوی ئەو ناوچەیە دەکات، گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردن تاوەکو هێرشەکەیان بە تانکی ئەبرامز و هەمەرەکانی ئەمریکا دەستپێبکەن. کەس دەنگی لێوە نەهات کاتێک بەو چەکە قورسانە هێرشیان کردە سەر پێشمەرگە، لەکاتێکدا هەمووان دەزانن کە لەکاتی جەنگی پێشمەرگە لەگەڵ داعشدا چ چەکێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بە پێشمەرگە دەدرا، بەڵام ئێستا هیچ چەکێکی قورس و دژەتانکی پێنادرێت.
دەگوترێت، ئەمە ڕاستیشە کە هاتنی میلیشیاکان بەشێوەیەکی بەرچاو ئاسانکاری بۆ کرا و سوودیان لەو ناکۆکییە وەرگرت کە لەنێو کورداندا هەیە، هەروەها ئەو خیانەتەی کە بەشێک لە فەرماندەکانی نزیک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردیان، پارتەکەی جەلال تاڵەبانی، رکابەرە لەمێژینەکەی بارزانی کە رۆژی دوای گشتپرسی کۆچی دوایی کرد.
هەر زوو زانیمان کە پاشەکشە و بەدەستەوەدانەکەی (کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان) لەنێوان بافڵ، کوڕە گەورەی تاڵەبانی و کەسێکی زۆر نزیکی ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی، رێککەوتنی لەبارەوە کرابوو. قاسم سولەیمانی لە ناوچەکە بوو لەکاتی ئامادەکاری ئۆپەراسیۆنەکە و جێبەجێکردنیشی.
دواتر دەگوترا کە تەنانەت ئەو فەرماندانەی دڵسۆزی بارزانی بوون بەبێ شەڕ پاشەکشێیان بە هێزەکانیان کردووە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەمە بەتەواوی دروست نەبوو. بەڵێ، لە هەندێک ناوچە بەدڵنیاییەوە بڕیاری وەها درابوو، ئەویش لەبەر ناهەوسەنگی هێز بوو تاوەکو هێزەکانیان بەتەواوی تێدا نەچن.
بەڵام ئەوەی کە میدیاکان باسیان دەکرد، بۆ نموونە لە (تازە) کە دەکەویتە باشووری کەرکووک پێشمەرگە بەرەنگاری هێزە عێراقییەکان بوونەوە تاوەکو تەقەمەنییان پێنەما، هەروەها کەمێک لە خوارووی ئەوێش لە خورماتوو، 24 کاژێر پێش هێرشەکە دەستیان بەسەردا گرتبوو و کارەساتێکی گەورەیان بەسەر هاووڵاتییە سڤیلەکانی ئەوێدا هێنابوو. هەروەها ئێستا کە خەریکی نووسینی ئەم وتارەم کە 20 ی ئۆکتۆبەرە، میلیشیا شیعەکان گەیشتوونەتە شوێنێک کە تەنیا 35 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە و رووبەڕووی پێشمەرگە دەبنەوە کە ژمارەیان دە هێندەی پێشمەرگە دەبێت.
بەڵام ئەوەی وەک هەقیقەتێکی راستەقەینە لەم زنجیرە رووداوەدا وەکو نەخشی سەر بەرد لە یادەوەریدا هەڵدەکۆڵدرێ و دەمێنێتەوە ئەوەیە، کە ئەو هێرشە سەربازییە وەکو ئابڕووچوونێکی گەورە دەمێنێتەوە.
