图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مەلا بەختیار: نابێ یەکێتی بکەوێتە دەست بنەماڵە و هەرزەکار
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
مەلا بەختیار: نابێ یەکێتی بکەوێتە دەست بنەماڵە و هەرزەکار
库尔德文件

مەلا بەختیار: نابێ یەکێتی بکەوێتە دەست بنەماڵە و هەرزەکار
库尔德文件

دۆخی کوردستان، گەیشتۆتە هەڵدێرێکی مەترسیدار. دەمەوێ‌ بەم پەیامە، گەلە دڵسۆزەکەمان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری شەهیدان و تەواوی لایەنە سیاسیەکان ئاگادار بکەم کەوا:
بەش بەحاڵی خۆم، چاوەڕێ‌ دەکەم پەرلەمانی کوردستان، یان هەر کۆمیتەیەکی شارەزای بێلایەن، هەڵسەنگاندێکی قوڵی هەمەلایەنە، بەبەڵگەوە، لەسەر کۆی ڕوداوەکان بکات، بە ڕوداوی کارەساتباری کەرکووکیشەوە، لەسەر هەرکەس و گروپ‌ و لایەنێک، هەر تاوانێک سەلمێندرا، ئەوکاتە دەبێ‌ دادگا توندترین سزایان بدات. لەناو یەکێتیشدا، بەهەمان شێوە، هەڵسەنگاندن لەسەر هۆکارە ڕاستەقینەکانی کێشە و ڕوداوەکانی ناو یەکێتی، بکرێ‌. هەتا سەرئەنجامی هەڵسەنگاندن، بەبەڵگەی تەواوەوە، ڕوداوە کارەساتبارەکان، ساغنەکاتەوە، پێشوەخت، تومەت دابەشکردن لەراگەیاندن و لەچاوپێکەوتنەکاندا، کارێکی ناشایستەیە. کە بێگومان، ئەم ڕوداوانە، لەخۆڕا ڕویاننەداوە. هەرلایەک بەپێی سەنگی خۆی‌ و هەموو کاربەدەستێکیش، بەپێی پێگەکەی، پشکی کارەسات و ڕوداوەکانی بەردەکەوێ‌.
بەش بەحاڵی خۆم، نەک لەم دوو هەفتەیەدا، بەڵکو لەدوای نەخۆشکەوتنی جەنابی مام جەلالەوە، ڕەنجی فەرهادم داوە، هەم لەناو یەکێتیدا و هەم لەنێوان یەکێتی و پارتی و لایەنەکانی تریشدا، هاوکات نێوان هەرێم‌ و بەغداد و دەوڵەتانی ناوچەکە، سیاسەتێکی ئەقڵانی هاوسەنگ بگیرێتەبەر. بەڵام مەخابن، لەبەشێکی بەرچاوی ئەو سیاسەتەدا، بەهۆی هەلپەرست‌ و هەرزەکارانەوە، شکستمان خوارد!
سەبارەت بە ڕیفراندۆمیش، پاساوم بۆ ڕەخنەفرۆشان نەهێشتۆتەوە تانە بخەنە سەر هەڵوێستەکانم. بۆ یەکەمین جارە دەیڵێم: من، بەردەوام لەکۆبونەوەی دووقۆڵی یەکێتی و پارتی‌ و سێقۆڵی لەگەڵ پارتی و یەکگرتوشدا، هەروەها لەکۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆمیشدا، سور بووم لەسەرئەوەی بەدیلی ڕیفراندۆم قبوڵ بکەین‌ و لەگەڵ ئەمریکا، بەریتانیا، دەوڵەتانی ئیقلیمی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق، گفتوگۆیەکی بەرپرسانە بکەین. بەڵام لەناو ڕای گشتی گەلەکەشماندا، دڵی یەک هاوڵاتی کوردستانیشم، لە داکۆکی بۆ مافە دیموکراسیەکان، ساردنەکردۆتەوە. چەند هەڵەو چەندیش لەو سیاسەتە ڕاست بوبین، وەکو یەکێتی، با ئەمەشیان جێبهێڵم بۆ هەڵسەنگاندن و توێژینەوە.
