کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 516,041
 شؤمارە عەسگەل  105,145
 کتاووەل 19,081
فایل های مرتبط 95,588
Video 1,263
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
وڵامێک بۆ هەڕەشە و تۆمەتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
وڵامێک بۆ هەڕەشە و تۆمەتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
 وەڵگەنۆمەل

وڵامێک بۆ هەڕەشە و تۆمەتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق
 وەڵگەنۆمەل

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێز حەیدەر عەبادی لەگەڵ درێژەدانی بە سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان بەپێی بڕیارە سیاسییە نادەستوورییەکانی، دوێنێ 10-10-2017 لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا دیسانەوە سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی خەڵکی کوردستان کرد، هەروەها هەڕەشەی هێرشکردنە سەر کوردستانی کرد، لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک تۆمەتی تازەیشی دایە پاڵ هەرێمی کوردستان. ئێمە لەگەڵ ڕێزگرتنمان بۆ کەسایەتیی حەیدەر عەبادی و ئەوانەیش کە پشتگیری لێ دەکەن، بە پێویستی دەزانین بە کورتی چەند ڕاستییەک بۆ خەڵکی عێراق و ڕای گشتیی جیهان ڕوون بکەینەوە:
یەکەم: ئێمە پێمانخۆشە بەڕێز حەیدەر عەبادی کە لەژێر داوای فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکەی پەرلەمانی عێراق لەکاتی متمانەپێدرانی ڕایگەیاند ڕووبەڕووی گەندەڵی دەبێتەوە، ئێستا ئەو بەڵێنەی جێبەجێ بکات، هەروەک چۆن ئێمە لەوبارەیەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاریمان کردووە، ئێستاش بە هەموو شێوەیەک هاوکاری دەکەین. عێراق بەپێی دوایین پۆلێنکاریی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، یەکێکە لە 10 دەوڵەتە هەرە گەندەڵەکەی جیهان کە ژمارەکەی 166ە لەنێو 176 دەوڵەت لە جیهاندا، هەروەها دوای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2003ەوە 850 ملیار دۆلاری لە فرۆشتنی ئاشکرای حکوومیی نەوتەوە دەستکەوت، کەچی هاووڵاتیانی عێراق وەک هاووڵاتیانی وڵاتە هەژارەکانی جیهان دەژین و عێراق خاوەن ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریی زۆر خراپە.
دوێنێ کە بەڕێزیان بۆ گەلانی عێراق قسەی دەکرد، ئەندام پەرلەمانەکانی عێراق کە هەندێکیان نزیکی بەڕێزیانن، باسی دیارنەمانی ملیاران دۆلاری ئەمساڵی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و فڕۆکەخانەکانی عێراق و ڕۆژانە بە دزییەوە فرۆشتنی دەیان هەزار بەرمیل نەوتی عێراقیان دەکرد لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدرالیی عێراقدا.
هەرێمی کوردستان باجێکی زۆری ناسەقامگیریی باری عێراقی و پلەی عێراقی داوە لە پۆلێنکارییەکانی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیدا و ئێمە ئامادەین بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و باشکردنی پلە و نێوبانگی عێراق لەسەر ئاستی جیهان.
ئەوەی پەیوەست بێت بە حیساباتی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا لەگەڵ دوو لە بەنێوبانگترین کۆمپانیا جیهانییەکانی چاودێریکردن و وردبینی کار دەکات و ئێستا بە حیساباتەکانیدا دەچنەوە لە ڕابردووەوە تا ئێستا، ئامادەشین بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی فیدرالیی عێراقدا بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە حیسابات و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی لە ساڵی 2003وە تا ئێستا. لە بنەڕەتیشدا بەپێی مادەی 106ی دەستووری عێراق دەبووایە دەستەیەکی گشتی بۆ چاودێریکردنی دابەشکردنی داهاتە فیدرالییەکان لە نوێنەری حکوومەتی فیدرالی و هەرێمەکان و پارێزگاکان دروست بکرێت بۆ چاودێریکردنی دابەشکردنی داهاتەکان و قەرزە نێودەوڵەتییەکان، لەپێناو ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەرێم و پارێزگاکاندا دابەش بکرێن بەپێی ڕێژە دیاریکراوەکان، هەرێمی کوردستان و زۆربەی پارێزگاکانی عێراقیش لەوبارەیەوە نادادپەروەرییەکی زۆریان بەرامبەر کراوە.
