بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
رۆژی پێنجشەممە 19ی 10ی 2017 دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافەی بەغدا بڕیاری گرتنی بۆ بەڕێز کاک #کۆسرەت ڕەسول# جێگری گشتیی سکرتێری #یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان# دەرکردووە بە تۆمەتی دەربڕینی ڕای خۆی لەسەر ڕووداوەکانی کەرکووک.
ئەم بڕیارەی دادگەی ڕەسافە کە بڕیارێکی سیاسییە بە ڕوونی پێشان دەدات کە عەقڵییەتی باڵادەست لە بەغدا بە چ شێوەیەکە، گەلێک ڕای خۆی بە ئاشتیانە دەرببڕێت دەبێ سزای بەکۆمەڵ بدرێت، کەسێک ڕای خۆی دەرببڕێت دەبێ بگیرێت. هەر ئەو عەقڵییەتەیە وایکردووە کەس نەتوانێ لەگەڵیاندا بژیێت.
با دەسەڵاتدارنی بەغدا ئازاد بن، چ بڕیارێک دەدەن با بیدەن بەڵام باش بزانن تێکۆشەرێکی وەک کاک کۆسرەت و تێکۆشەرەکانی تریش بەوان ناگیرێت و بۆیان نییە بیگرن.
#مەسعود بارزانی#
19-10-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 4,432