🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: داعشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 23-10
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 23-10 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆23-10-2019
📆22-10-2019
📆21-10-2019
📆20-10-2019
📆19-10-2019
📆18-10-2019
📆17-10-2019
📂 زۆرتر ...
📅23 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,483) پەڕتووک|||
👫 نەجمەدین بیووک کایا(نەجۆ -سەلاح)
هەڵسووراوی سیاسی باکووری کوردستان، لە ساڵی 1943 لە گوندی (کەرەهان)ی سەر بە شارۆچەکەی (سوێرکی) پارێزگای (ئورفە) لەدایکبووە. دوای تەواوکردنی خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری (ئامەد) ساڵی 1966 لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئەستامبوڵ وەرگیراوە. سالی 1969 یەکێک بووە لەو 13 خوێندکارەی کە (کۆمەڵەی ڕۆشنبیری شۆڕشگێرانەی ڕۆژهەڵات- دەدەقەدە)یان دەمەزراندووە و سەرۆکی کۆمەڵەکە بووە.
پێش ئەوەی زانکۆ تەواو بکات لە 12ی ئازاری 1971 فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە و تورکیای بەجێهێشتووە و 1972 چووەتە دەرەوە و
👫 نەجمەدین بیووک کایا(نەجۆ -سەلاح)
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
نەجمەدین بیووک کایا(نەجۆ -سەلاح)
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📕 لە غوربەتا
محەمەد عومەر عوسمان
📕 لە غوربەتا
🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە
لە غوربەتا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 محەمەد عومەر عوسمان
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبوە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردوە، لە ساڵی (1975) دەستی کردوە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی لە غوربەتا بڵاو کردۆتەوە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
ئەمشه و سێشەممە22-10-2019 شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو
👫 محەمەد عومەر عوسمان
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
محەمەد عومەر عوسمان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 جگەرخوێن
لە ساڵی 1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر هێندە دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی 1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوێن هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وە
👫 جگەرخوێن
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
جگەرخوێن
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
کەمترین هاوکاری بۆ رۆژاوا، گەمارۆی ئابووریی تاکی کوردە لەسەر شمەکی تورکی، درامای تورکی و گەشتوگوزار لە تورکیا!
📊 بابەت 365,239 | وێنە 55,385 | پەڕتووک PDF 10,483 | فایلی پەیوەندیدار 34,611 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,422 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
👫 قاسم سلێمانی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

قاسم سلێمانی

فایلی پەیوەندیدار 📂
سەرۆکی سوپای قودسی پاسدارپاسداران. نێوبراو رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە بەڕێوەبردنی میلیشیای حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە ئێراق.
قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، تا ساڵی 1997 بەر لەوەی لە سوپای قودسدا دەستبەکار بێت، کەسایەتی و جوڵەکانی بەو شێوەیە نەبووەتە جێی سەرنجی میدیا و ناوەندە تەناهییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، کوڕی بنەماڵەیەکی جووتیار لە گوندێکی چەپەکی کرمان کە تەنیا تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە، دەبێت بە فەرماندەی گشتی ناوەندێکی هەستیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوەندێک کە خومەینی بە بۆچوونی خۆی بۆ هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ وڵاتانی دەورووبەر و جیهان دایمەزراندبوو.
ئەو بەدواداچوونە تەنیا بەدوای ژیانی قاسم سلێمانی پاش بوونی بە فەرماندەی سوپای قودسدا ناگەڕێت، بەڵکو رووماڵی ئەو بەشەی ژیان و کارەکانی لەناو سیستمی کۆماری ئیسلامیدا دەکات کە بوون بەهۆی ئەوەی کرێکارێکی بیناسازی لە ئەندامی خۆبەخشی سوپای فەخری کرمانەوە بگات بە باڵاترین پۆستی ریکخراوێکی هەستیار کە سەرجەم داهاتە نەوتی و سەرمایە سیاسییەکانی ئێرانی بخرێتە خزمەت.
ژیاننامە
قاسم سلێمانی رۆژی دووشەم، 10ی ئادار/مارسی 1957لە گوندی رابۆردی پارێزگای کرمان لە بنەماڵەیەکی جووتیاردا لەدایک بووە. سیستمی خوێندن لە سەردەمی پاشایەتی ئێراندا بە شێوەیەک بوو کە هەموو خێزانێک ناچار بوون لایەنی کەم تا پۆلی پێنجی سەرەتایی منداڵەکانیان بنێرنە بەر خوێندن، لەو سەردەمەدا کە تازە حکوومەت بەگژ سیستمی فیۆداڵیدا چووبووەوە و دابەشکردنی زەوی پێڕەو کرابوو، خێزانی سلێمانی 9 هەزار ریاڵی دەوڵەت قەرزدار بوون.