جەماوەری سەربەرزی کوردستان!
بەم پەیامە ئاواڵەیە، هەموو لایەک ئاگادار دەکەمەوە کەوا:
یەکەم: مەترسییەکی گەورە لەسەر باشورو هەرێمی کوردستان هەیە، کە ببێتە دوو ئیدارەیی و دوو ئیدارەییش، لێکەوتەی شەڕی ناوخۆ و دەستێوەردانی ئیقلیمی‌ و نێودەوڵەتی نەخوازراوی لێ چاوەڕوان دەکرێ‌.
دووەم: یەکێتی، سەرەنجامی کێشە چارەسەرنەکراوەکانی دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال (پێشتریش) گیروگرفتەکانی نزیک کەوتونەتەوە لە بنبەست و مەترسی جیابونەوەیەکی گەورە، هەڕەشە لەیەکێتی دەکات. هەلپەرست و هەرزە ئەقڵەکانی ناو یەکێتی و فەیسبوکبازەکانیش کە هەر خەریکی شێواندنی زهنیەتی خەڵکن، وەکو پێشینان وتویانە: دز بازاڕی شێواوی هەیە. ئەمانەش، لەناو هەموو ڕەوت و جەمسەرەکاندا، زۆر نابەرپرسیارانە، لەرابوردودا بەگشتی و لە دوو مانگی ڕابوردودا بەتایبەتی، دەستیان هەیە، لەم دۆخەی یەکێتی تێیکەوتووە. کە بەداخەوە بەشێک لەئامانجە گڵاوەکانیان هێناوەتەدی!
گەلی لێقەوماومان!
دوو ئیدارەیی و جیابونەوەی ناو یەکێتی، یان جیابونەوەی ناو یەکێتی و دوو ئیدارەیی، لەم هەلومەرجەی دوای کارەساتی کەرکووک، پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان بەیەکەوە هەیە.
هەر کوردێکی بەشەرەف و هەر یەکێتیەکی دڵسۆز، ئەگەر بیەوێ‌، دوای کارەساتی عەسکەری کە لەناوچە کێشەلەسەرەکاندا (بە شارە ئازیزەکەشمەوە خانەقین) بەسەرماندا هاتووە، ڕاماننەکێشێت بۆ کارەساتی سیاسی ترسناکتر، هەقوایە، دڵسۆزان چەند دژی جیابونەوەی هەرێمن، هێندەش پەرۆشی یەکڕیزیی یەکێتی ناو یەکێتی بن.
بەندە، ڕایدەگەیەنم، دژی جیابونەوەم لەناو یەکێتیداو دژی دوو ئیدارەییم. بەتوندی دژی ئەوەشم جگە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناو یەکێتی، هیچ ڕێگەیەکی تر بگیرێتەبەر. بۆیە پێدادەگرم لەسەرئەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی، تەواوی دەسەڵاتی حزبی و سیاسییان هەبێ‌. هیچ کەسێک و هیچ بنەماڵەیەک، بۆی نەبێ‌، لەباتی ئۆرگانە ڕەسمییەکانی یەکێتی، بڕیار بدات. یان کۆبونەوە لەگەڵ هیچ لایەکدا بکات.
