سەرچاوەیەکی دەریاوانی ئاشکرای دەکات، هەناردەی #نەوت#ی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بۆ نزیکەی 225 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کەمبۆتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی دەریاوانی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەم بڵاویکردتەوە، بەهۆی وەستانی بەرهەمی نەوتی هەردوو کێڵگەی نەوتی ئاڤانا و بای حەسەن لە کەرکووک، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ 225 هەزار بەرمیل کەمیکردووە کە پێشتر ڕۆژانە نزیکەی 600 هەزار بەرمیلی هەناردە دەکرد.
ساڵی 2014 دوای هاتنی داعش بۆ موسڵ و دەوروبەری کەرکووک هێزێکی سەربە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەستیان بەسەر هەردوو کێڵگەدا گرت، لەرێگەی بۆرییەوەوە ڕۆژانە نزیکەی 350 هەزار بەرمیل نەوتیان هەناردە بەندەری جەیهان دەکرد.
بەگشتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە لە نێوان 550 بۆ 600 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.
دوێنی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد هەردوو کێڵگەی نەوت ئاڤان و بای حەسەن، خرایەوە سەر وەزارەتی نەوتی نەوتی عێراق.[1]
18-10-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,371
Donnez votre avis sur ce produit!