بۆ کوردەکان کە باوەڕیان بە ئەمەکداری دیموکراتی هەبوو، بەلایانەوە زەحمەتە کە باوەڕبکەن چییان بەسەرهات، وەکو حەپێکی تاڵ بە گەروویاندا ناچێتە خوارەوە: (وامان دەزانی دونیا گۆڕاوە) شەوی دەستپێکی ئەو شەڕە ژەنەڕاڵ سیروان بارزانی وای پێگوتم. ئەوکاتەی کە بەجێمهێشت، سێ مانگ پێشتر، لە کۆشکی ئێلیزێ (کۆشکی کۆماریی فەرەنسا) ئەوکاتەی کە فیلمەکمم لەسەر جەنگی موسڵ پێشانی سەرۆک ماکرۆن دا : (وامان دەزانی کەوا ئەمریکی و ئەوروپییەکان زۆر بە باشی بەدوای ئەو مەسەلەیەدا دەچن، بەتایبەت ئەوکاتەی رووبەڕووی داعش دەبووینەوە، بەشێوەیەک دەمانبینین کە گەرموگوڕن و هەست و سۆزیان لەبەرامبەر ئێمەدا هەیە، هەست و سۆزێک کە پێشتر هەرگیز هەستمان پێینەکردووە، بەڵام ئێمە هەڵە بووین، هەموو ئەوانە راست نەبوون، ئەو خەیاڵانەمان بەهەواداچوون، ئەوا گەڕاینەوە سەردەمێک کە جگە لە چیاکانی کوردستان هیچ دۆستێکی دیکەمان نییە، ئەوەم بیردەکەوێتەوە کە تۆ هەمووجار پێتدەگوتم ژەنەڕاڵ دو گۆل گوتویەتی: گەلان هیچ دۆستێکیان نییە).
بۆ ئەو چوار هاوپەیمانە تازەیەی کە لەم بارودۆخەدا دژی کوردەکان یەکیانگرتووە (ئەردۆغان، ئەسەد، عەبادی و خامنەیی)، تاکە شت کە پێکیان دەبەستێتەوە رقیان لە ئازادی و مافی کوردان هەیە. بەتایبەت ئێران کە میلیشیا شیعەکان بە ئۆتۆمبێلەکانیان بەنێو شاری کەرکووکدا دەسوڕێنەوە، دەستیان بەسەر باڵاخانەی پارێزگادا گرتووە، ماڵی کوردە ناسراوەکانیان تاڵانکردووە و سوتاندوویانە، بۆ ئێران ئەم ئۆپەراسیۆنە وەکو بەخششێک دەبینن!
بە چەندین بەڵگەوە دەزانین کە تاران چاوەڕێی ئەو رۆژەی دەکرد کە کوردەکان ملکەچ بکات، ئەوانەی کە مەیلی سەربەخۆییان هەبوو و سەربەخۆییەکەیان دەبوو بە بەربەستێک لەبەردەم پرۆژە بەنێوبانگەکەی ئێران کە دروستکردنی هیلالی شیعەیە و، لە لوبنان بە حیزبوڵڵا دەستپێدەکات هەتا بەحرێن و بە ئێران و عیراق و سووریادا تێدەپەڕێت.
چەند چاودێرێک کە جێی متمانەن ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە، شەوی کەوتنی کەرکووک نزیکەی کاژێر 08:00 شەو، لە کۆبوونەوەیەکدا لە بارەگای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک کە زۆر دوورنییە لە بنکەی سەربازی کەی وەن(K1) کە راوێژکارە ئەمریکییەکانی لێیە. ئەفسەرێکی ئێرانی بەناوی ئیقبال پوور بە پەنجە لەسەر نەخشە ئاماژەی کردووە و بەسەر چەند ئەفسەرێکی کورردا هاواری کردووە و گوتوویەتی:(ئەگەر پاشەکشە نەکەن، لێرە و لێرە و لێرەوە هێرشتان دەکەمەسەر).
هەر لەوبارەیەوە من شایەتی دوو شتم کە ئەمەی سەرەوە دەسەلمێنن. شەوی 11:00 ی ئۆکتۆبەر لە پاریس، لە نامەیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک بارزانی باسی لە جووڵەی هێزەکان کردبوو کە لەنێویاندا هێزی سوپای پاسدارانی ئێرانی هەبوون، لە تارانەوە هاتبوون و ئەگەری ئەو کوشتارەی کە دەیانەوێ ئەنجامی بدەن ئەگەر بە خێرایی رانەگیرێن. هەروەها ساڵێک پێشتر، رۆژێک پێش دەستپێکردنی جەنگی موسڵ، ژەنەڕاڵی پێشمەرگە ئیسماعیل هەژار لەلای من باسی لەو داوا سەیرەی هاوتا عێراقییەکان بۆ دواخستنی ئازادکردنی حەویجە کرد کە بڕیاربوو رۆژی دوای کەوتنی موسڵ دەستپێبکات. حەویجە دەکەوێتە دەوروبەری کەرکوک. ئەسماعیل هەژار لەخۆی دەپرسی کە ئەمە رەنگە مانۆڕێکی سەربازی بێت بۆ کۆکردنەوەی هێزەکان. کاتەکە هات، هێزی پێویست لە نزیکترین شوێنی دەوروبەری کەرکووک کۆکرایەوە. لێرەدا هیچ نهێنییەک نەما و بواری کەمترین پێشبینی نەما کە ئەمە بۆ هێرشکردنە سەر کوردستانە. ئەمە پیلانی رۆژئاواییەکان بوو کە بۆ ئێرانیان ئەنجامدا بوو، هەروەها بۆ هاوپەیمانەکانی ئێرانیش ئەم چاوداخستنەی رۆژئاواییەکان دیارییەکی یەکجار گرانبەها بوو بۆیان.
