📊 Babet 374,085 | Wêne 58,955 | Pertk PDF 10,973 | Faylî peywendîdar 42,388 | 📼 Video 167 | 🗄 Serçawekan 14,577
🏠|📧|Derbare!|Pertûkxane|📅
🏠 Destpêk|📧 Peywendî|||💡 Derbare!
|
📅 Emiro 04-06 le mêjûda
📅Krronolojiyay rûdawekan
📅 Rojekan
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 Zortir ...
📅04 June
📝 Bellgenamekan
📊 Amar u Rapirsî
✌️ Şehîdan
💚 Enfalkirawan
☪ Qurbanîyi Da'ş
😞 Q. şerî nawxo
👩 Q. tundutîjî
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
📖 Kurteyek leser Lur
Amadekar : Wehîd Kemalî Îlamî
Pêşekî
Lurekan weku beşêkî gewre le pêkhatey komelgey Kurdewarî‌ u danîştwanî zincîre çiyaî dirêj ‌u pan‌ u berînî zagros, her le seretay destpêkirdnî jiyan‌u mêjuy nûsrawî şarstanîyet le dawênî şax‌u daxekan‌u deşt‌u dolekanî em cugrafiyayye jiyan ‌u be parastnî zewî ‌u kultur‌u zimanekeyan w...htd, rolêkî yekcar berçawyan heye le hemû biwarekanda nek tenha le nawçekanî dêrînî nêştecîbûnî xoyan, bigre le zor rûdaw‌u pêşhatî komelayetî, ramiyarî, abûrî, serbazî, k
👫 Jacqueline Surenovna Musaelyan
Di sala 1957 ew ji beşa Fîlolojiya Îranî yên li Zanîngeha Lênîngradê ya dewletê xilas kir.
Ji sala 1958 an de li IOM xebitî، Lêkolîner Senior Di 1978، di bin rêveberiya Doctor of Philosophy MB Rudenko de teza xwe ya ji bo asta kandîdatê zanistiya sîmayên li ser babeta The Kurdish poem Zambilfrosh û Versiyon ji komalê xwe parast. Published 7 pirtûk û li ser 40 articles. Di dema niha de، bi hev re bi grubê EI Vasilyeva amade ji bo weşandina vê xebatê Eşîrên kurdan. ferhenga Reference .
herêmên
👫 Margarita Borissowna Rudenko
Margarita Borissowna Rudenko rusî (Маргарита Борисовна Руденко) 9. Gulan 1926 li Tiflisê † 27. Tîrmeh 1976 li Leningradê peyvzan, rojhilatnas, kurdnas, nijadnas, û zaneya wêjeyî rûsî bû
Rudenko damezrînera lêkolîna wêjeyî di kurdnasiya rusî de, danera kataloga destnivîsên kurdî ya yekemîn bû, Pirtûkxaneya Saltykow-Schtschedrin li Sankt Petersburgê xwediya wan destnivîsan. Zêde, werger û ravekera rexneyî li ser çendîn berhemên kurdî yên Serdema Navîn wek Şêxê Sen'anê Feqiyê Teyran, Mem û Zînê Eh
📕 Kitêbî yekem Bo Polî yekemî seretayî Be tîpî latînî
Nûsîn u amadekirdinî: Kerîm Danişyar
Swîd – 2007
📝 20 سەنتەرو رێکخراوی‌ ناحکومی‌ داوای‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتیقالی دەکەن | 🏷️ Pol: Bellgenamekan | Zimanî babet: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
20 سەنتەرو رێکخراوی‌ ناحکومی‌ داوای‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتیقالی دەکەن
📝 Bellgenamekan


