وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ڕایدەگەیێنێت، دەیان هەزار کەس لە #کەرکووک# و #خورماتوو# ئاوارە بوون.
لە ڕاگەیێندراوێکدا دەرباز محەممەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ئاشکرایکرد، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هەزار کوردی ناوچەکانی خورماتوو، کەرکووک و ناوچەکێشە لەسەرەکان بەهۆی ڕووداوەکانی ئەو دواییانە ئاوارە بوون.
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوە ئەمنییەکان ژمارەیەکی زۆری خێرانەکانی خورماتوو لە ترسی ژیانیان هەڵاتوون و داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.
بەپێی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر، لە ماوەی دوو ڕۆژدا 14 هەزار خێزان لە کەرکووکەوە ئاوارەی هەولێر بوون.
لیژنەی ئەمنی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ژمارەیەکی یەکجار زۆر ئاوارە لە کەرکووک و خورماتووەوە ڕوویان لە سلێمانی کردووە.
ئەو هاونیشتمانیانە باس لەوەدەکەن، چەکدارانی حەشدی شەعبی دەچوونە سەر ماڵەکانیان و هەڕەشەیان لیدەکردن و ئازاریان دەدان، بۆیە شارەکەیان جێهێشتووە.[1]
19-10-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,356 times
Write your comment about this item!