ساڵی 1970 سلێمانی پێنج ساڵی خوێندنەکەی تەواو دەکات وبە نیازی کارکردن لە گوندەوە بەرەو شاری کرمان دەچێت بۆ ئەوەی قەرزەکەی باوکی بداتەوە. لە تەمەنی 13 ساڵییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کرێکاری بینباسازی دەکات و ساڵی 1975 بەشێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کرمان دەستبەکار دەبێت.
چەکەرەکردنی بیری توندڕۆیی
قاسم سلێمانی تا تەمەنی 20 ساڵی کرێکارێکی ئاسایی بووە و هیج ئینتیمایەکی ئاینی یان سیاسیی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام بیری توندڕۆیی ئاینی سلێمانی لە ساڵی 1978ەوە چەکەرە دەکات. لەو ساڵەدا رەزا کامیاب، یەک لە بانگخوازە توندڕۆکانی شیعە لە شاری گونابادی خوراسانەوە بۆ پەرەپێدانی بیری شۆڕشی ئیسلامی دەچێتە کرمان.بۆ یەکەمجار قاسم سلێمانی لە رێگەی ئەحمەد سلێمانی ئامۆزای کە بەیەکەوە لە گوندەوە هاتبوون بۆ کرمان، بەشداری لە وتارە ئاینی-سیاسییەکانی رەزا کامیاب دەکات و هەر لەوێوە بناغەی بیری توندڕۆی شیعی تیایدا چەکەرە دەکات.
سلێمانی پێش هاتنی کامیاب بۆ کرمان هیچ پێوەندی یان ئاشنایەتییەکی لەگەڵ ئاخوندە شیعەکانی کرمان نەبووە، لە کاتێکدا سێ لە بانگخوازە بەرچاوەکانی شۆڕشی ئیسلامی وەک عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی و محەمەد عەلی موەحیدی کرمانی و یەحیا جەعفەری لە کرمان چالاکیان دەکرد، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ئەڵقەی پێوەندی سلێمانی بە شۆڕشی ئیسلامی ئێران، رەزا کامیاب بووە. رەزا کامیاب لە 28ی تەمووزی ساڵی 1981 لەلایەن سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانەوە کوژرا.
مهاباد یەکەم وێستگەی دەرکەوتنی قاسم سلێمانی
لە سەروبەندی شۆڕشی گەلانی ئێراندا سلێمانی بوو بە ئەندامی خۆبەخشی سوپای فەخری کرمان، زۆر بە خێرایی توانی سەرنجی بەرپرسانی سوپای پاسداران لەو ناوچەیە بۆ خۆی رابکێشێت و لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە کادری باڵای ئەو رێکخراوە.
دوای رووخانی رژێمی شای ئێران، کۆماری ئیسلامی هاتە سەرکار و لەگەڵ شاندی کوردی دەستی کرد بە دانوستاندن بەو نیازەی لە حکوومەتە نوێیەکەدا کوردیش بەشداری بکات، ئەو سەردەمە کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێزی پێشمەرگەی هەبوو و لە شۆڕشی گەلانی ئێراندا بەشداری بەرچاوی کردبوو، بڕیار بوو لە درووستکردنی حکوومەتی نوێدا بەشدار بێت، بەڵام لە ناوەندی دانوستانەکاندا ئایەتوڵا خومەینی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی شەڕی لە دژی کوردستان دەرکرد و سوپای پاسدارانی بۆ شەڕی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان رەوانە کرد.
قاسم سلێمانی لەگەڵ یەکەم هێزی سەربازی سوپای پاسداران بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشی رۆژهەڵات رەوانەی کوردستان کرا و وەک خۆی باسی لێوە دەکات، یەکەم چالاکی سەربازی لە شاری مهاباد ئەنجام داوە.
سلێمانی بۆ ماوەی نزیک بە 3 ساڵ لە سەرکوتکردنی شۆڕشی کورد بەشدار بوو، فەرمانی خومەینی دروستکردنی رووباری خوێن بوو لە کوردستان و لەو شەڕەدا دەیان هەزار هاووڵاتی کورد شەهید کران.
