سلێمانی، ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ بۆ ئازادی ئۆجالان ئەنجام درا
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە سنوورەکانی شاری
ورمێورمێ کۆڵبەرێک کوژرا و لە سنوورەکانی
مەریوانمەریوانیش دوو کۆڵبەر دەستگیرکران.
[1]
باشووری کوردستان
- لە گوندی مەحمودیەی سەر بە ناوچەی
ڕەبیعەڕەبیعە هێرشێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.
[1]
-
عەلی عەبدوڵڵاعەلی عەبدوڵڵا جێگری پێشووی سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
[1]
- خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ دوو وەرز درێژکرایەوە بە 60 دەنگی بەڵێ و 8 دەنگی نەخێر کە دەکاتە 10 مانگ بەپێی رۆژمێر، بەڵام 8 مانگی یاسادانانە چونکە ئەو ماوەیە دوو مانگ پشووی وەرزەکانی پەرلەمانی بەردەکەوێت.
[2]
- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەڵوەشانەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم خزمەت بە دۆخەکە و چارەسەری کێشەکان دەکات.
[2]
- ئەمنستی ئینتەرناشناڵ راپۆرتێک لەبارەی رووداوەکانی
خوورماتووخوورماتوو بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێ، بەڵگەیان لەبەردەستە لە ناوچە کوردنشینەکان تاڵاکردن و وێرانکردن و سووتاندنی ماڵی خەڵک ئەنجامدراوە.
[3]
- لە سنووری
مەخموورمەخموور حەشدی شەعبی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پیشمەرگە، بە گوتەی فەرماندەیەکی پێشمەرگەش هێرشەکەیان تێکشاندووە و حەشدی شەعبی کوژراو و برینداری هەیە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند ڤیدیۆیەکی ئەم شەڕە بڵاوبووەوە و دیلێکی زۆری حەشدی شەعبی کەوتۆتە دەست پێشمەرگە.
[1]
- فراکسیۆنی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان پۆستی سکرتێری پەرلەمانی کوردستانی وەرگرت.
[1]
- هەریەک لە گەشە دارا حەفید، قادر رەزگەیی و مریەم سەمەد ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانیان جێهێشت و پێیان وابوو درێژکردنەوەی ماوەی خولی پەرلەمان نایاساییە.
[3]
- کاتژمێر 07:30 ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بۆ زانینی دۆخی تەندروستی و ئاسایشی
عەبدوڵڵا ئۆجالانعەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-
پەکەکەپەکەکە، ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ لە پارکی نالی-یەوە بۆ شاڕێی سالم ئەنجام درا.
[4]
- سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر جیهان لەبەرامبەر کود کەمتەرخەمبێت، ئەوا ئیسڕائیل لایەنگیری گەورەی ئامانج و ویستەکانێتی.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان