Kurdipedia.org
🏠 Inizio
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Contatto
ℹ️A proposito!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Di più
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|A proposito!|Biblioteca|📅
🔀 Voce a caso !
❓ Aiuto
📏 Condizioni di utilizzo
🔎 Ricerca Avanzata
➕ Invia
🔧 Strumenti
🏁 Lingue
🔑 Il mio conto
✚ Nuovo elemento
📕 GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
Dal P. Maurizio GARZONI
Roma, 1787
📕 GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
📕 Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
SHORSH SURME & LORENZO GUELLA
Questo libro è dedicato a mia madre immortale, al grande spirito dei Martiri della Nazione Curda; agli avvocati, agli attivisti, a tutti coloro che si battono per la dif
📕 Essere Curdo ; Il più grande popolo senza Stato, tradito dalla storia
📕 Il diritto di esistere
Laura Schrader
📕 Il diritto di esistere
📕 I fuochi del Kurdistan
Laura Schrader
📕 I fuochi del Kurdistan
📕 Ambiente e guerra
Laura Schrader
📕 Ambiente e guerra
📕 Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Stefania Marzocchi
Compte d\'auteur
1996, Venezia
📕 Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
📕 La questione curda
ottobre 2010
📕 La questione curda
📕 Un principe curdo, Emina
Cristina Trivulzio di Belgioioso
Presso pirotta e c. tip. libraj
1857, Milano
📕 Un principe curdo, Emina
📕 I Curdi nella storia
Mirella Galletti
Vecchio Faggio
1990, Chieti
ISBN: 88-7113-050-2
📕 I Curdi nella storia
📕 Guerra e Pace in Kurdistan
Prospettive per una soluzione politica
della questione curda
Abdullah Öcalan
2008
📕 Guerra e Pace in Kurdistan
📕 Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda
1787، Roma
ئەم پەڕتووکە لەلایەن گووگڵەوە سکێنکراوە!
📕 Grammatica E Vocabolario Della Lingua Kurda
📕 Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
📕 Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
📕 Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
📕 Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
📕 Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
📝 هەزار جار پێشێلکاری (ڕاپۆرت و داتا و پێشێلکاری مافی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) | Gruppo: Documenti | linguaggio articoli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ voce Classifica
⭐⭐⭐⭐⭐ Eccellente
⭐⭐⭐⭐ Molto buono
⭐⭐⭐ media
⭐⭐ Povero
⭐ Bad
☰ Di più
⭐ Aggiungi alle mie collezioni
💬 Scrivi il tuo commento su questo articolo!

✍️ elementi della cronologia
🏷️ Metadata
RSS

📷 ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
🔎 ricerca in Google per la voce selezionata !
✍️✍️ Aggiornare questo articolo!
هەزار جار پێشێلکاری (ڕاپۆرت و داتا و پێشێلکاری مافی مرۆڤی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
📝 Documenti

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەوەی کە لە خوارەوە پێشکەش دەکرێت ئامارێکە لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە 6 مانگی یەکەمی ساڵی 1396ی هەتاوی بە هەوڵ و تەقەلای بەشی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆکراوەتەوە و بەو پێیەی کە ناتەواوی وپانتایی کارە لە ئاست خواستی ئێمەدا نییە چونکە ئیزنی چالاکی کەسایەتی و ڕێکخراوە سەربەخۆکان و داکۆکیکار انی مافی مرۆڤی نادرێت تا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ئەوەی کە ڕوودەدات بەرجەستەبکرێتەوە و بخرێتەبەردەم مێدیا و ڕای گشتی و دەرخەری ڕووی ڕاستەقینەی دۆخی مافی مرۆڤ بێت لەو بەشەی کوردستاندا.
پێشەکی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ لە گەڵ ئەوەی بەفەرمی دان بە گەورەی ناخ و مافی بەرابەر و نەگۆڕی هەموتاکەکانی بنەماڵەی مرۆڤایەتیدا دەنێ و وەکو کۆڵەکەێیک بۆ ئازادی و دادپەروەری و ئارامی جیهانی دەزانێ.