دوای ئەو ئامادەییە فەرمییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چیتر پێویست ناکات بە شێوەیەکی ئیستیفزازی و لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە و بە مەبەستی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ڕایبگەیەنن کە داوامان کردووە چاودێریی حیساباتی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بکرێت، چونکە ئەوە جگە لە هەڵمەتێکی سیاسیی هەڵبژاردنی، چیتر نییە.
دووەم: ئەو بڕیارانەی بە ناوی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە دەرکراون و نێردراون بۆ وڵاتانی دراوسێ و جارێکی دیکە بەڕێز حەیدەر عەبادی دووپاتی کردنەوە، بڕیاری سیاسین و بە مەبەستی سزادانی بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستانن بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی بیانی، ئەوانە بڕیاری نادەستوورین بەپێی دەستووری عێراق و مامەڵەکردن و داواکردنێکی ئاشکران لە وڵاتانی بیانی بە مەبەستی سزادانی بەشێک لە گەلی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش پێچەوانەی دەستوور بەشێک لە سوپا و هێزە چەکدارەکانی عێراق نێردراون بۆ وڵاتانی دیکە بۆ ترساندنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و مەشقکردن لەسەر داگیرکردنی دەروازە سنوورییەکان بە یارمەتیی هێزەکانی تورکیا و ئێران، هەروەک بەڕێز حەیدەر عەبادی دەڵی فەرمانبەریشیان بۆ ئەو مەبەستە ناردوون بۆ ئەو دوو وڵاتە. ئەو دوو هەنگاوە بەپێی بنەما گشتییەکان و ماددە تایبەتییەکانی دەستووری عێراق، سەرپێچییەکی گەورەی دەستوورین و دەبێ پەرلەمانی عێراق لێیان بێدەنگ نەبێت، ئەگەر پەرلەمان بیەوێت چاودێریی جێبەجێکردنی دەستوور بکات و بڕیارەکانی دوور بن لە ململانێ سیاسییە ناوخۆییەکان و سوپای عێراقیش دوور بێ لەو ململانێیانە، هەروەک لە دەستووردا هاتووە.
بەڕێز حەیدەر عەبادی، ئەو بڕیارانەی دوور لە بنەمای تەوافوق دەرکردوون کە بنەمای بنچینەییی دەستوورە بۆ بڕیاردان و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی عێراق. وەزیری کورد و وەزیری دیکەی ناڕازی لەو بڕیارانە هەن لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق. هەروەها لە بڕیاری ئابلۆقەدانی کوردستاندا زیانێکی زۆری بە هاووڵاتیانی عێراقیش گەیاندووە، وای کردووە گەلی عێراق بەگشتی بخاتە ناو گەمارۆیەکی ناوخۆییەوە بەسەر یەکترەوە. ئێستا بازگەکانی سوپا و پۆلیس و هێزەکانی دیکەی عێراق ڕێگە لە چوونی سەوزە و میوە و زۆر جۆرە خۆراک دەگرن کە لە هەرێمی کوردستانەوە بگەنە ناوچەکانی دیکەی عێراق، بەو هۆیەشەوە نرخەکان لەسەر شانی هاووڵاتیانی عێراق زۆر گران بوونە. هەروەها نەوتی سپی لەو ناوچانەی پارێزگای دیالە و پارێزگاکانی دیکە بڕیوە کە بەشدارییان لە ڕیفراندۆمدا کردووە، گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانیشی لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی ڕاگرتووە.
بەپێی هەموو بەدواداچوونەکانی ئێمە بڕیارەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن خودی سەرۆک وەزیرانەوە دەرکراوە و هەموو دەسەڵاتەکانی گفتوگۆکردنیش لەوبارەوە لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان وەرگیراونەتەوە، خۆیشی ئامادە نییە لەوبارەوە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات، بەو شێوەیەش ژیانی مەدەنی لە خەڵکی کوردستان زەحمەت کردووە کە ئەوەش پێچەوانەی کاری هەموو حکوومەتێکە کە کار بۆ هاووڵاتیانی بکات و جیاکارییەکی ڕەگەزپەرستانەیە بەرامبەر خەڵکی کوردستان، چونکە هیچ فڕۆکەخانەیەکی دیکە گەشتی نێودەوڵەتی لێ قەدەخە نەکراوە و تاوەکو ڕیفراندۆمی کوردستان، بەپێی هەموو لێدوانەکانی بەرپرسانی عێراق، فڕۆکەخانەکانی کوردستان جێگەی شانازیی ئەوان بوونە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوام لەلایەن پەرلەمانتاران و بەرپرسانی پسپۆڕی عێراقییەوە ڕەخنە لە نایاساییبوونی بەڕێوەبردنی کاری فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق دەگیرێت.
