نووسینی: #هەڤاڵ کوێستانی#
بابەت: یاداشت
(شەو ڕاکشاوە، مانگ تۆزێکە سەری تاڵە ئاوریشمیەکانی خۆی، لە قۆزاخەی شەو دەرهێناوە. کلیلی ناو کیلۆنی دەرگای ژووری زیندانەکەی مامۆستا حەیدەر دەچەرخێ... دەستەکانی لە پشتەوەڕا دەبەستنەوە... چەند سەد مەترێک لە زیندانی دووردەخەنەوە... بە پاڵ گابەردێکی گەورەوە ڕایدەگرن... هەر چواریان میلی تفەنگەکانیان دەهێننەوە:
دوا ڕاسپاردەت؟ زەحمەت نەبێ ئەتوانن لەبەردەم ئەم بەردە گەورەیە بمگوازنەوە... ئەترسم لە کاتی گوللە بارانکردنمدا، گوللەکان بەر بەردەکە کەون و بەرەو خۆتان هەڵبزنەوە و زامارتان کەن.
چی تر؟
تکاشتان لێئەکەم، با لە ڕادیۆ بە خائن ناونەبرێم... با باوک و دایکم لە ناو خەڵکا، بە باوک و دایکی خائینێک نەناسرێن.!
پیشمەرگەکان، هەستەکانی خۆیان لە گابەردەکەی پشتی حەیدەر ڕەقتردەکەن... قۆنداغی تفەنگەکانیان بە شانیانەوە دەنووسێنن... بەر لەوەی پەنجەیان لە پەلەپیتکەی تفنگەکانیان تووندترکەن، مانگ بۆ ئەوەی نەبێتە شاهیدی ئەنجامدانی تاوانێکی ئاوا گەورە، خۆی هەڵدەداتە پشتی لووتکەی شاخە قووچی بەرگەڵووەوە.)
هەڤاڵ کوێستانی، ئەو ڕۆژانەی نیشتیمان هی هەمووان بوو،
Kitap okuyun: ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو
Toplam indirme:
10,631 kez
Tüm yazar, çevirmen ve yayıncılardan, kitaplarınız sizin izninizle indirilmediyse, bizimle iletişime geçmenizi rica ediyoruz.
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 39,015 defa görüntülendi