سەرچاوەی ئەشکەنجە، کوێلەیەتی و مافی هەبوونی دادپەروری عادڵانە، ئازادی ڕا و بۆچوون، مەزهەب و ئازادی ڕادەربڕین لە خاڵە ئەساسی و ناوەڕۆکی سەرەکی مافی مرۆڤ ناسراوە.
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانە و ئەو گرێبەستەی واژۆ کردوە، بەڵام قەت ڕەچاوی نەگرتوە و پابەند نەبوە پێوە.
ئێران لە یەکەمین واژۆکەرانی ئەو بڵاوکراوەی ساڵی 1327 ی هەتاوییە. بەڵام یەکێک لەو وڵاتانە بوە کە مافی هاووڵاتی بە بێ بڕانەوە ژێر پێ خستوە.
پێشێل کردنی مافی هاووڵاتی کورد لە جەغزی جۆغڕافیای ئێراندا شێوەێیکی پلان بۆ داڕێژراو و پان و بەرینە و ڕۆژانە مافی هاووڵاتییان لە گۆڕ دەنێ.
لە خوارەوە ئامارێک لە پێشێلکاری مافی هاووڵاتییانی کورد لە 6 مانگی یەکەمی ساڵی 1396ی هەتاوی دەخرێتە ڕووی دیدەی خوێنەران.
ئێعدام:
بەداخەوە لە 6 مانگی ڕابردوودا لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ژمارەێیک زیندانی کورد کە ناسنامەی ئەوان دیاری کراوە و ئێعدام کراون کە هەواڵی ئێعدامەکانیان بڵاوکراونەتەوە.
بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەندێ جار زیندانییانی کورد بە تۆمەتی جۆراوجۆر ئێعدام کراون کە ئەو ئێعدامانە مێدیایی نەکراونەتەوە و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی ئێعدامی ئەو کەسانەی بڵاونەکردۆتەوە.
لە دەسپێکی نەورۆزی ئەمساڵەوە تا مانگی خەرمان واتا لە 6 مانگدا 36 زیندانی کورد لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامییەوە لە سێدارە دراون.
ئێعدامی 3 هاووڵاتی لە شارەکانی پارێزگای ئیلامدا، ئیسلام ئابادی غەرب، سەڵماس لە بەرچاوی خەڵکدا جێبەجێ کراوە.
دەستبەسەر کراوان و...
لە 6 مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا 320 جار پێشێلکاری مافی هاووڵاتییان لە گرتوخانەکان تۆمار کراوە.
خاڵەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ کە تایبەتە بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان ئەمانە لە خۆ دەگرن.
دەرکردنی سزا، پێشێلکردنی مافی زیندانی، مانگرتن لە خواردنی تاکەکەسی وگشتی لە زیندانەکاندا، بانگهێشت کردن و لێپرسینەوە لە هاووڵاتییان، قبوڵی نەکردنی ناڕەزایەتی و پێداچونەوە بە سزای دەرکراودا، نادیاری تاوانی زیندانی لە دوای چەندساڵ زیندانی پشت سەریەک، چارەسەرنەکردن و پێنەدانی پشوو و ئیزنی چارەسەری پێویست بۆ تیمارکردنی زیندانییان، مەرگی زیندانی بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزشکی، لێدان و بریندارکردنی زیندانییان، دەستبەسەرداگرتنی مڵک و ماڵی زیندانییانی پێشوو، گوشار بۆ زیندانییانی پێشوو لە دەرەوەی ئێران، بێبەشکردنی زیندانییانی سیاسی لە خوێندن و دوورخستەوەی زیندانی و دوورخستنەوەی ئازادی زیاندانیان بوە.
کۆڵبەران:
لە نیوەی یەکەمی ساڵی 1396دا زیاتر لە 137 جار بە شێوەی گشتی و تاکەکەسی پێشێلکاری مافی کۆڵبەران کراوە.
29 کەس لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزەئەمنییەتیەکانی کۆماری ئییلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە کاتی ڕاوەدوونان و هەڵدێران لە شوێنی هەڵدێر و بەردەوە کوژراون.
34 کۆڵبەری کورد بە هۆی تەقەی هێزەئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بریندار بوون و 5 کۆڵبەری کوردیش بە هۆی هەرەس ڕنوەبەفرەوە گیانیان لە دەست داوە.
