پێشمەرگە و خۆبەخشەکان لەسەر شەقامەکانی کەرکوک لە شەوی رابردوودا
باشووری کوردستان
- حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، مۆڵەتی تا کاتژمێر 2 و نیوی بەرەبەیانی ئەمڕۆی داناوە بۆ کشانەوەی پێسمەرگە و ڕۆیشتنی سوپای عیراق بۆ ناو
کەرکوککەرکوک.
[2]
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەعد حەدیسی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا کە بۆ سکای نیوز ڕایگەیاند، کە هیچ مۆڵەتێک بە پێشمەرگە نەدراوە بۆ کشانەوەی لە کەرکوک.
[2]
- پەرپرسێکی مەرزی نێودەوڵەتی
پەروێزخانپەروێزخان ئاشکرای دەکات، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕەسمی مەرزی پەروێزخانی داخست، هەموو جۆرە ئاڵوگۆڕێکی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاری راگرت.
[1]
- لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کاروباری بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی
باشماخباشماخ راگیرا و تەنیا هاتوچۆی گەشتیاريی ئاساییە.
[2]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئێران دەروازە سنوورییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانی داخستووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم گەڕاندووەتەوە.
[4]
- لیژنەی ئەمنی کەرکوک رایگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشداریداوە، هەرلایەنێک هێرش دەستپێبکات ئەوا هاوپەیمانان بۆردومانی دەکەن.
[1]
-
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، نابێ ئێران داخستنی سنوورەکان وەک فشار بەکاربهێنێ، چونکە لە بەرژەوەندی کەسدا نییە و هیچ کێشەیەکیش چارەسەر ناکات.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- 275 چەتەی
داعشداعش و خێزانەکانیان، کە هاوڵاتی سوریان، لە ناوەندی شاری ڕەقە خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان کرد.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان