بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: زیندانینامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
📊 زیانی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان رۆژانە 500 هەزار دۆلارە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
زیانی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان رۆژانە 500 هەزار دۆلارە
📊 ئامار و راپرسی


بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێرفڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانیسلێمانی، بە سەتان کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گەشتیاری بێکار بوون، رۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار زیان بەر ئابووریی هەرێمی کوردستان کەوتووە، خەرجیی گەشتی هاووڵاتیانیش نزیکەی 200 دۆلار زیاد بووە.
رۆژی 26ی ئەیلول، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەری گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، مۆڵەتێکی 72 کاژێری دایە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەگەر ئیدارە و سەرپەرشتی فڕۆکەخانەکان تەسلیمی بەغدا نەکات، ئەوە گەشتەکانی دەرەوە لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان رادەگرێ‌، بەڵام هەولێر نەچووە ژێر باری داواکەی بەغدا، بۆیە عەبادی لە کاژێر شەشی ئێوارەی 29ی ئەیلولەوە بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی جێبەجێ کرد.
هەرچەندە گەشتە نێوخۆییەکان بەردەوامن و هێڵی ئاسمانیی عێراقی رۆژانە چەند گەشتێک بۆ بەغدا و بەسرا بۆ گەشتیارانی کوردستان رێکدەخات، بەڵام گەشتیاران بەهۆی خەرجیی زۆر و خراپیی مامەڵەی کارمەندانی فڕۆکەخانەکانی عێراق گەشتکردن بەهێڵی ئاسمانیی عێراقی رەتدەکەنەوە، زیاتر فڕۆکەخانەکانی باکووری کوردستان هەڵدەبژێرن، بەم هۆیەشەوە زیانی گەورە بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار کەوتووە.
زریان بەهجەت، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەحمەدی بۆ فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت: راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی زیانی زۆری بە کۆمپانیاکان گەیاندووە، بۆ نموونە پێشتر رۆژانە 40 تاوەکو 60 بلیتمان دەفرۆشت، ئێستا پێنج بلیت نافرۆشین.
ئەو ئابڵوقەیەی بەغدا، زیانی زۆری بە کۆمپانیاکان گەیاندووە و چەندین کەسی بێکار کردووە. زریان دەڵێ بەهۆی کەمبوونەوەی فرۆشی بلیت، کێبڕکێیەکی زۆر کەوتووەتە نێو کۆمپانیاکان، هەندێ کۆمپانیا تەنیا بۆ ئەوەی خەرجی کارمەندان و کرێ کۆمپانیاکەی بۆ دەرچێت بەقازانجێکی زۆر کەم بلیت دەفرۆشێت، هەندێکیشیان بەشێک لە کارمەندەکانیان ناردووەتە ماڵەوە، یان هەندێک لقی کۆمپانیاکانیان داخستووە.
ئێستا گەشتیارانی کوردستان تەنیا دوو رێگەیان لەپێشە، دەتوانن بە هێڵی ئاسمانیی عێراقی بچنە بەغدا و لە فڕۆکەخانەی ئەوێوە بچنە دەرەوە. یان پاش وەرگرتنی ڤیزای تورکیا لەڕێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دەتوانن بەئۆتۆمبیل و پاس بچنە فڕۆکەخانەکانی دیاربەکر و شەڕناخ و لەوێوە گەشت بکەن.
زریان بەهجەت، دەڵێت: ئەگەر گەشتیار رێگەی یەکەم هەڵبژێرێت بۆ چوون و هاتن، دەبێت 170 دۆلار بەهێڵی فڕۆکەوانی عێراقی بدات، جگە لەوەش نرخی بلیتی فڕۆکە لەبەغدا بەراورد بە هەولێر و سلێمانی گرانترە، بۆیە خەرجیی گەشتەکان بۆ گەشتیاران لانیکەم 200 دۆلار زیاد بووە.
بەڵام دەڵێت بەهۆی خراپیی مامەڵەی کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەغدا، بەشێک لە گەشتیاران رێگەی ئیبراهیم خەلیل بۆ گەشتکردن هەڵدەبژێرن، بەڵام ئەم رێگەیەش جگە لە لەماندووبوون و خەرجی، پێویستی بە وەرگرتنی ڤیزای تورکیا هەیە کە ئەویش کاتی پێویستە.
بەهۆی زۆربوونی چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراق، بە سەتان کۆمپانیای فڕۆکەوانی و گەشتیاری لە شارەکانی کوردستان کرانەوە. تەنیا لە شاری هەولێر زیاتر لە 250 کۆمپانیای فڕۆکەوانی هەن، هەندێکیان چەند لقێکیان کردووەتەوە. زریان دەڵێت ئەگەر گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکان درێژە بکێشێ‌، جگە لە داخستنی لقەکانیان لەوانەیە هەندێک کۆمپانیا ئیفلاس بکەن و دەرگای ئۆفیسەکانیان دابخەن.
