Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
👫 کەسایەتییەکان
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کارو...
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حامید
📝 سەرۆکی پەرلەمان: گەورەترین خزمەت کە بارزانی بیکات وازهێنانە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
سەرۆکی پەرلەمان: گەورەترین خزمەت کە بارزانی بیکات وازهێنانە
📝 بەڵگەنامەکان

هاوڵاتیانی خۆشەویست، کوردستانیانی ئازیز
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەم نەوەیەش وەک نەوەکانی پێشوو، رووبەرووی نسکۆیەکی تاڵ کرایەوە، لە لایەن هەمان چینی سیاسی نا بەرپرس و ناکارامە.
پێشەکی سەری ڕێز و نەوازش دادەنەوێنم بۆ هەمو ئه و شەهیدە‌ قارەمانانەی‌ لە‌ بەرەبەیانی 16/ 10 شەهید بون، بە ڕاستی لە ناخی دڵمەوە خەمبارم بۆ دوبارە شەهید و بریندار بون و ون بونی سەدان ڕۆڵەی قارەمانی گەلەکەم. لە ناخەوە خەمبارم بۆ خێزان و خانەوادەکانیان، هەر لێرەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمیان ئاراستە ئەکەم، داوا لە خوای گەورە ئەکەم سەبوریی هەمو لایەکمان بدات. هیوای زو چاک بونەوە بۆ بریندارە سەربەرزەکان و گەڕانەوەی قارەمانە ون بو و دیلەکان ئەخوازم.
ئەمڕۆ گەرچی ڕۆژێکی تراژیدییە بۆ هەموو کوردستانیان، نەک تەنها لە باشوری کوردستان بەڵکو لە پارچەکانی تری کوردستانیش کە هیوایەکی گەورەیان لەسەر ئەزمونی ئێمە هەڵچنی بو،بەڵام نابێت تەنهاخەمناک و دڵتەنگ بین. ڕۆژی لەم جۆرە، لە مێژووی هەموو گەلانی جیهاندا بوونی هەبوە و بوونی دەبێت، بەڵام ئەوەی ئێمە لە خەڵکانی تر جودا ئەکاتەوە ئەوەیە کە ئێمە ئایا ئێمە ئەتوانین بەجۆڕێک خۆمان و هوشیاریمان و واقیعمان بگۆڕین کە جارێکی تر نسکۆی وامان بە سەرماندا نەیەتەوە و، بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە هەستینەوە؟ ئێستا ئیتر ئەمە سەنگی مەحەکە: ئایا ئێمە درێژە دەدەین بەهەمان مۆدێلی شکستخواردو یان دەتوانین مۆدێلێکی سەرکەوتوی نوێ دروست بکەین.
هاوڵاتیانی خۆشەویست، ئەم ڕۆژە، وەک ڕۆژی ڕوناک دیاربوو لای هەر کەسێکی بە ئاگا و بەرپرسیار و خاوەن ویژدان. ئێمە و خەڵکانی تر دەمێکە دژ بەو بنەمایانەین کە ئێمەیان بەم ڕۆژە گەیاند.
دەزانم کە ئاسانە بە بەهانەی جیاواز خۆمان لەم ڕۆژە بدزینەوە، بەڵام ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی و کوردیانە، هەروەها بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر بە خەڵک و خاک و نەتەوە، ناچاری ئەوەمان دەکات کە ڕاستیە تاڵەکان بە ڕاشکاوی بخەینە ڕو.
چەند ساڵێکە ئێمە لە کوردستان دەسەڵاتێکی لەرزۆکمان هەیە لە هەموو ڕوویەکەوە. دەسەڵاتێک کە تەنها لە ئازاردان و قەیران دروستکردن و خۆ تەرخانکردن بۆ بەدیهێنانی خەونی شەخسیدا چالاکە. نەک هەر لە لایەن خەڵکی کوردستان کە بەدەستیەوە دەیناڵاند بەڵکو هەتا دێت لە دونیادا ناشیرینتر و تەریک دەبێت.
پێویستە دان بەوەدا بنێین کە ئێمە ئەمرۆ شکستمان هێنا، خەڵکانێکی تایبەتیش بەرپرسن لەم شکستە، ئەرکی هەموشمانە هەڵوێستمان هەبێت. ئەرکی هەمومانە ئەو بنەمایانە هەڵتەکێنین کە ئێمەیان لە ڕابوردو و لە ئێستادا بەم دۆخە گەیاند.