پێشتر زۆر وترا کە هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڕەشەو دەرفەتدایە، بەداخەوە لەسایەی سیاسەتی هەڵەی سەرکردایەتی سیاسیی باڵادەستی هەرێمدا دەرفەتەکە لەدەستدرا، پانتاییەکی جوگرافی بەرفراوان و نزیکەی 50%ی خاکی کوردستان لەلایەن سوپای عیراق و حەشدی شەعبیەوە داگیرکرایەوە، قەیرانی ئابوری قوڵتر بوویەوەو ناردنەدەرەوەی نەوت راگیراو داهاتە ناوخۆییەکانیش کەمتر بوونەوە بەوەی دەروازە گومرگیەکان لەلایەن دەسەلاتی ناوەندەوە لەبەردەم هەڕەشەی کۆنترۆڵ کردندان، ئاشتەوایی ناوخۆ و یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکان زیاتر لێکترازان، پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ ناوەند و دەوڵەتە دراوسێکان دژوارتر بوو و دۆستەکانی کورد ساردبوونەوە لە پشتگیریکردنی هەرێم و تەنانەت هەندێکیان پشتیان تێکرد، بۆیە ئێستا هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی ئێجگار سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت، ئەمانە هەمووی لەکاتێکدایە کە پەرلەمانی کوردستان لە ئێستادا تەنها دوو هەفتەی تەمەنی ماوە، بۆ دەرباز بوون لەم بارە قەیراناویەو دۆزینەوەی رێگەچارە، پێویستە هەنگاوی کردەیی بنرێت، بەتایبەتی ئەمە ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە، خۆ ئەگەر لە رابردوودا رێگری لەم دەزگایە کرا ئەرکەکانی ئەنجامبدات، بەلام لەم کۆتاییەدا کە کۆبوونەوەکانی دەستپێکردۆتەوە دەبێ بەهەق پەرلەمانی خەڵکی کوردستان بێت و لەئاست ئەو لێپرسراویەتیە مێژووییەدا بێت، نەک تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە (بەپێی زانیاری بڕیارە لە کۆبوونەوەی رۆژی 24/10/2017 دا پەرلەمان بۆ ماوەی هەشت یان دە مانگ تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە) بۆ خزمەتی ئەم دەسەلات و حزبە سیاسیانەی لەسایەیاندا دۆزی کوردیان بۆ چارەکە سەدەیەک بۆ دواوە گێڕایەوە. بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە پێویستە ئەم هەنگاوانە بنرێت:
1-لە کۆبوونەوەی رۆژی 24/10/2017 پەرلەمانی کوردستان بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی بدات، نەک تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە، چونکە لەکاتی بوونی پەرلەماندا حکومەتی ئینتیقالی پێکنایەت.
2-دوابەدوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان حکومەتێکی ئینتیقالی پێکبهێنرێت کە سەرجەم هێزە سیاسیەکانی هەرێم تیایدا بەشدار بن.
3-دووای رووداوەکانی ئەمدواییە بەتەواوی دەرکەوت کە ئەم دەسەلاتە لەدانوستاندندا سەرکەوتوو نابێت، بۆیە حکومەتی ئینتیقالی دوو ئەرکی سەرەکی دەکەوێتە سەرشان:
ا-بنیاتنانەوەی دامەزراوە نیشتیمانیەکانی ولات و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و هێنانەکایەی پەرلەمانێکی تازەی هەڵبژێردراو و دروستکردنی حکومەتێکی نوێ.
ب-ئەم حکومەتە ئینتیقالیە بەبەرنامەیەکی نوێوە دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە لەگەڵ بەغدا و ولاتانی دەوروبەر.
چونکە لە ئێستا دامەزراوەی سەرۆکایەتی لەڕووی یاساییەوە نیەو پێویست ناکات باس لە دەستلەکارکێشانەوەی بکرێ. جگە لەمە پەرلەمانیش دوای دوو هەفتەی تر کۆتایی دێت، هەر بۆیە ئەگەر پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە هەموو دامودەزگاکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت شەرعیەتیان نامێنێ‌ و لەرووی یاساییەوە کۆتاییان پێ دێت، لە وجودی پەرلەمانیشدا کابینەی حکومەت دەگۆڕێت نەک پێکهێنانی حکومەتی ئینتیقالی، بەمەش تەنها روخسارەکان دەگۆڕێن. بۆیە پێویستە دیراسەی ئەوە بکرێت ئایا پێش هەڵبژاردنەکانی عیراق یا دووای ئەوە هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام بدرێت. کە پێشتر کۆمسیۆنی بالای هەلبژاردن و راپرسی لە راگەیەنراوێکیاندا لە 18/10/2017 رێکارەکانی هەلبژاردنیان هەڵَپەسارد، هەروەها بەپێی قسەی کۆمسیۆن کە لە پەرلەمان وتویانەو پێشتریش و لای رێکخراوەکانی کۆمەلی مەدەنی رایگەیاندبوو کە لەماوەی (3 بۆ 6) مانگ دەتوانن هەلبژاردن ئەنجام بدەن، کە ستاندارتی نێودەولەتی 6 مانگەو هیوادارین گوێ لەو پێشنیارەی کۆمسیۆن بگیرێت و کاری پێ بکرێت.
ئێمە وەک رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی پێمانوایە لە زووترین دەرفەتدا (بەلەبەرچاوگرتنی پێوەرەکان) ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەرفەت دەڕەخسێنێ‌ کە سەرکردایەتیەکی نوێ هەڵبژێرین بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن، چونکە بەغدا لە 13/5/2018 هەڵبژاردن دەکات، تا هەرێمی کوردستان بەو سەرکردایەتیە نوێیەو بە یەکڕیزییەوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکات و بەدەسکەوتەوە لێی دەربچێت. بۆ دڵنیاییش پێویستە بە بەشداری کۆمەلگەی نێو دەوڵەتی و چاودێریان قۆناغی ئینتیقالی تیپەڕێنرێت تا ئەمانیش هاوکاری بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بن، هەروەها مەترسی ئەوەش بڕەوێنرێتەوە کە ماوەی ئینتقالی درێژ نەبێت، چونکە لەوانەیە بیانەوێت درێژە بەو بارودۆخە بدەن...
بەداخەوە هەندێک لە پارتە سیاسیەکان چەواشەکارانە باس لە حکومەتی ئینتیقالی و رزگاری نیشتمانی دەکەن، هەندێکیان قسە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناکەن و بەشێکیشیان هەنگاو بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەنێن کە ئەمەش تەواو پێچەوانەی هەنگاونانە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئینتیقالی و رزگاریی نیشتمانی. چونکە ئەم جۆرە حکومەتە کاتێک دروست دەبێت کە پەرلەمان هەڵوەشابێتەوە، ئەمەش بە دەستلەکارکێشانەوەی (56) پەرلەمانتار دەبێت، بەلام وەرگرتنەوەی متمانە لە کابینەی حکومەت (76) دەنگی پێویستە، ئایا کامەیان قورسترە!؟ ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەداوە کە پێویستە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەوادەی خۆیدا بکرێت و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بۆ ئەو ماوە زۆرە کاریگەریی خراپی دەبێت بۆسەر پرۆسەی دیموکراسیی هەرێم و ئەزمونەکەمان زیاتر لەکەدار دەبێت.
لەگەل رێزدا
23/10/2017
1-پەیمانگەی پەرەپێدانی یاسایی (ILDK)
2-ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپیێدان (PAY)
3- پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان (NIIR)
4-رێکخراوی دیمەن بۆ پرسە کۆمەڵایەتیەکان
5-ئینستتیۆتی برادۆست بۆ گەشەپێدان (BID)
6-رێکخراوی گەشەپێدانی ئابوری کوردستان (KEDO)
7-رێکخراوی هەڵوێست
8-رێکخراوی پایتەختی ئاشتی
9- ڕێکخراوی کوردۆ زانست بۆ دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ
10-رێکخروای گەشەپێدانی خوێندکاران و گەنجان (SYEO)
12-رێکخروای ئاران بۆ پەرەپیێدانی کلتوری مەدەنی
13-تۆڕی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە دەڤەری ڕاپەڕین
14-رێکخراوی جیوگرافیای گشتی کوردستان
15-ڕێکخراوی ئەزموون AOCD
16-ماڵی‌ سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان
17-رێکخراوی پێکەوەژیان
18-تۆڕی لیدەر بۆ پێگەیاندنی سەرکردە
19-رێکخراوی ستۆپ
20-رێکخراوی چاوی زانکۆ
24-10-2017
⚠️ Em babete bezimanî (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Taybetmendîyekanî babet
🏷️ Pol: 📝 Bellgenamekan
📅 Publication date: 24-10-2017
📄 Corî dokumênt: ⊶ Zimanî yekem
📄 Document style: No specified
🗺 Ulat - Herêm: ⬇️ Başûrî Kurdistan
🌐 Ziman - Şêwezar: 🏳️ K. Başûr

