کاتژمێر هەشتی بەیانیی ڕۆژی هەینی 20-10-2017 میلیشیاکانی #حەشدی شەعبی# بە چەکی ئەمەریکی کە بە سوپای عێراقی دراون و بە بەشداریی تۆپچییەکانی ئێران هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە #پردێ#، تا ئێستا هەموو هێرشەکانیان تێکشکێندراون و زیاتر لە دە هامەر و تانکێکی ئەبرامزیان لەناو براون.
لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان قارەمانانە بەرگریان کردووە و شەرەفێکی گەورەیان تۆمار کردووە.
دیارە مەبەست لەو پەلامارە ئەوەیە کە حکومەتی عێراقی تا کۆتایی سنوورە ئیدارەییەکانی پارێزگای #کەرکووک# بگەڕێتەوە.
فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
20-10-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,698