5 کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچوەوە بریندار بوون و 3 کۆڵبەری تریش بە هۆی تەقینەوەی مین بەشێک لە جەستەیان لە دەست داوە.
27 کۆڵبەری کورد دەستبەسەر کراون و 20 کەس لەوانە هەر یەکەو بە 500 هەزار تمەن جەریمە سزا دراون.
لە 9 کاتی جیاجیادا لە خاڵی سنوورییدا (دەرکەکانی، تاڵەجاڕ، کونەسێف سەقز، هەورامان، نەوسوود، دۆڵەبی، سەردەشت، بیرواس، پاوە، گوندی هەق) سەدان ئەسپ و قاتر کاسبکارانی کورد دراونەتە بەردەسڕێژی هێزە ئەمنییەتییەکان و لە ناو براوون.
پێویستە باس بکرێت، دەیان بار لە کەلوپەلی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتی و قەزاییەکانی کۆماری ئ
یسلامی ئێرانەوە دەستبەسەریدا گیراوە و تاڵان کراون.
مین، تەقینەوەی هاوەن و بۆردمان:
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی 1393، پارێزگای ئیلام بە ڕووبەری یەک ملوێن و 700 هەزار هێکتار، پارێزگای کرماشاا بە ڕووبەری 691 هەزار هێکتار، ورمێ بە ڕووبەری 59 هەزار هێکتار وسنە بە ڕووبەری پانتاییەکی 1500 هێکتار بەڕیز پیسترینی ئەو خاڵانەن کە مین ڕێژ کراون.
لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 24 هاوڵاتی کورد وکارمەندانی خاوێن کەرەوەی گۆڕەپانی مین بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مین بریندار ویان تووشی بەرکەوتنی شەپۆلی مین هاتوون وهاوڵاتییەکی کوردیش گیانی لەدەست داوە؛ وبەهۆی تەقینەوەی هاوەنی سەردەمی شەڕی ئێران وعێراق 3 هاوڵاتی بەگرانی بریندار بوون.
لەلایەکی ترەوە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران 6 جار ناوچەکانی ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستانی بۆردمان کردووە کەبەهۆی ئەم بۆردمانەوە دوو هاوڵاتی باشووری کوردستان گیانی خۆیان لە دەست داوە وخەساری ماددی زۆر بەر هاوڵاتیانی کورد وژینگەی کوردستان کەوتووە.
کرێکاران:
پێشێل کردنی مافی کرێکاران وپیشەکان لە 6 مانگی ڕابردوو لەساڵی 1396، بەسەدان جار بووە کە داخرانی کۆمپانا وکارگەکان ویەکەکانی بەرهەم هێنان، وەدەرنانی کرێکاران، پێنەدانی پوانەکانی حەقدەست وکاری، مردنی کرێکاران بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستن لەشوێنی کار لەخۆ دەگرێ.
لەگرنگترین پێشێڵ کردنی مافی کرێکاران دەتوانی ئاماژە بە پێنەدانی حەقدەستی کرێکارانی شارەوانی بروجێرد، سەردەشت، مەریوان و کرێکارانی تونێلی گرزدەڕە، کرێکارانی ئاوا سازەی مەهاباد، کرێکارانی خاوێن کەرەوەی شارۆچکەی پیشەیی سنە، کرێکارانی زەڕ شۆرانی تیکاب بکەی.
هەروەها تێکدانی 50 دوکانی کاسبکارانی ناحییەی جوێکراوەی شاری نەنەڵە لەشاری سنە، دەستبەسەراگردنی کەرەستەی کۆمپانیای ئیستەکی کوردستان وبێکار بوونی دەیان کرێکار، ئەگەری داخرانی کۆمپانیای کێبڵی (توان غرب) ی کرماشان وبێکاری 142 کرێکار، ناچاک کردن و نیوە داخراوبوونی دەیان یەکەی بەرهەمهێنانی گەورە وبچووک لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ناو ببەی.