بۆ وڵاتە دیموکراتەکان ئەمە هەڵەیەکی گەورەی سیاسی و ئەخڵاقی بوو کە لەمێژە رووینەداوە. بێگومان سەبارەت بە فەرەنسا کە دۆستایەتی و لایەنگیری بۆ کوردەکان هەیە و هەوڵدرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو مەسەلەیە. رۆژی 23ی سێپتێمبەر فەرەنسا ویستی میانگیری لەنێوان بارزانی و عەبادیدا بکات، بارزانی قبوڵی کرد، بەڵام عەبادی رەتیکردەوە. بەڵام بۆ وڵاتانی دیکە ئەمە کارەساتە. بۆ ئەمریکا ئەمە هەنگاوێک ئەولاترە لە ناتوانایی ئیدارەیەک کە توانای بەسەر دەستپێشخەرییە سیاسییەکاندا نییە و ناتوانێ دۆست و دوژمن لێک جودابکاتەوە…
رۆژی دەنگدان بۆ گشتپرسی چوومەوە چەند سەنگەرێکی پێشمەرگە کە پێشتر بۆ فیلمی پێشمەرگە لەو سەنگەرانەدا وێنەم گرتبوو. لەوێندەر چەندین ژن و پیاوی پێشمەرگەی رووخۆش و دڵشادم بینی، کە کڵاشینکۆفەکانیان بە فۆرمی دەنگدان دەگۆڕنەوە، ئەو پەنجەیان کە مۆریان کردبوو لەکاتی دەنگداندا بەرزدەکردەوە، وەکو هێمایەک کە دەنگیان داوە. دەیانزانی ئەمە ساتێکی مێژووییە. ئەوان هەموویان تەنیا یەک پرسیاریان لەسەر زار بوو: (ئایا ئەمریکا دەمانفرۆشێت؟ ئایا براکانمان لە وڵاتە دیموکراتییەکان بە ئێران و عێراقمان دەفرۆشن؟ لەسەر سینییەکی زیو پێشکەش بەوانمان دەکەن؟ کە دۆناڵد ترەمپ ئایاتوڵڵا خومەینی وەکو دووژمن دادەنێت، ئایا لەوە تێدەگات کە تەنیا دروستبوونی کوردستانێکی سەربەخۆ و سەقامگیر دەتوانێ رێ لە ئامانجە ئیمپریالییەکانی ئایەتوڵڵاکان بگرێت؟).
پێشمەرگە دەنگدەرەکانی سوڵتان عەبدوڵڵا و گوێڕ راستیان دەکرد، ئەوان زۆر بە باشی لەوە تێگەیشتبوون کە ئەگەر بێت و کۆشکی سپی بەردەوام بێت لە پشگیری کوێرانەی لە عەبادی و خورافەی یەکێتیی عێراقییەکان و رزگارکردنی عێراق بە هەر نرخێک بێت، تەنانەت ئەگەر بە کردنە قوربانیی کوردەکانی دڵسۆزی خۆیشی بێت، ئەوا دۆخەکە زۆر لەوە خراپتر دەبێت کە لە سوریا روویدا، ئەوکاتەی کە لە کۆتایی مانگی ئابی 2013 رژێمی سووریا گازی سارینی بەکارهێنا، هێڵێکی سووری بۆ کێشرا لەلایەن ئۆباماوە کە گوایە ناتوانێ بیبەزێنێت، بەڵام دواتر چەندین جاربەزاندنی بەبێ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت و سزابدرێت.