هەڤاڵە دێرین و نوێکان دەمناسن، لەهیچ قۆناغێکدا، خۆم لەبەرپرسیارێتیی نەدزیوەتەوە. بەڵام دۆخەکەی کوردستان و بەداخەوە هی ناو یەکێتیش وایلێهاتووە بڵێم:
چیکە، ناتوانم ئاژاوە لە ئاژاوەگێڕان قبوڵ بکەم. هەتا ئێستا لەبەرخاتری کەسوکاری شەهیدان و سەرۆک مام جەلال و پێشمەرگەو مێژووی یەکێتی خۆم بە نیمچەبەرپرسیار لەناو یەکێتی و لەویژدانی خۆمدا زانیووە، ئەوەی لەتواناشمدا بوبێ‌، هەوڵم داوە بۆ چارەسەر، بەڵام لەمەودوا ئەو نیمچە بەرپرسیارێتیەش کاریگەری نەماوە لەناو هاوکێشەکاندا، بۆیە پێشکەشی ئەوانەی دەکەم، لەناو هەموو جەمسەرەکاندا، هەڵپەیانە مەرام و نەخشەکانیان دوای مردنی سەرۆک مام جەلال بەدیبهێنن. تەنها بەیاننامەکان و چاوپێکەوتنی داهۆڵەکان بژمێردرێ‌، ئیتر ساغدەبێتەوە چ نەخشەیەکی شاردراوە، لەئارادایە. ڕەخنە تێکەڵ بە ڕق و ڕقیش پیلانی تۆڵەسەندنەوەی بۆ داڕێژراوە.
جەماوەری گەلەکەمان هەرچی ڕەخنەو ناڕەزاییان هەیە بەرامبەرمان، هەقیانە. بەڵام هەلپەرست و بازرگان و ئاژاوەگێڕان، لەباتی ئەوەی دەست بە کڵاوی شکستەکانیان بگرن، نەکا ڕەشەبای توڕەیی خەڵک بیبات، کەچی هێشتا زمانیان پاراوەو پاساویان سازەو تەلەفزیۆنەکانیشیان داگیرکردووە!
لەکۆتاییشدا، جەخت دەکەمەوە، لەهیچ کۆبونەوەیەکدا بەشداری ناکەم، ئەگەر کۆبونەوەکە شەرعیی نەبێ‌ و دوا دەسەڵاتی سیاسی و حزبی، نەگەڕێتەوە بۆ سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی. هەرگیز هەژمونگەری هیچ کەسێک و هیچ بنەماڵەیەک و هیچ دەستەگەرییەک، قابیلی قبوڵ نییە بۆم. چونکە کولتوری سیاسی یەکێتی وابووە. نەک ئەمەی دەگوزەرێ‌.
داوای لێبوردنیش دەکەم لەمکاتەدا، کە گەلەکەمان دوچاری باری نالەبار هاتووە، بەندە، ئەم پەیامە بڵاودەکەمەوە. بەدڵنیاییەوە، ئەگەر پەیامەکەم زۆر بەپێویست نەزانیبا، وەکو ساڵانی ڕابوردوو، خۆمم دەخواردەوەو ئەرکەکانیشم ڕادەپەڕاند. بەڵام ئێستا، بەش بەحاڵی خۆم، ئیتر قسەنەکردن بە تاوان دەزانم، دیارە قسەی ئێجگار زۆرترم پێیە لەسەر ڕوداوەکان و کێشەکان و دیاردە دزێوەکان، لەسەرانسەری کوردستاندا.. بەڵام نامەوێ‌ بە کارو کاردانەوە هیچ بڵێم، پێشینان گوتەنی: قسە لەکاتی خۆی و لەجێی خۆی. تەنها شانازیشم ئەوەیە کە هەرکاتێک بێمە دەنگی تەواو، نە قەرزارباری حکومەتم و نە هیچ کەسێکی تر. منەتی هیچ لایەکیش نازانم بۆ ئەستۆپاکی. خۆم تەنها بەقەرزارباری کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە غەدرلێکراوەکان دەزانم و بەس.
#مەلا بەختیار#
18-10-2017
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,027
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 18-10-2017 (7 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: United Kingdom
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( هاوڕێ باخەوان 18-10-2017
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on19-10-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览3,027
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 516,211
图片 105,187
书籍 19,086
相关文件 95,691
Video 1,279
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!