سلێمانی توانی رۆڵی بەرچاو لە شەڕی کوردستاندا ببینێت، بۆیە زۆر بە خێرایی پلە سەربازییەکانی بڕی و لەگەڵ دەستپێکی شەڕی ئێران- عێراق وەک فەرماندەیەکی سوپای پاسداران رەوانەی بەرەکانی شەڕ کرا.
سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە کوشتوبڕکردنی هاووڵاتییانی کورد پێوەرە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی سەربازی ئەندامانی سوپای پاسداران و هەر پاسدارێک زیاتر خوێنی کورد بڕێژێت، پلەی سەربازی زیاتر بەرز دەبێتەوە، سلێمانی یەک لەو پاسدارانە بوو بە خێرایی پلەی سەربازی لە شەڕی مهاباد دا بۆ بەرز کرایەوە و کرا بە فەرماندەی سوپای پاسداران.
سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری چشم انداز ئاماژە بەوە دەدات، کە لە مهاباد گەڕامەوە، دەستبەجێ کرام بە بەرپرسی بنکەی قودسی سوپای پاسدارانی کرمان، لە دەستپێکی شەڕی ئێران- عێراق راهێنانی بە چەندین هێزی سوپا کرد و دواتر وەک فەرماندەی هێز دەچێت بۆ بەرەی شەڕ لە سوسەنگەرد ی خوزستان و تا کۆتایی شەڕەکە لە چەندین جەبهەدا بەشدار دەبێت.لەدوای شەڕی ئێران–عیراق سلێمانی گەڕایەوە کرمان و بۆ ماوەی نۆ ساڵ وەک فەرماندەی لەشکری 41ی ئەنساروڵا مایەوە.
لە سوپای پاسدارانەوە بۆ سوپای قودس
لەگەڵ گەشەکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ساڵی 1997 قاسم سلێمانی کرا بە فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ویکی پێدیا نووسیویەتی، هەڵبژاردنی سلێمانی وەک فەرماندەی سوپای قودس لە سەروبەندی گەشەکردنی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بە رێکەوت نەبوو، بەڵکو هۆکاری سەرەکی ئەوە بوو سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان ئەزمونی شەڕکردنی هەبووە و پێکهاتەی شاخاویبوونی جوگرافیای ئەفغانستانیش بەختێکی باشی بە سلێمانی بەخشی بۆ ئەوەی پۆستی فەرماندەیی سوپای قودسی پێ ببەخشرێت.
عێراق خاڵی دەرکەوتنی قاسم سلێمانی
موەفەق روبیعی وەزیری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، قاسم سلێمانی وەک بەهێزترین پیاوی عێراق ناو دەبات و دەڵێ، سوپای قودس بە سەرۆکایەتی قاسم سلێمانی لە هەموو رەهەندە سیاسیی و ئابووری و تەناهییەکان بەتایبەت لە ناوچەی سەوزی بەغدا کە کۆنسوڵگەی وڵاتانی رۆژاوایی و عەرەبی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و پەرلەمان و داوودەزگەکانی حکوومەتی عێراقی تیادایە، هەژموونی هەیە.
ساڵی 2007 ستانلی مەک کریستاڵ ژەنەڕاڵی ئەمەریکایی ئاگەدار کرایەوە لەوەی محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران و قاسم سلێمانی لەناو کاروانێکی ئۆتۆمبیلدا بەرەو سنوورەکانی عێراق بەڕێوەن، ئەمەریکاییەکان لە عێراق بە شوێنیدا دەگەڕان، کاروانی ئۆتۆمبێلەکان چوونە ناو خانوویەکی بێناونیشان لە هەولێر، لە سەر خانووەکە تابلۆیەک هەڵواسرابوو و لەسەری نووسرابوو کۆنسوڵخانە.سەربازانی ئەمەریکا هەڵیانکوتایە سەر خانووەکە و پێنج ئێرانییان گرت کە پەساپۆرتی دیپلۆماسییان پێبوو، بەڵام ئەو پێنج کەسە هیچیان قاسم سلێمانی و جەعفەری نەبوون، بە گوتەی ژەنەڕاڵە ئەمەریکاییەکە ئەو پێنج ئێرانییە هەر هەموویان ئەندامی سوپای قودس بوون.