لەبەرامبەردا بۆ رووسەکان، ئەو وازهێنانەی رۆژئاواییەکان لەو ناوچەیەی جیهان کە چەندین شارستانییەتی گەورەی تێدا لەدایک بووە، کە رەنگە ئەو شارستانییەتانە بەرەو لەنێوچوون و مردن بڕۆن، لەوێ بڕیار لە داهاتووی هاوبەشمان دەدەین، ئەمە پاروێکی ئاسانە بۆ ئەو!
من سەرم سوڕماوە، لەو گۆشەنیگایەوە کە رۆژی 18 ئۆکتۆبەر چەند زانیارییەکی کەم دەربارەی ئەوە بڵاوکرایەوە کە کۆمپانیای نەوتی رووسی رۆزنەفت زۆر لە کرێملینەوە نزیکە و ئەو کاتەی هەڵبژارد بۆ راگەیاندنی ئەو گرێبەستەی دوای چەند مانگێک لە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کردوویەتی.
ئایا دەمانویست پووتین سنووری نفوزی خۆی لەوەی ئێستا هەیە زیاتربکات دوای ئەوەی لە سووریا کردی؟ ئایا ئێمە بەدوای ئەوەدا دەگەڕاین کە کوردەکان بخەینە باوەشی پووتین دوای ئەوەی لەلایەن رۆژئاواییەکانەوە سووکایەتییان پێکرا، تووڕەکران و ئازاری زۆریان چەشت، هەروەک زۆربەی ئەو نەتەوانەی خیانەتیان لێدەکرێت، یەکەم دەست دەگرن کە دەستی یارمەتییان بۆ درێژ دەکات.
دەمانویست یارمەتی ئەو جەلادە بدەین کە چیچانی کۆمەڵکوژکرد و ئۆکرانیای پارچەپارچە کرد کە لەو ناوچەیەدا دەربکەوێت، سبەینێ لەو بەشەی جیهاندا وەکو سوارچاکێکی سپی (دێت خێر و بێری ئەوێ دەبات) ئەوکات ناتوانین کارێک بە پێچەوانەی ئەو بکەین و رێی لێبگرین! بە باشی دەیبینین… بەڵام تێکدانی میانگیری ماکرۆن، لەکۆتاییدا دیپلۆماسیەتی فارسیی پووتین سەردەکەوێت لەگەڵ ساتراپ (کە بەشێکن لە سیاسەتی فارسەکان) لە عێراق، ئەمە کارێکی مەترسیدارە، بەڵام بۆ کرێملین سەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراوە.
دواتریش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەکەیاندا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە باڵیۆزی فەرەنسا(دولاتر) چەند رۆژێکە سەرۆکایەتی ئەم خولەی ئەنجوومەنی ئاسایشی وەرگرتووە، دڵنیایی دا، چەند نائومێدکەرە! فەرەنسا دەستپێشخەرییەکی لە شەوی 18 لەسەر 19 کرد و راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، بێگومان بە وریاییەوە ئامادەکرابوو، بەڵام لانی کەم هەندێ ویستی رەوای گەلی کوردی تێدا بوو. تێکستەکە لەلایەن بەریتانییەکانەوە لە ناوەڕۆکەکەی بەتاڵکرابووەوە کە خۆیان ئامادەکردووە بۆ کۆکردنەوەی پارچە کێکەکانی بازاڕی نەوتی عێراق کە لەلایەن ئەمریکی و چینییەکانەوە هێشتا دەستی بەسەردا نەگیراوە، دیپلۆماتێک پێیگوتم (یاری دەکەن، بەتەواوی نازانین لەبەرچی، لەسەر نەخشەکەی پێشوو).
لەناکاو تێکستێکی بێتام و بێمانا کە نهێنییەکەی لای نەتەوە یەکگرتووەکانە، جارێکی دیکە جەخت لەسەر پیرۆزی بێمانای (یەکێتی) ی خاکی عێراق دەکاتەوە. بەڵام بەهیچ شێوەیەک نە باسی راوەدونان و تەنگپێهەڵچنینی کوردەکان لە کەرکووک دەکات و نە باس لە ئامادەیی عەیبداری ئێرانییەکان دەکات لەو شەڕەدا.
