لە بەیاننامەیەکدا کە بەناوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراقی بڵاو کراوەتەوە، کۆمەڵێک چەواشەکاری تێدایە کە مەبەستی شاردنەوەی ڕاستییەکانە.
یەکەم: پێش هەموو شتێک، بەر لە پەلامارەکەی دوێنێی میلیشیاکانی #حەشدی شەعبی#، #پردێ# شارۆچکەیەکی ئارام و جێی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی کورد و تورکمان بووە و بەهیچ شێوەیەک جگە لە دامودەزگە فەرمییەکان، هیچ هێزێکی لێ نەبووە و ئەوە درۆیەکی شاخدارە کە گوایە هێزی بیانی لێ بووە و دانیشتوان داوای هاتنی هێزی عێراقییان کردبێت و بەو بیانووە پەلاماری ئەو شارۆچکەیان داوە.
دووەم: هێزی پێشمەرگە لە شوێنەکانی خۆی بووە و دەستپێشخەری شەڕ نەبووە و تەنها بەرگریی کردووە و توانیویەتی ڕێگە لە پەلامار و پێشڕەوی ئەوان بگرێت و هێرشەکەیان تێکبشکێنێت.
سێیەم: وەک دوینێش ناوی هێزە بەشداربووەکانی ئەو پەلامارەمان ڕاگەیاند، ژمارەی زۆری کوژراو و بریندارەکانیان بەڵگەن و دەری دەخەن کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەرپەرشتیار و بەشداری سەرەکیی ئەو پەلامارە بوونە و بەو جۆرە بەیاننامانە ناتوانن شکستی ئەو هێزەیان بشارنەوە و بیخەنە ئەستۆی هێزی تری عێراقی.
چوارەم: تۆمەتی بەکارهێنانی چەکی میلان ڕەت دەکەینەوە، بەڵام ئێمە دەپرسین: میلیشیایەکی وەک حەشدی شەعبی، تانکی ئابرامز و T72 و هەمەر و چەکی پێشکەوتووی ڕۆژئاوایی لەکوێ بوو و بە چ مافێک دژی گەلی کوردستان بەکاری دەهێنێت.
لە کۆتاییشدا جارێکی دیکە تەئکید دەکەینەوە کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەستپێشخەری شەڕ نابێت، بەڵام بە ئامادەیی تەواو لە حاڵەتی بەرگریدایە و ڕێگە لە دەستدرێژییەک دەگرێت.
فەرماندەیی میحوەری ڕۆژئاوای #کەرکووک# – پردێ
21-10-2017
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 3,335
Scrivi il tuo commento su questo articolo!