⁉️ Technical Metadata
©️ Xawenî em babete be supasewe, mafî billawkrdineweyî be Kurdîpêdiya bexşiywe!
✨ Kwalîtîyi babet: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
Xirap👎
✖️
 40%-49%
Xirap
✖️
 50%-59%
Xirap nîye
✔️
 60%-69%
Mamnawendî
✔️
 70%-79%
Zor başe
✔️
 80%-89%
Zor başe👍
✔️
 90%-99%
Nayab👏
93%
✔️
Em babete lelayen: (Hawrê Baxewan)ewe le: Oct 24 2017 10:43AM tomarkirawe
👌 Em babete lelayen: (Seryas Ehmed)ewe le: Oct 25 2017 8:14AM pêdaçûneweyi bokrawe û azadkrawe
✍️ Em babete bo diwacar lelayen: (Seryas Ehmed)ewe le: Oct 25 2017 8:14AM baştirkirawe
☁️ Nawnîşanî babet
🔗
🔗
👁 Em babete 2,435 car bînrawe

✍️ Em babete baştir bike!
☰ Zortir
⭐ Bo naw lîstî kokirawekan
💬 Rayi xot derbareyi em babete binûse!

✍️ Gorankarîyekanî babeteke!
🏷️ Metadata
RSS

📷 Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
🔎 Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Nirxandinî babet
⭐⭐⭐⭐⭐ Nayab
⭐⭐⭐⭐ Zor başe
⭐⭐⭐ Mamnawendî
⭐⭐ Xirap nîye
⭐ Xirap
20 سەنتەرو رێکخراوی‌ ناحکومی‌ داوای‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی ئینتیقالی دەکەن
📝 Bellgenamekan

📚 Faylî peywendîdar: 0
🖇 Babete peywestkrawekan: 2
☂️ Part û Rêkxirawekan
1.👁️رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی
📅 Rêkewt u Rûdaw
1.👁️24-10-2017
📂[ Zortir...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Katî afrandinî lapere: 0,546 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574