ئەمە هەنگاوێکی نوێیە لە مێژووێکی درێژی تاوان کە بە رازیبوون بە جینۆسایدی ئەرمەنیییەکان دەستیپێکرد، پاشانیش دەستوەردنەدان لە جەنگی نێوخۆی ئیسپانیا و چیکۆسلۆڤاکیا و لە هۆڵۆکۆستی جووەکاندا گەییە لووتکە، بەردەوامبوون لە پشتگوێخستنی سەرایڤۆ، پاشان توتسییەکان لە روواندا، هەروەها دارفۆرییەکان و زۆرانی دیکە. ئێستا ئەو تاوانە بەسەر ئەو میللەتەدا دەهێنرێ کە کوردە، ئەمە تراژیدیایەکی بێ پێشینەیە.
لە رێککەوتننامەی میونشنی ساڵی 1938 دا هاتبوو کە (ئەوەی لە چیکۆسلۆڤاکیا روودەدات، کارێکی ناخۆش و نەخوازراوە، رووداوی وامان لەمەوبەر نەبینیوە، بەڕاستی داخبارین، بەڵام ئەگەر دەستوەردان بکەین و داکۆکیتان لێبکەین کێشەکە گەورەتر دەبێت.)
ساڵێک دواتر، ساڵی 1939 لەسەر کێشەی کۆریدۆری دانتزیگ (کۆریدۆری پۆلۆنیا کە لە پۆلۆنیای دەگەیاندە سەر دەریای بەڵتیک و ساڵی 1919 ئەو خاکە بە پۆڵۆنیا درابوو، بەڵام ساڵی 1939کەوتەوە دەست ئەڵمانییەکان) (بۆ پۆڵۆنییەکان ترسناکە، بەڵام لەڕاستیدا مایەی قبوڵکردن نییە، بەڵام سەیری تابلۆکە بکەن لەناویدا کۆریدۆرەکە تەنیا وردەکارییەکی بچووکە، ئایا پێتان وانییە کە هەمووتان لەپێناو ئەو وردەکارییەی سەر نەخشەکە دەمردن؟)
پاشان مۆدێلی دایتۆ دێت، کە بەناوی شارێکی ئۆهایۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە، لە کۆتایی جەنگی بۆسنا دوای ئەوەی سەرۆکی بۆسنا عەلی عیزەت بیگۆڤیچ لە شەڕەکەدا خەریک بوو بەسەر میلیشیا سربەکاندا سەرکەوێت، کەوا چوار ساڵ بوو گەلەکەیان کۆمەڵکوژ دەکرد.
ئەمریکییەکان دێن و ناچاری دەکەن لەگەڵ دوژمنەکەی رێکبکەوێت و پێیان دەڵێن: (پێویستە هەمووتان واژۆی بکەن! لەمەودوا کەس بکوژ و قوربانی نییە، نە سربەکان و نە بۆسنییەکان! ئێمە گرتووخانەیەکی گەلان دروست دەکەین کە تێیدا نە شەیتان و نە خوا خۆیانی تێدا ناناسنەوە).
ئەوا ئیستاش مۆدێلی کەرکووک دەبینین، کەوا بەشێوەیەکی یەکجار بەرچاو رۆحی خۆبەدەستەوەدانی تێدا دەبینین، بەشێوەیەک کە بێ هاوتایە. ئایا بە ئیدانەکردنی خێرای ئەو گشتپرسییەوە لەلایەن رۆژئاواوە، رەوایەتی نەداوە بە هێرشبەرەکان لە دیدگای ئەوانەوە؟ دووبارە گەڕانەوە بۆ مەسەلەی یەکێتی و سەروەری عێراقێک کە هەموو کەس دەزانێ هەمیشە خەیاڵ بووە و هەموو دەم بووکەڵەیەکی بووە لە دەستی ئێراندا. ئەمە وەرچەرخان نییە لە شەڕی نێوان عێراق و ئێران بۆ کردەیەکی سیاسی بۆ دەستبەرداگرتنی پۆلیس و یاساکان لەژێر دەسەڵاتی تاکە دەوڵەتێک؟
پاشان ئاراستەکردنی پەیام بەو تۆنە بۆ کوردەکان کە تۆنێکی دۆستانەی بێدەسەڵاتانەیە، وەک ئەوەی پێیان بڵێن: (ئاسمان بەسەر سەرتاندا دەڕوخێ، بەڵام ئەوە خۆتان بوون ئەوەتان ویست، کەواتە بەشێوەیەک لە شێوەکان ئێوە شایانی ئەوەن، چونکە ئێوە گوێتان لە ئێمە نەگرت، ناتوانین هیچتان بۆ بکەین…) ئەمە پەیامێکە لە هی پێغەمبەرێ دەچێ کە بیەوێ خۆی بسەلمینێ. هەروەها پەیامێکیش ئاراستەی ئێرانییەکان و کڕیارەکانیان دەکەن : (ئەوەی کە دەیکەن، زوو ئەنجامی بدەن. سرووشتی ئێمە وایە، غەمگینە، بەڵام ئێمە ئێمە رێگەمان پێداون، دەمانەوێ بڵێین لیتان خۆش دەبین).