کۆمپانیای مەتین ئێکسپرێس، کۆمپانیایەکی تایبەتی بواری کارگۆیە، 14 ساڵە لەو بوارە کاردەکات، یەکەم فڕۆکەی کارگۆش کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نیشتووەتەوە باری ئەو کۆمپانیایەی هەڵگرتبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی گەمارۆی بەغداوە لەسەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان، چالاکییەکانی کەمبوونەتەوە.
بڵند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای مەتین ئێکسپرێس بۆ باری ئاسمانی، دەڵێت راگرتنی گەشتەکان کاریگەری زۆری لەسەر کاری ئێمە هەبووە، بۆ نموونە پێشتر رۆژانە 50 تۆن بارمان هەبوو، بەڵام دوو هەفتەیە نەمانتوانیوە 50 تۆن بار لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بهێنین.
جگە لە گرفتی گواستنەوەی باری ئاسمانی، تێچووەکەشی زیاتر بووە بەراورد بە رابردوو. بڵند ئیسماعیل دەڵێت: هێنانی باری ئاسمانی بەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا و هێنانەوەی بەڕێگەی وشکانی تێچووی زۆرە، بۆ نموونە پێشتر کرێی گواستنەوەی کیلۆیەک قوماش لە دوبەیەوە بۆ هەولێر 2.75 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا نزیکەی 5 دۆلار دەکەوێ‌، پێشتر کیلۆیەک شتومەک لە چینەوە بۆ هەولێر چوار دۆلاری تێدەچوو، ئێستا نزیکەی نۆ دۆلاری تێدەچێت.
کۆمپانیاکەی بڵند نزیکەی 15 نووسینگەی لە هەرێمی کورستان و عێراق و ئیمارات و تورکیا و چین هەیە، تاوەکو ئێستا لە کارەکانی بەردەوامە. بڵند دەڵێت: هێنانەوەی بار بەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغدا و دواتر هێنانەوەی بەڕێگەی وشکانی جگە لە خەرجی، کاتیشی پێویستە و رێگاکەش سەلامەت نییە، بۆیە بیر لەوە دەکەینەوە بۆ گواستنەوەی بارەکانمان لە جیاتی فڕۆکەخانەی بەغدا، فڕۆکەخانەی ئەدەنەی تورکیا بەکاربهێنین.
بڵند ترسی لە درێژەکێشانی گەمارۆکە هەیە و دەڵێت: ئێستا بەهۆی کەمبوونەوەی چالاکییەکانمان سەعاتی کارکردنی کارمەندەکانمان کەم کردووەتەوە، ئەگەر ئەو قەیرانە درێژە بکێشێ‌، ناچارین ژمارەی کارمەندەکانمان کەم بکەینەوە و هەندێک لە نووسینگەکانمان دابخەین.
450 هەزار دۆلار زیانی رۆژانە
تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت: ئێستا رۆژانە تەنیا 4 تاوەکو 5 گەشتمان بۆ بەغدا و بەسرا هەیە، بۆیە ژمارەی گەشتیارانمان لە 5000 ەوە بۆ 250 گەشتیار دابەزیوە. گوتیشی: بەهۆی راگرتنی گەشتەکانی دەرەوە، پێشبینیمان دەکرد ژمارەی گەشتیارانی هێڵی ئاسمانی عێراقی زیادبێت، بەڵام 50% کەمی کردووە، چونکە خەڵک کەمتر ئەو هێڵە بەکاردێنن.
تەلار فایەق ئاماژەی بەو زیانانە کرد کە بەهۆی گەمارۆکەی بەغداوە بەر فڕۆکەخانەکە کەوتووە و گوتی ئێستا خەرجیمان لە داهات زیاترە، رۆژانە 350 تاوەکو 400 هەزار دۆلار زیانمان هەیە، ئەم زیانەش هی خەرجیی خزمەتگوزارییەکانی فڕۆکەخانە و ئەو کۆمپانیایانەی کە لە فڕۆکەخانە کاردەکەن وەک تەکسیی فڕۆکەخانە، کۆمپانیای خزمەتگوزاری، دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکە و سەرجەم کۆمپانیاکانی دیکە کە پەیوەستن بە فڕۆکەخانە.
تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی باسی بارودۆخی فڕۆکەخانەکەیان دوای گەمارۆکەی بەغدا دەکات و دەڵێت: بەهۆی وەستانی گەشتەکانی دەرەوە، ژمارەی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و بەغدا کەمێک زیادی کردووە، رۆژانە 4 تاوەکو 5 گەشتمان هەیە، بەڵام گەشتی نێوان سلێمانی و بەسرا و نەجەف زیاد نەبووە، هەفتانە تەنیا دوو گەشتمان هەیە.
سەبارەت بە زیانەکانیش، تاهیر عەبدوڵڵا گوتی: داهاتمان دابەزیوە و خەرجی و خزمەتگوزارییەکانیش وەک خۆیەتی، بۆیە رۆژانە 50 هەزار دۆلار خەرجیمان لە داهات زیاترە.[1]
17-10-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 17-10-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-10-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 17 2017 9:43AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 20 2017 5:47PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 20 2017 5:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,547 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
زیانی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان رۆژانە 500 هەزار دۆلارە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-10-2017
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,421 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574