کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,667
وێنە
  123,575
پەرتووک PDF
  22,056
فایلی پەیوەندیدار
  125,142
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,823
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
915
وێنە و پێناس 
9,458
کارە هونەرییەکان 
1,513
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,936
نەخشەکان 
268
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,041
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,644
کورتەباس 
22,100
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,362
بەڵگەنامەکان 
8,716
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
46
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   تێکڕا 
272,746
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
200 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بێکارن
پۆل: ئامار و ڕاپرسی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook1
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان (2012 تاوەکو 2015)
رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان (2012 تاوەکو 2015)
بەرپرسێکی #وەزارەتی کار# و کاروباری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان دەڵێت بەهۆی بەردەوامیی #قەیرانی دارایی# و وەستانی دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و مانەوەی ئاوارە و پەنابەران لەهەرێمی کوردستان، هەلی کار بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ڕێژەی #بێکاری# دوو بەرامبەر زیادی کردووە.
بەپێی ڕووپێوێکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2012 کە بە هاوکاریی دامەزراوەی ڕەند (RAND)ی ئەمەریکی بۆ دیارکردنی ڕێژەی هێزی کار و بێکاری لە هەرێمی کوردستان کراوە، یەک ملیۆن و 296 هەزار و 701 کەس، ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 64 ساڵیدایە، بەشدارییان لەهێزی کاردا کردووە و 102.439 کەسیش کە دەکاتە (7.9%)، بێکارن.
بەڵام ساڵی 2013 بەهۆی باشبوونی ڕەوشی ئابووریی کوردستان ڕێژەی بێکاری بۆ 6.5% دابەزی، بەشداربووانی هێزی کاریش لە کەرتی گشتی و تایبەتدا بۆ 1،339،687کەس بەرز بووەوە، لەم ژمارەیەش تەنیا 87.186 کەس بێکار بوون.
بەپێی ڕووپێوی ساڵی 2014 ڕێژەی بەشداربووانی هێزی کار 39.25% بووە، ڕێژەی بێکارییش لەو ساڵەدا بۆ 6.53% زیادبووە، واتە سەرەڕای بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا و هێرشی داعش لەمانگی ئاب، بەرزبوونەوەی زۆری بەخۆوە نەبینیوە.
بەڵام بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی دارایی و پاشەکشێی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و وەستانی کار لە زۆربەی سێکتەرەکاندا، ڕێژەی بێکاری لە ساڵی 2015 بۆ 13.53% بەرز بووەتەوە، لەکۆی ملیۆنێک و 382 هەزار و 285 کەس کە لە هێزی کاردا بوون، 187 هەزار و 22 کەس بێکارن. بەپێی ڕووپێوییەکان دەردەکەوێ‌ ڕێژەی بێکاری لە 2015 دا دوو هێندە زیادی کردووە.
سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی گوت: بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی دارایی، بێکاری بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەراورد بە پێش قەیرانەکە ڕێژەکە دوو بەرامبەر زیاد بووە.
سیروان محەممەد هۆکاری ئەم زیادبوونەی بۆ وەستانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بەڵێندەرایەتی، دانەمەزراندنی دەرچووان، کەمبوونەوەی دەرفەتی کار بەهۆی ئاوارە و پەنابەران، زیادبوونی ساڵانەی هێزی کار گەڕاندەوە، نموونەشی بە ڕێژەی بێکاری لەنێو چینی خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی هێنایەوە و گوتی: لەساڵی 2014 ڕێژەکە 14% بوو، بەڵام لە ساڵی 2015 بۆ 24% بەرزبووەتەوە، واتە لە ماوەی ساڵێکدا 70% بەرز بووەتەوە، هۆکارەکەشی دانەمەزراندن لە کەرتی گشتی و کەمبوونەوەی کارە لە کەرتی تایبەت.
لە ڕووپێوەکەی ساڵی 2014ی دەستەی ئاماردا دەرکەوتووە 602 هەزار و 266 کەس لە کەرتی تایبەت کاریان کردووە، بەڵام ساڵی دواتر ژمارەکە بۆ 557 هەزار و 22 کەس دابەزیوە، واتە 45 هەزار و 244 کەس بێکار بوون. لە کەرتی گشتیش 5000 کەس لە کاردا نەماون، واتە ژمارەی کەسانی بێکار لەو دوو کەرتە لە ساڵی 2015دا 50 هەزار و 244 کەس بووە.