هاوڵاتیانی بەرێز، خەڵکی کەرکوکی خێر نەدیو، هەمومان پێکەوە قوربانیی دەستی نوخبەیەکی سیاسین کە لە بری بەکارهێنانی سامان و خێری وڵات بۆ دەوڵەتداری و خۆشگوزەرانی و، بۆ هێنانەئارای بنەماکانی حوکمڕانییەکی سەردەمیانە، سامانی وڵات بە هەدەر دەبەن و تاڵانی ئەکەن و، بۆ گەورەکردنی دەسەڵاتی خۆیان بەکاری دەبەن‌.
خوشک و برایانی ئازیز، بە خوین و قوربانیی هەزاران شەهید و بریندار و گیان فیدایی دەیان هەزار پێشمەرگەی قارەمان، دونیا بوو بە دۆستمان. وێنەیەکی جوان و پر لە بەرخۆدانمان بۆ دروست بوو. بەڵام ئەم قوربانیدانە، نەکرایە بنەما بۆ حوکمدارییەکی شەرعی و دەستوری و سەردەمیانە، بەڵکو لە پرۆژەیەکی شەخسیی سەرلێشێواودا بەرەو ئاقارێک برا کە هەرزوو هەموو ڕەنجەکانمان وەلا خران و دونیا بوو بە تەماشاکەرێکی بێلایەن لە کاتی پەلاماردانماندا.
شکستی ئەمڕۆمان لە ئەستۆی ئه و دەستەبژێرە حوکمڕانەیە کە دەزگا و یاسا و ڕای خەڵک و سیستەم و خواستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی وەلاوە ناو و، دوای حەز و خولیا و سەرکێشیی شەخسی کەوتن. بە تایبەت بەڕێز مەسعود بارزانی کە بە شێوەی شەرعی و ناشەرعی وا بۆ دوانزە ساڵە لە سەرەوەی هەڕەمی دەسەڵاتی هەرێمە. ئەمڕۆ، گەورەترین خزمەتێک کە بەریز بەرزانی دەتوانێت بەرامبەر گەلەکەی بیکات، گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی و وازهێنانە. پەیامی من بۆ کاک مەسعود ئەوەیە کە بەڕێزم سەرباری ئەوەی جەنابتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان وەک سەدان هەزار هاوڵاتیی گەلەکەمان خاوەنی مێژویەک لە قوربانیدانن، بەڵام کاتیەتی دان بە هەڵە و شکستەکانتان بنێن کە قورس لەسەر گەلەکەمان کەوتون. لێگەڕێن با گەلەکەمان خۆی داهاتوی خۆی دیاری بکات، نەک داهاتوەکەی ببەستنەوە بە حەز و ویست و چارەنوسی خۆتانەوە.
بۆیە داوام دەخەمە پاڵ داوای زۆرینەی زۆری خەڵکی کوردستان، خەڵکی ئاوارەبووی کەرکوک، کەس و کاری شەهیدان، کاتی ئەوەیە کە دەستەبژێری حوکمڕانی هەرێم وازبێنن و، سەرەتایەکی نوێ دەست پێبکەین و سیستمێکی نوێ لە ڕەگەوە دروست بکەین. چونکە مۆدێلی حوکمڕانیی دوای ڕاپەڕین و کارەکتەرەکانی شکستیان خوارد و شکستیان بەسەر گەلەکەشمان هێنا.
خەڵکی کوردستان لە ماوەی ڕابوردودا دەرفەتی زێڕینیان لە دەستدا لە رووی ئابوری و سیاسی و دیپلۆماسیەوە. کوردستان دەیتوانی سود لە پێگەی، لە سامانی، لە هێزی، لە پێشمەرگە و، لە سەقامگیری وەربگرێت، بەڵام هەموو ئەمانە بۆ بەرژەوەندی شەخس و حیزب بەکاربرا و، لە دواجاردا وەک بینیمان دژ بە خەڵکی کوردستان زۆر بە خراپی شکایەوە. پێش ریفراندۆم کورد دەرفەتێکی زێڕینی بۆ هەڵکەوت کە کێشەکەی لە لایەن کۆمەڵگای نیودەوڵەتیەوە بناسرێت، نامەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەرفەتێک بوو کە لە مێژوی سەد ساڵی گەلەکەمان وێنەی نەبو، قبوڵنەکردنی جگە لە خۆپەرستی و بێباکی نەبێت بەرامبەر دۆخی خەڵک هیچ شتێکی تر نیە.