بۆ ڕێگرتن لە درێژەکێشانی ئەو سزادانە بەکۆمەڵە، جارێکی دیکە داوا لە بەڕێز حەیدەر عەبادی دەکەین کە ئێمە ئامادەین بۆ هەموو جۆرە گفتوگۆ و هاوکارییەک بەپێی دەستووری عێراق سەبارەت بە دەروازەکان، بازرگانیی ناوخۆیی، دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتیان، بانکەکان و فڕۆکەخانەکان.
سێیەم: بەڕێز حەیدەر عەبادی چەند جارێک لە قسەکانیدا هەڕەشەی لە پێشمەرگە کرد کە نابێ ڕێگری لە سوپا و هێزە چەکدارەکانی عێراق بکات لە ناوچە کێشە لەسەرەکان. ئێمە بە هەموو جیهانی ڕادەگەیەنین دوای ئەو هەڕەشانە ئۆباڵی هەموو شەڕ و ئاژاوەیەک کە لەو ناوچە سەقامگیرانە دروست دەبێت، دەکەوێتە ئەستۆی بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆکی حکوومەت و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هەرچییەک بەڕێز عەبادیش دەیڵێت سەبارەت بە بوونی سوپای عێراق لە شار و سنوورەکانیش، بەپێی دەستووری عێراق نادەستوورییە.
بەڕێز حەیدەر عەبادی، زیاتر لە هەموو کەسێک دەزانێت پێشمەرگە بە چەکێکی زۆر سادە، بەڵام بە خوێنی خۆی و بە ئیرادەیەکی پۆڵایین، کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی لە داعش پاراست، دوای ئەوەی سوپای عێراق لەو ناوچانە ڕایکرد و هەموو چەکەکانی خۆیشی بۆ داعش جێ هێشتن، دواتریش ڕێککەوتن لەنێوان هەردوولا کرا بە ئامادەبوونی هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و هاتنی هێزەکانی عێراق بۆ ناوچەکە و بەهۆی ڕاگرتن و دواتریش تێکشکاندنی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە بە یارمەتیی هاوپەیمانان، سوپا و هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی هاوپەیمانان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکانیان کرد بە پشتیوانیی پێشمەرگە.
هەروەها خەڵکی ئەو ناوچانە شایەتن کە پێشمەرگە چۆن وەک یەک مامەڵەی لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان کردووە، بەڵام دەیان ڕاپۆرتی ڕێکخراوە جیهانییەکانی چاودێریکردنی مافی مرۆڤ، هەزاران ڕووداوی گرتن و بێسەروشوێنکردن، تاڵانکردن، خاپوورکردن، کوشتن و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵیان لەسەر هێزە عێراقییەکان بڵاو کردوونەتەوە، بەهۆی ئەو ڕەفتارانە و بێسەروبەری لە بەڕێوەبردنی هەندێ لە هێزە عێراقییەکاندا، هەفتەی ڕابردوو ناوی حەشدی شەعبی خرایە لیستی شەرمەزارییەوە کە بەڕێز عەبادی بەو یاسایەی بۆ حەشدی شەعبی دەرکراوە، فەرماندەی حەشدی شەعبیشە.
