بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێک سەبارەت بە رووداوەکانی ئەمڕۆ بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
راگەیەندراوێک بۆ رای گشتی دەربارەی روداوەکانی ئەمڕۆ هاونیشتمانیانی کوردستان لە ئێستادا، بەهۆی ئەنجامدانی ئەو
ریفراندۆمریفراندۆمە بێ بەرنامەیەی پارتی و یەکێتی و هاوڕاکانیان لەم هەلومەرجە نەگونجاوەدا، هیچ کاتێک خەڵکی کوردستان و دەسکەوتەکانمان و دواڕۆژی گەلەکەمان هێندەی ئێستا لە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی ترسناک و نادیاردا نەبوە.
هەمو ئەوانەش لە ئەنجامی سیاسەتی شکستخواردو و هەستنەکردن بە بەرپرسیارێتی دەسەڵاتدارانی کوردستانە.
لە ئێستادا نەک تەنها ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان، بەڵکو هەمو دەسکەوتەکانمان و ئەزمونی حوکمڕانی لەبەردەم ئاڵنگاری گەورەدان.
بەرپرسیارێتی ئەو ئەگەرانەش لە ئەستۆی ئەوانەدایە کە خوێن و فرمێسکی گەلەکەمانیان بۆ بەرژەوەندی کەسی و حیزبی بەکارهێنا.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی خۆراگری کوردستان بە گشتیو، هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکوک بە تایبەتی، لە شەڕی روبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و داگیرکەرانی کوردستاندا ببونە سیمبوڵی خۆڕاگری و شانازی گەلەکەمان، بەڵام دەسەڵاتدارانی کوردستان لە ئەنجامی سیاسەتە بەرژەوەندیخوازو شکستخواردوەکانیان و نەخوێندنەوە بۆ ئەگەرو پێشهاتەکان وایانکرد هەمو ئەو سەروەریانە بکەونە مەترسییەوە.
ئێمە لە
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی ئەم پەلامارانە دەکەین و هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدەکان و بریندارەکان و ئاوارەبونی هاوڵاتیان و بەتاڵانبردنی موڵکوماڵیان رادەگەیەنین.
هەروەها داوادەکەین، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەم شەڕە وێرانکارییە رابگرن و رێگەنەدەن حکومەتی عیراق ژیان و ئاسایشی هاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.
هەروەها داوا لە حکومەتی بەغدا دەکەین دەستبەجێ پەلامارەکانیان بۆ سەر خاک و هاوڵاتیانی کوردستان رابگرن و لەو شوێنانە بکشێنەوە کە کۆنتڕۆڵیان کردوەو گفتوگۆ بکەنە بەدیلی شەڕو خوێنڕشتن.
ناکرێ ئەنجامدانی ریفراندۆم بکرێتە پاساو بۆ پێشێلکردنی دەسکەوت و مافە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان. لەو پێناوەشدا بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیە بە ئەرکی نیشتمانی خۆی هەستێ بۆ گفتوگۆ لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشەکان.
هەموو هێزو کەسایەتی و لایەنە سیاسییە نیشتمانییەکانی کوردستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بە ئەرک و بەرپرسیاریێتی نیشتمانی خۆیان هەستن و نەخشەیەکی گشتگیر بۆ دەربازکردنی گەلەکەمان داڕێژین و هەنگاوی کرداری بنێین بۆ دەرچون لەم قەیرانە ترسناکە.
نابێ لەژێر هیچ فشارێکدا دەسبەرداری مافە دەستوریییەکانمان و ئەو دەسکەوتانە بین، کە بە خوێنی رۆڵەکانی گەلەکەمان بەدەستهاتون.
هەمو دامودەزگاکانی دەسەڵات و حوکمڕانی هەڵبوەشێتەوەو لەسەر بنەمایەکی نیشتمانی تەندروست دابڕێژرێنەوە و دەسەڵاتدارانی هەرێم، ئەوانەی بەرپرسن لەوەی ئەم رۆژەیان بەسەر گەلەکەماندا هێنا دەستلەکاربکێشنەوە، وەک چۆن خۆیان لە راگەیاندنەکاندا دەیانوت ئەنجامی خراپی ریفراندۆم لە ئەستۆ دەگرن. هەروەها داوادەکەین حکومەتێکی رزگاری نیشتمانی کاتی دابمەزرێ تا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەردی گشتی.
بزوتنەوەی گۆڕان
16-10-2017