میونخ پێش میونخ
دانزیگ پێشبینی کرا بوو
چل ساڵ دوای دانزینگ، دەربارەی پۆڵەندا وەزیرێکی دەرەوەی میتەران گوتە بەناوبانگەکەی گوتەوە (بەدڵنیاییەوە ناتوانیتن هیچ بکەین)، بەڵام ئەمجارە لەبۆ کوردەکان ئەمە دواتر گوترا، کاتێک کە خۆبەدەستەوەدان پێش هێرشەکە کەوت، پێمان خۆشبێ یان نا بە پەلە جێبەجێ کرا.
لە کوردستان شەو داهات.
مەترسی ئەوە هەیە کە ئەو شەوە درێژ بێت، نەک تەنیا بۆ کوردەکان، بەڵکو بۆ ئەو گەلانەش کە تینووی ئازادین، هەمووان چاویان لەسەر ئەوان بوو بۆ بەدەستهێنانی ئازادی یەکجارەکی کە زۆر لێیەوە نزیک بوون.
بۆ من و ئەوانەش کە وەکو من گرینگی بە پرسی گرینگی گەلان دەدەن، کە بەدەست شکستەوە ناڵاندوویانە - بەڵام هەروەک فەیلەسووفێک کە وەکو مامۆستام وایە دەڵێت (داهاتوو درێژە دەکێشێت).
وەرگێڕان: مەجید نیزامەدین گلی
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 25-10-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-10-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-10-2017
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ☀️ دۆزی کورد
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 25 2017 4:14PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 26 2017 10:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 26 2017 10:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,391 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.199 KB Oct 25 2017 4:19PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 2020نامە - وەشانی 1
  📖 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش
  📖 زەوی دەکەم بە گوڵدانی ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021
  🗓️ 19-02-2021
  🗓️ 18-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مێجەر سۆن
یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی بەریتانیا کەبە مەبەستی لەنزیک ناسینی کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤی کورد لەمێژوییەکی زووەوە و بەر لەجەنگی جیهانی یەکەم، بەنهێنی لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا چێنرابوو، ئەو ئەفسەرە ماوەیەکی زۆر خۆی ناونابوو (میرزا شیرازی) و دواتر کوردییەکی رەوان و پەتی فێر ببوو بەجۆرێک پاش ئەوەی ئینگلیزەکان عێراقیان گرت لەساڵی 1918 یەکێک بووە لە نووسەرە سەرەکییەکانی رۆژنامەی تێگەیشتنی راستی کە لەو ساڵەوە و بەمەبەستی بەدەست هێنانی پشتیوانی بۆ بەریتانیا لەشاری بەغدا بەزمانی کوردی دەرچووە.
مێجەر سۆن کات
مێجەر سۆن
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
لە ساڵی 1987 لە ئاوارەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی پێشمەرگە لەدایک بووە. لەساڵی 2005 ەوە هاتۆتە نێو بواری راگەیاندنەوە، سەرەتا لەرادیۆی زاگرۆس وەک بێژەری هەواڵەکان کاری کردووە و دواتر چۆتە تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس، بەشی هەواڵەکان. لە پاڵ ئەمەشدا مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە.
تا سالی 2010 لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس کاری کردووە، دواتر چٶتە تۆری میدیای رووداوو ئێستا وەکو ئەنکەری هەوالەکان و پێشکەشکاری بەرنامەی نوورۆژ کار دەکات
بروانامەی دیبلۆمی هەیە لە کۆمپیوتەر، وە بەکالۆریۆس لە بواری راگەیاندن.
سالی
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری
چاپخانەی حەمدی
تیراژ/ 1000 دانە
لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سڵیمانی [1]
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ”جولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی سەر
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشەکان چاپکردووە.
نازەنین ئیبراهیم

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574