عەبادی دەڵێ گوتوویانە سنوور بە خوێن دروست دەکەین، ئەوە ڕاست نییە، بەڵکو هەموو سەرۆک و بەرپرسەکانی کوردستان ڕوونیان کردووەتەوە کە پێشمەرگە بە خوێن سنوور و شار و گوندەکانی پاراستوون، بە خوێنی خۆی سەلامەتی و پێکەوەژیان و شارستانیەتی پاراستووە، وایکرد کە شاری کەرکووک و زۆر شار و شارۆچکەی سەر بە پارێزگاکانی مووسڵ، دیالە و تکریت، وەک ئەنبار و مووسڵ و شوێنەکانی دیکە، وێران نەبن. ئێستاش دەبێ بەڕێز عەبادی ئەوانە سزا بدات کە بوونە هۆی وێرانبوونی شار و پارێزگاکان، ئەوانەی دەیان مەدەنییان بە کۆمەڵ کوشتوون، چەندین گەڕەکیان وەک تۆڵەکردنەوەی کوێرانە لە شارەکانی نێوەڕاستی عێراقدا وێران کردوون، نەک ئەوانەی بوونە هۆی پاراستنی شارەکان و شارستانیەت لە دەست هێرشی وەحشییانە. هەروەها سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە هیچ شتێک دوور لە ڕێوشوێنە دەستووری و دیموکراسییەکان بەسەر هیچ ناوچەیەکدا ناسەپێندرێن، بۆ ئەو مەبەستەش بەردەوام ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن.
چوارەم: بەڕێز عەبادی حکوومەت و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکات کە وڵاتانی دراوسێمان دژی عێراق هان داون و شاندی هەرێمی کوردستان جددی نەبوو لە گفتوگۆکردن پێش ڕیفراندۆم، هەروەها ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ئەو بڕیارانەی دژی خەڵکی کوردستان دەریکردوون، پێش دوو مانگ لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە گفتوگۆ نهێنییەکاندا لەگەڵ ئێران و تورکیادا باس کراون. بەڕێز عەبادی خۆی پێش هەمووان دەزانێت و وڵاتانی ناوچەکەش شایەتن کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی دا پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئاسایی ببنەوە، هەروەها هانی وڵاتانی دیکەی دراوسێی عێراقمان داوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق چاک بکەنەوە.
سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ عێراقیشدا ئێمە ئەوکات و ئێستایش جددین، هەر ناجددیبوونی حکوومەتی عێراقیش بوو لە گفتوگۆکاندا وایکرد گەلی کوردستان ڕیفراندۆم ئەنجام بدات، بەڵام لەبەر ئەو گفتوگۆ نهێنیانەی کە پێش دوو مانگ بەڕێز عەبادی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا ئەنجامی داون و ئێستاش درێژەیان پێ دەدات، بە شێوەیەکی زۆر نائاسایی و نایاسایی گفتوگۆ ڕەتدەکاتەوە، لەکاتێکدا ئێمە ڕامانگەیاندووە کە بەبێ مەرج و بە پێشوازیکردن لە بانگەوازی بەڕێز ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
پێنجەم: بەڕێز عەبادی تۆمەتی ئەوە دەداتە پاڵ پێشمەرگە کە وایکردووە داعشەکان ڕابکەن لە شەڕی حەویجە و پێشمەرگە دەستگیریان بکەن لە کەرکووک و ئێستاش لە ڕێگەی وەزیری ناوخۆوە داوایکردووە لیژنە پێک بێنن بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو چەکدارانەی داعش لە کەرکووک. بە ڕاستی ئەوەش تۆمەتێکی دیکەی سەیر و سەمەرەیە، چونکە هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی دژی داعش، هیچ کات ڕێگرییان لە هاوپەیمانان و حکوومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەکدارە بەدیلگیراوەکانی داعشدا نەکردووە، بەڵکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام ئامادەیی نیشان داوە بۆ هەموو هاوکارییەک لەپێناو بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش و کردنی ئەو کەیسە بە کەیسێکی نێودەوڵەتی.
هەروەها بەڕێز عەبادی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ پێشمەرگەدا شکاند و تاکلایەنە ئۆپەراسیۆنی حەویجەی دەستپێکرد بەمەبەستی ئیستیفزازکردنی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لەپێناو سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەموو کارئاسانییەکی بۆ هێزەکانی عێراق کرد و خۆی لە وەڵامدانەوەی هەموو جۆرە ئیستفزازەکانیش پاراست. پێشمەرگە بەهۆی نێوبانگەکەی لە پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق و پاراستنی یاساکانی شەڕ، زۆر لە خەڵکی ناوچەکانی پارێزگای مووسڵ، کەرکووک، دیالە و تکریت، لەو کاتەی کە هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر ناوچەکان ئەنجام داوە لە جیاتی بەرەکانی هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی، ڕوویان کردووەتە بەرەکانی پێشمەرگە. هەروەک چۆن 2 ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەی عەرەبی سوننە لە پارێزگاکانی ئەنبار، مووسڵ، تکریت و دیالە و شوێنەکانی دیکە، ڕوویانکردووە کەرکووک و شارەکانی هەرێمی کوردستان.