سیروان محەممەد گوتی: ساڵی 2015 بەپێی ڕووپێوییەکان بۆمان دەرکەوت 178.022 کەس بێکارن. بەهۆی گەشەی دانیشتووان و کەمبوونەوەی دەرفەتی کار پێشبینی دەکەم ئێستا ژمارەی بێکاران گەیشتبێتە نزیکەی 200 هەزار کەس.
بەڵام بەشێک لە پسپۆڕانی ئابووری و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێیانوایە ئەو داتایانەی دەستەی ئامار و وەزارەتی کار ڕاست نین و دەڵێن ڕێژەی بێکاری گەیشتووەتە 20%.
د.عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، دەڵێت: بەهۆی قەیرانی دارایی لە دوو ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی بێکاری زیاد بووە. بەپێی یاسای کار، خاوەنکار بۆی هەیە ئەگەر بارودۆخی دارایی خراپ بێت ژمارەی کرێکارەکانی کەم بکاتەوە، کۆمەڵک لە کارگە و کۆمپانیاکانیش وایانکردووە، بەڵام ڕێژەی بێکاری لە 13% تێپەڕ ناکات.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کار، ساڵی ڕابردوو 6000 کەس ناوی خۆیان بۆ دەستکەوتنی کار تۆمار کردووە، بەڵام تەنیا 20 کەس بەو هەلی کارانە ڕازی بوون کە لەلایەن وەزارەتی کارەوە بۆیان دۆزراونەتەوە. د.عارف دەڵێت: خەڵک فێری کاری ئاسان و وەرگرتنی پارەی زۆر بووە، بۆیە ئامادەنین هەموو جۆرە کارێک بکەن.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کار، 44 هەزار کرێکاری بیانی لە کوردستان هەن کە 25 هەزار و 878 کەسیان لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی هاتوونەتە کوردستان.
د.عارف حیتۆ دەڵێت: مۆڵەتی هێنانی کرێکاری بیانیمان زۆر کەمکردووەتەوە، نزیکەی 50%ی ئەو کرێکارانەشی هاتوونەتە کوردستان، بۆ خزمەتکاری نێو ماڵان هاتوون کە خەڵکی ئێمە ئەو کارانە ناکەن.
بەهۆی ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی لەهێزی کار و بێکاری و کارکردنی نێوەچڵی لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدەن، دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە نیازە لە کۆتایی ئەمساڵ ڕووپێوێک بکات. سیروان محەممەد دەڵێت: ئامانجمان لەو ڕووپێوە دەستکەوتنی داتای نوێیە لەسەر بەشداریی هێزی کار و ڕێژەی بێکاری و دیاریکردنی داهاتی ساڵانەی تاک.
ئیدریس ڕەمەزان، مامۆستا لە بەشی دارایی و بانک لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووریی زانکۆی سەڵاحەددین، پێیوایە ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان زیاترە لەو ڕێژەیەی دەستەی ئامار بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت بەهۆی قەیرانی دارایی و وەستانی کار لە زۆربەی سێکتەرەکاندا، دەرفەتی کار زۆر کەمبووەتەوە، بۆیە پێشبینی دەکەم ڕێژەی بێکاری لەنێوان 16% بۆ 17% بێت.
بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، ئیدریس ڕەمەزان بە پێویستی دەزانێ حکومەتی هەرێم گرنگیی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ بدات و هانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بدات وەبەرهێنان لەم کەرتە بکەن، چونکە وەک ئەو دەڵێت لەڕٍێگەی ئەو کەرتەوە دەتوانرێت ئاسایشی خۆراک دابین بکرێت و دەرفەتی کاریش بۆ سەدان بێکار بدۆزرێتەوە، پارەش بۆ سەوزە و میوە و دانەوێڵە نەچێتە دەرەوە.[1]
11-10-2017
ئەم بابەتە 9,876 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 11-10-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-10-2017 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پەناهاندە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 13-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 13-10-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,876 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.150 KB 11-10-2017 هاوڕێ باخەوان هـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!