تەنیا نۆ رۆژ دوای ئەو رووداوە 12 چەکداری عەسائیبی ئەهلی حەق هەڵیان کوتایە سەر بارەگای فەرماندەیی سەربازی ئەمەریکا لە کەربەلا و چوار سەربازی ئەمەریکاییان بەدیل گرت، بەڵام دواتر کۆپتەرە ئەمەریکاییەکان لە نزیک روو‌باری فرات پێشیان گرتن و شەڕێکی قورس روویدا و لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا چەکدارەکان رایان کرد لە هەردوولا چەند کوژراو وبرینداریش کەوتەوە.
دواتر بەرپرسانی ئەمەریکا ئێرانیان تاوانبار کرد بە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە و رایانگەیاند ئەوە وەڵامدانەوەی ئێران بووە بۆ بەدیلگرتنی پێنج ئەندامەکەیان لە هەولێر.
22ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2010 جیمز جێفری باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا و ریمۆند تی ئەدڕنۆ فەرماندی گشتی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی درووستبوونی حکوومەتی نوێیان لە مالیکی کرد، ئەوکات زۆربەی بەرپرسانی عێراقی رایانگەیاند کە ئەو دوو بەرپرسە ئەمەریکاییە باش دەیانزانی قاسم سلێمانی مالیکی خستووەتە سەر کورسی سەرۆکوەزیران. حزبەکەی ئەیاد عەلاوی لایەنگری ئەمەریکا سەرباری ئەوەی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەست هێنابوو نەیتوانی دەسەڵات بگرێتە دەستەوە. عەلاوی پێی وابوو بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێویستی بە پاڵپشتی ئەمەریکا هەبوو و دەڵێ ئەمەریکا حەزی دەکرد عێراق جێ بهێڵێت و عێراق رادەستی ئێران بکات.
رۆژنامەی گاردیەن لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە دابوو، جەلال تاڵەبانی و نووری مالیکی هەردووکیان پاڵێوراوی قاسم سلێمانی بوون و لە ئەنجامدا توانیان دەسەڵاتی عێراق بگرنەوە دەست. نووری مالیکی لە کاتی بوون بە سەرۆکوەزیران رای گەیاند، ئێمە بە ئەمەریکاییەکان پێدەکەنین... قاسم سلێمانی پشتی لە زەوی دابوون، بەڵام ئەمەریکاییەکان لە سەرەوە پێکهاتنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقیان لەیەکتر پیرۆز دەکرد.
لە ویکی پێدیا ئاماژە بە پەیامیکی قاسم سلێمانی دراوە کە لە رێگەی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری ئەوکاتی عێراقەوە بۆ دەیڤد پترایۆس سەرۆکی سی ئای ئەی نێردراوە و تیایدا بەو شێوەیە نووسراوە: پترۆسی ئازیز، ئێوە دەبێ بزانن من سیاسەتی ئێران لەبارەی عێراق، لبنان، غەزە و ئەفغانستان ئیدارە دەدەم، ئەو باڵیۆزەی لە بەغدایە، ئەندامی سوپای قودسە و ئەو کەسەش کە بڕیارە بیخەینە جێگەکەی، ئەویش هەر یەکێکە لە ئەندامەکانی سوپای قودس.
وەک فەرماندەی گشتی سوپای عێراق
دوای هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ عێراق و داگیرکردنی مووسڵ و هەندێک شار و شارۆکەی عێراقی، سوپای عێراق لەیەک ترازابوو، داعش تا دەهات پێشڕەوییەکانی بەرەو بەغدا پەرەی دەسەند، قاسم سلێمانی ئەوەی بە دەرفەت زانی و لەگەڵ چەکدارەکانی بەرەو بەغدا بەڕێ کەوتن و وەک فەرماندەی گشتی سوپا لەیەک ترازاوەکەی عێراق دەستبەکار بوو، ئەگەرچی حکوومەتی ناوەند هەرگیز دانی بەوەدانەنا کە سلێمانی فەرماندەی گشتی سوپای عێراقە، بەڵام بەرپرسێکی باڵای عێراق بە نیۆیۆرک تایمزی راگەیاند: قاسم سلێمانی بەخۆی و 67 راوێژکاری سەربازییەوە هاتە بەغدا و وەک فەرماندەی گتشتی سوپای عێراق دەستبەکار بوو.