هاونیشتیمانیانی ئازیز، بڕوانن چۆن ئەمانە نەک هەر نەیانهێشت سود له و دەرفەتانە وەربگرین کە بۆمان هاتەپێش، بەڵکو نەشیانتوانی لە مەترسیەکان بمانپارێزن و، خوێنی هەمو شەهیدانی جەنگی دژی داعشیان بەفیڕۆدا و، هەمو ناوچە کوردستانیە جێناکۆکەکانیان دۆڕاند و هەرێمیان گەڕاندەوە بۆ پێش ساڵی 2003.
بێگومان بەڕێز بارزانی بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان بە تەنها نەبوو، سەرکردەی چەند حیزبێک و کەسانێکی تر ڕۆڵێکی خراپیان بینی لە هاندان و دواکەوتنی. ئەوانیش پێویستە بەرپرسیارێتیی ئەم شکستە لە ئەستۆ بگرن.
نابێت کۆمەڵگای کوردستان بەرەو شەڕێکی تری ناوخۆیی و پەرتکردن ببرێت، یەکپارچەیی خاک و گەلی کوردستان، هێڵی سورە و دەبێت پارەزراو بێت. لێرەوە بانگی هەمو ئه و هێز و گروپ و کەسایەتی و هاونیشتیمانیانە‌ ئەکەم کە بڕوایان بە سیستمێکی دامەزراوەیی و دیموکرات و مەدەنی و شەفاف و خەڵک سالار و گەلپەسەند هەیە وەک بەدیلی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوە، ئەوا هەموان لە دەوری پڕۆژەیەکی نیشتیمانیی ئینتیقالی کۆببینەوە و لە ڕێی حکومەتێکی ڕاگوزەر گەلەکەمان بگەیەنینە کەناری ئارامی و سەقامگیر. پێویستە بە زوترین کات لە ڕێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردەوە، سەرکردایەتیەکی نوێ هەڵبژێردرێت و، لەڕێی دانوستانەوە کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێن.
ئەم نسکۆیە دەبێت سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ شێوازێکی نوێ لە حکومڕانی، لە سیستەمی سیاسی کوردستان.
لە کۆتایی دا دە‌مەوێت بە بۆنەی گیان لەدەستدانی برای ئازیزم د. شوان قەڵادزەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، پرسە سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و بنەماڵەکەی سەرکردایەتیی بزوتنەوەی ئیسلامی بکەم.
د. شوان نمونەی پەرلەمانتاری چالاک و گەلدۆست و دڵسۆز و فیداکار بو. بۆ من وەک برا و هاوڕێ و هاوکار بو.
زۆر بە داخەوە بۆ گیان لە دەستدانی.
‌خوای گەورە گەلی کوردستان بپارێزێت
د. یوسف محەمەدیوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان
17-10-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-10-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-10-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 پەڕڵەمانی کوردستان
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 17 2017 10:28PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 19 2017 9:32PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 19 2017 9:32PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,669 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
کاروانی جیهاز لە ساڵی 1960 لە سلێمانی لەدایک بووە، سەرەتای ساڵی 1983 ەوە چەکی بەرگری شەرەفی پێشمەرگایەتی لە شان کردووە و پاش چوارساڵ لە خەبات، ڕۆژی 21-03-1988 لە شاناخسێ بە سەختی بە چەکی کیمیاوی بریندار بووە، لەو کاتەوە نازناوی جیهازەکەی بوو بە کاروان کیمیاوی، هەر ئەو کاتە بۆ چارەسەر، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکانی تاران لە ئێران و لەوێشەوە، ساڵی 1990، وەک پەناهەندە گەیشتۆتە هۆڵەندا. کاروانی جیهاز جگە لەوەی لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی شاری سلێمانین، تەمەنی چەند ڕۆژێک بووە، کە باوکی شەهید کر
کاروان عەبدوڵڵا تۆفیق (کاروانی جیهاز)
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا
عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەرەتاوە چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعی عێراقەوە. ئەندامێکی چوست و چالاکی ئەو حیزبە بووە، بەتایبەتی لە ڕۆژە سەختەکاندا و بۆ تەنها ڕۆژێک دەستی لە خەبات هەڵنەگرتووە و میللەت و حیزبەکەی لە تەنگانەدا جێنەهێشتووە.
عەلی حامید، سەرەتای کار و پیشەکانی ژیانی بە کرێکاری دەستپێکردووە و بووەتە بەردتاش یاخود نەقاڕ و
عەلی حامید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574