خۆکوژی وکوشتن:
لە 6 مانگی ڕابردوو، 49 هاوڵاتی کورد دەستیان داوەتە خۆکوژی و 11 ڕووداوی کوشتنی نامووسی، کوشتنی ئەندامانی بنەماڵە وتێزاب بە ڕوودا کردن هاتۆتە ئاراوە.
خۆکوژییەکان لەتەمەنی ژێر 18 ساڵ تا سەرووی 80 ساڵ لەخۆ دەگرێ.
23 ژن و 26 پیاو لەڕێی خواردنی حەبی برینج، خۆ هەڵواسین، ئاگرتێبەردانی خۆ دەستیان داوەتە خۆکوژی وگیانیان لەدەست داوە.
نەبوونی کەلووپە وپێداویستی بۆژیانی ئاسایی:
لەمانگەکانی کۆتایی نیوەی دویەمی ئەمساڵ، 26 بابەتی نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی بۆ شارۆمەندانی کورد تۆمار کراوە.
بۆوێنە؛ دەتوانی ئاماژە بە دۆخی ناجێگیری ڕێڕەوەکانی ناوبەری شار وگوندەکان، نەبوون وئاڕوختەیی و کۆنبوونی بیناسازی قوتابخانەکان ودواکەوتن لەخوێندن، نەبوونی بەڕێوەبەری ونەبوونی پێداویستی لەهەمبەر کارەساتی نەخوازراوی شاری، دانیشتوانی قەراغ شارەکان وزۆربوونی کێشەی پێداویستی ئەوان، نەبوونی کەلووپەل و پێداویستی پزیشکی، نەبوونی فەزای گەشت وگوزار وڕابواردن و... بکەی.
ژینگە:
لەخاکەلێوە تا خەرمانانی ئەمساڵ، 58 جار ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتۆتە بن مەترسی لەناوچوونەوە.
لەگرینگترینی ئەم ڕووداوانە دەتوانی ناوی؛ زەرەرمەندبوون بەهۆی سازکردنی 18 بەنداو لەسنە، 52 بەنداو لە ورمێ، 22 بەنداو لە کرماشان، 40 بەنداو لە ئیلام وهەروەها هەوڵ بۆ سازکردنی 80 بەنداوی دیکە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و وشکبوونی بەهێوڕی گۆلی ورمێ وئاگرکەوتنەوە بەئەنقەستەکانی ببەی.
ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەیان جار بەشێوەی بەئەنقەست ئاگر تێبەردراوە کەهەزاران هێکتار لە دارستان ولەوەڕگەکانی لەناو چووە.
نەبوونی شوێنێک بۆ چاڵکردنی زبڵەکانی شار،
بیناسازی بەهۆ لەناوچە دارستانییەکان و کەناری گۆلەکان، تێکدانی ژینگە بەبیانووی سازکردنی پارک، کەمبوونی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان، هاتنی وردیلەکان (ریزگرد)، وێنەی بابەتە ژینگەیی وتەندرووستییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
ناڕەزایەتی سڤیل، هەڵاواردن، جورەکانی دیکەی مافی مرۆڤ (ژنان، منداڵان و...)
لە نیوەی یەکەمی ئەو ساڵ 67 جار ناڕەزایەتی سڤیل، جۆرەکانی هەڵاواردن و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن دەستهەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەنجام دراوە.