قاسم سلێمانی لە هەرێمی کوردستان
مانگی تەمووزی ساڵی 2014 ئیمێڵی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران هاک کرا و لە ئەنجامدا کۆمەڵێک نامە ئاشکرا بوون کە تیایاندا قاسم سلێمانی لە هەموو بەرپرسیانی ئێران زیاتر ناویهاتبوو. نوێنەری هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بە میدیاکانی راگەیاند، بە دڵنیاییەوە کاتێک باس لە سوپای قودس دەکرێت، ناوی قاسم سلێمانی بەرجەستە دەبێت، قاسم سلێمانی کەسی یەکەمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
هەوڵە تیرۆریستییەکان و سزای نێودەوڵەتی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا قاسم سلێمانی بە تاوانی هاوکاری هێزە سەرکوتکەرەکانی بەشار ئەسەد لە دژی هاووڵاتییانی سووری خستە ناو لیستی رەشەوە.11ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2011 دوو هاووڵاتی ئێرانی لە ئەمەریکا پلانی تیرۆرکردنی عادل ئەلجبەیر، باڵیۆزی سعوودیە لە واشنتنیان دانا و دوای گرتنیان وەزارەتی دادی ئەمەریکا رای گەیاند، یەک لەو دوو گیراوانە بەناوی عەلی غوڵامشکوری ئەندامی سوپای قودسە و سعوودیە کەیسی تیرۆری باڵیۆزەکەی گەیاندە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و راستەوخۆ قاسم سلێمانی تاوانبار کرد بەوەی لەپشت ئەو پلانەیە.
وەزارەتی دارایی ئەمەریکا قاسم سلێمانی خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە و ئەنجامدانی هەرجۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ سلێمانی بە سەرپێچی لە یاسا هەژمار کردووە و سوپای قودسی وەک پاڵپشتی تاڵیبان و حزبوڵا و حەماس ناو بردووە.ساڵی 2007 بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی قاسم سلێمانی خرایە ناو لیستی ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی کە دەبێ چاودێری بکرێن و ئەو بڕیارەش پێوەست بوو بە پڕۆگرامە ناوکییەکەی ئێران.
تاوانە دژە مرۆییەکان
هێزی قودسی سوپای پاسداران لە بنەڕەتدا بە نیازی پەرەدان بە دەسەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنیات نرا و خومەینی ئەرکی ئەو هێزە میلیشیاییەی بە هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی وەسف کرد.
لە 14ی شوباتی ساڵی 2005 خۆکوژێک هیرشی کردە سەر کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی رەفیق بەهائەدین حەریری، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی لوبنان و بەهۆیەوە حەریری تیرۆر کرا، دادگەی نێودەوڵەتی رای گەیاند چەند ئەندامێکی حزبوڵای لبنانیان دەستگیر کردووە کە لەپشت تیرۆری حەریرییەوە بوون و عیماد موغنیە، فەرماندەی سەربازی حزبوڵای لوبنان بە داڕێژەری پلانی تیرۆررەکە ناو برا.
سێ ساڵ دوای کوژرانی رەفیق حەریری، عیماد موغنیە لە دیمەشق تیرۆر کرا، لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی موغنییەدا ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئاشکرای کرد، عیماد موغنییە زاوای قاسم سلێمانییە.
چاودێرانی ئەمنی سوپای قودس و رژێمی بەشار ئەسەدیان بە تیرۆرکردنی موغنیە تاوانبار کرد و هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئاشکرا بووە دەستی لە تیرۆری رەفیق حەریریدا هەیە و هاوسەرەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی ئێران، سووریای بە تاوانبار زانی لە بەرامبەر تیرۆری عیماد موغنییە.
لە ساڵی 1997ەوە لەگەڵ بەهێزبوونی تالیبان لە ئەفغانستان، سوپای قودس چالاکییەکانی خۆی کە پێشتر تەنیا لە لوبنان و فەڵەستین ئەنجام دەدا، فراوانتر کرد و دوای شەڕی ئازادکردنەوەی عێراق، ئەو هێزە ئامادەییەکی بەرچاوی لەناو خاکی عێراقدا هەبوو و بە فەرمانی قاسم سلێمانی زیاد لە 70 راهینەریان لە بنکەی ئیمام عەلیتاران و حزبوڵا لە لوبنان هێنایە عێراق و چەندین هێزی میلیشیاییان لەو وڵاتەدا بۆ سەرکوتکردنی هێز و لایەنە سیاسییەکان دامەزراند.