پێش دەرکەوتنی داعش، دەیان هەزار لەوانەی بەهۆی شەڕی تایفییەوە ئاوارە بوون، ڕوویانکردووەتە هەرێمی کوردستان و تا ئێستاش یەک ڕووداوی نەخوازراو بەرامبەر یەک ئاوارەش لە هەرێمی کوردستان نەکراوە. خەڵکی کوردستان وەک کەسوکاری خۆیان مامەڵەی لەگەڵ کردوون، سەرەڕای ئەوەی ئەو سەدان هەزار ئاوارەیە بەهۆی یارمەتینەدانی حکوومەتی عێراقەوە، بارگرانییەکی زۆری دروست کردووە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانەوە، چونکە بەهۆی ئاوارەو پەنابەرانەوە ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 28% زیادیکردووە.
بەهۆی سیاسەتی تایفەگەرییەوە، دەستووری عێراق پشتگوێ خرا، دەوڵەتی هاووڵاتیبوون و مەدەنی نەما، کوشتن و بە دڕێل کونکردنی سەری سەرۆک خێزانەکان بە بەرچاوی منداڵەکانیانەوە لەناو شارەکانی عێراقدا لەسەر ئینتیمای مەزهەبی، کۆمەڵگەی عێراقی لەتکرد، بە ملیۆنان سوننە ناچار بوون ڕوو بکەنە وڵاتانی دراوسێی عێراق، ئەو سیاسەتە مەزهەبییە زەمینەی دروستبوونی قاعیدە و دواتریش داعشی لە عێراقدا خۆش کرد، کە بەپێی دوایین ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەو مانگەدا بڵاوکرایەوە، پێنج ملیۆن و 400 هەزار کەس بەهۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە بوون و لەوانە هێشتا سێ ملیۆن ئاوارە نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان.
شەشەم: ماوەیەکە بەڕێز حەیدەر عەبادی و دەزگا میدیاییەکانی حکوومەتی عێراق، بە مەبەست، ناوی کوردستان ناهێنن و هەمیشە بە باکووری عێراق ناوی دەهێنن، ئەوەش پێچەوانەی دەستووری عێراقە و بووەتە هۆی ئیستیفزازکردنی گەلی کوردستان، بە ڕاستیش نیشانەی ئەوەیە کە جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و وێرانبوونی عێراق بەهۆی شەڕی مەزهەبی لە چەند ساڵی ڕابردوودا هیچ پەندێکی لێوەرنەگیراوە، بۆیە ئێستاش ناوی کوردستان قەدەغە دەکرێت و بە بڕیاری سیاسی و جیاکاری، سزای بەکۆمەڵی خەڵکی کوردستان دەدرێت و هەوڵی ئابلۆقەدانی زیاتری خەڵکی کوردستان دەدرێت.
لە کۆتاییدا بە بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێین چارەسەری کێشەکان بە گەمارۆ و سزادانی بەکۆمەڵ بە یارمەتیی وڵاتانی دراوسێ نایێتە کایەوە، چونکە ئەوە لێکەوتەی خراپی دەبێت، هەروەک چۆن پێشێلکردنی بنەمای هاوبەشی لە دەسەڵات و پشتگوێخستنی بنەمای تەوافوق لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنی کاروباری عێراقدا کە دوو بنەمای بنچینەیی و سەرەکیی دەستووری عێراق بوون، بووە هۆی وێرانبوونی عێراق و گیانلەدەستدانی سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراق و ئاوارەبوونی ملیۆنان، لەبەر ئەوە ئێستا پێویستە دەست بە گفتوگۆیەکی حکوومی و سیاسی بکرێت لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و هەموو فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان، لەپێناو چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
11-10-2017
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 4,925 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 3
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 11-10-2017 (7 سال)
Document Source: No specified T4 473
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 93%
93%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 12-10-2017 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا13-10-2017 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 4,925 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 516,041
 شؤمارە عەسگەل  105,145
 کتاووەل 19,081
فایل های مرتبط 95,588
Video 1,263
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.516 ثانیه(اێس)