کەتیبەکانی حیزبوڵا و ئەسایب ئەهل حەق و هێزی نۆی بەدر لەو گرووپانەن کە بە فەرمانی سوپای پاسداران و خودی قاسم سلێمانی لە عێراقدا جوڵە دەکەن، ئەو هێزانە کە سەرجەمیان شیعەن، لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان لە پایتەختی عێراق دەستیان کرد بە گرتن و لەناوبردنی هاووڵاتییانی سونە و وەک لە راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئیسراییلدا هاتووە، سوپای قودس بە فەرماندەیی قاسم سلێمانی لەژێر ناوی ئەسایب ئەهل حەق و کەتیبەکانی حزبوڵا هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای پایتەختی عێراق دەدەن و لە رێگەی کوشتن و ترساندنی هاووڵاتییانی سونە ناچار بە کۆچیان دەکەن.
یەک لە تاوانە بەرچاوەکانی ئەو گرووپە ی سەر بە سوپای قودس رووداوەکەی مزگەوتی مەسعەبی بنی وەیس بوو لە پارێزگەی دیالە، چەکدارانی ئەسایبی ئەهل حەق هەڵیان کوتایە سەر ئەو مزگەوتە و لەکاتی نوێژکردندا زیاد لە 70 عەرەبی سونەیان کردە قوربانی.
15ی مارسی ساڵی 2011 لەگەڵ دەستپێکی شەڕی سوریا بەشار ئەسەد داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد بە هانایەوە بچن، سوپای پاسداران کە پێشتر چەند بنکەیەکی لە سووریا هەبوو دەستی کرد بە کێشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە لوبنان و عێراقەوە بەرەو سووریا و وەک بەشێک لە سووپای سوریا بۆ مانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات شەڕیان کرد.
ئەنستیوتی لیکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قاهیرە لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا بە فەرمانی ئێران ئەنجام دراوە.
مەیسەرە، بەڕێوەبەری ئەنستتیوتی لیکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤ لە قاهیرە بە ئەلعەرەبیەی راگەیاند، سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هاووڵاتیانی سووریا دەرکردووە و بەشار ئەسەد پەسندی کردووە.
لە ئەنجامی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سەدان هاووڵاتی سووری بوونە قوربانی و وەک رێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئاماژەی پێ دەدات، زۆربەی هەرە زۆری قوربانیانی چەکی کیمیایی لە سووریا منداڵن.
وشە/هەولێر، هیدایەت جان.[1]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری وشە

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 10-03-1957
👫 جۆری کەس♐ سەربازی (پێشمەرگە، گەریللا، شەڕڤان، ئاسایش، پۆلیس و ...)
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🇮🇷 فارسی
💓 لەژیاندا ماوە؟✔️ بەڵێ (تا رۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە)
👥 نەتەوە🌏 بێگانە
🗺 وڵات - هەرێم🇮🇷 ئێران

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2017 11:52AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Oct 15 2017 10:53AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Nov 23 2017 9:44AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,760 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.178 KB Oct 14 2017 11:53AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

قاسم سلێمانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 7
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️الحشد الشعبی
2.👁️حەشدی شەعبی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-03-1957
📖 کورتەباس
1.👁️حەشدی شەعبی چییە و چۆن دامەزرا؟
2.👁️دووبارە بوونەوەی مێژوو (ئەزموون – وانە)، ئایا کورد پێویستە جارێکی تر ڕوو لە عێراق بکاتەوە ؟
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,137%61.91
هەورامی61,567%16.85
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,518%15.47
عربي9,738%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.28
فارسی2,246%0.61
English1,756%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe481%0.13
Nederlands189%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska52%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,776%62.37
👫 کەسایەتییەکان25,035%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,900%5.99
🏰 شوێنەکان20,766%5.68
✌️ شەهیدان18,721%5.12
💬 پەند و ئیدیۆم12,034%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,264%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,017%1.37
📷 وێنە و پێناس4,862%1.33
🚼 ناوی کوردی4,851%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,753%1.30
📖 کورتەباس2,491%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,605%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)946%0.25
😊 گاڵتەوگەپ730%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان551%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە465%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان175%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان90%0.02
👩 دۆزی ژن82%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار57
⁉️ ئایین و ئاتەیزم843
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا119
📄 بەڵگەنامەیی69
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد726
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی780
📖 رۆمان595
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە239
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,037
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست913
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر146
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت311
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,577 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574