زۆرترینی ئەو ناڕەزایەتییانە: کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی جۆراوجۆری کرێکاری، گردبوونەوەی شۆفیرانی پاسی نێو شاری کرماشان، گردبوونەوە و ناڕەزایەتی خەڵکی مەریوان لەمەر جێی ناشتنی زبڵ و خاشاک، گردبوونەوەی تاکسییەکانی پیرانشار، گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کارمەندانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی شاری سنە، کۆبوونەوەی ماڵ دۆڕاوانی بنیادی گەشەپێدانی ئاڕمان (موسسە توسعە ارمان) لەشاری ئیلام، گردبوونەوەی هاووڵاتیانی حەسەن ئاوای شاری سنە لەمەڕ ڕەوشی نالەباری ڕێگە و بان، کۆبوونەوەیچالاکانی سڤیل بۆ پاڵپشتی کۆڵبەران لەشاری ورمێ لەکاتی هاتنی سەرۆک کۆمار بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، کۆبوونەوەی شۆفیری تاکسی جۆری وەن لە حەساری شارەوانی مەهاباد، مانگرتن و داخستنی دووکان و بازاڕ لە شاری ماکۆ لە هەمبەر باروودۆخی کاری و ژیانی خۆیان، مانگرتنی هەناردەکارانی دەروازەی سنووری مێهران، گردبوونەوە لە بەرامبەر شارەوانی لوڕستان، گردبوونەوەی ماڵ دۆڕاوانی نووندی فەڕش چنینی شاری کرماشان، ناڕەزایەتی لە هەمبەر ڕەوشی گۆلی ورمێ، دەیان ڕێپێوان و گردبوونەوەی جەماوەری لە زۆربەی شارەکانی کوردستان لە هەمبەر کوشتن و بۆ پاڵپشتی کردنی کۆڵبەران.
هەڵاواردنەکان:
بنەماڵەی گیراوی سیاسی کورد (ئەیووب ئەسەدی) کە لە گرتووخانەی شاری کاشمەر ڕاگیراوە، بەمەبەستی چاوپێکەوتن و هەروەها دیتنی دادوەر، لەشاری مەریوانەوە چوون کاشمەر. بنەماڵەی ناوبراو بەمەبەستی دیتنی دادوەر سەردانیان کرد بەڵام لەبەر ئەوەی جل و بەرگی کوردییان لەبەر دابوو، ڕێگەی چاوپێکەوتنیان، پێنەدرا.
خۆ پاڵیوراوانی یارسان لە هەڵبژاردنەکانی شۆڕای شار و گووندەکانی شاری (هەشتگرد)ی سەر بە (کەرەج) کە ژمارەیان 30 کەس بوو، لەلایەن دەستەی چاودێری شۆڕای نیگابان کە هەڵسەنگاندن بۆ بەکارهاتنی پاڵێوراوان دەکات و دەستهەڵاتی خۆی لە هەر چوار لایەنی (ناسنامە، دادوەری، هێزی ئینتیزامی و وەزارەتی ئیتلاعات) وەردەگرێ، 28 کەسیانی ڕەتکردەوە.
دانانی جێگرەوە بۆ سەرۆکی شۆڕا هەڵبژێردراوەکانی لوڕستان و ئابدانانی سەر بەشاری ئیلام و کەسانی دەستنیشان کراوی خۆیان وەک کەسانی براوە و یەکەمی هەڵبژاردنەکان.
ژنان:
کەمبوونی ڕێژەی ژنان لە هەڵبژاردنەکان بەهۆی بەربەستە یاساییەکان، ڕێگری کردن لە پایسیکێل سواری ژنان، هەڵاواردنی ڕەگەزی، ئایینی، مەزهەبی و یاسایی له سەر ژنان.
منداڵان:
بوار نەدانی پەروەردەکردن بە زمانی دایک لە قوتابخانەکان، نەبوونی شوێنی پەروەردە و یاریگەی تایبەت و گونجاو بۆ منداڵان، منداڵانی کار و خەسارەکانی سەریان، زۆرینەی پێشێل کارییەکانی سەر منداڵانن.
شایانی باسە کە ڕاپۆرتی شڕۆڤە کراوی ئامارەکانی سەرەوە بە نووسینی ناوەکان، شوێن و کاتی پێشێل کارییەکانی سەر هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕاپۆرتی مانگانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دا بڵاو کراوەتەوە.
​28-09-2017

⚠️ Questo articolo è stato scritto in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull''icona per aprire l''articolo in lingua originale!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 Articoli collegati: 1
📅 Date & eventi
1.👁️28-09-2017
📂[ Di più...]

⁉️ Articoli proprietà
🏷️ Gruppo: 📝 Documenti
🏳️ linguaggio articoli: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 28-09-2017
🌐 Dialetto: 🏳️ Curdo - Sorani
🗺 Provincia: ➡️ Oriente Kurdistan
📄 Tipo di documento: ⊶ Lingua originale

⁉️ Technical Metadata
©️ Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
✨ Qualità Voce: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Povero
✔️
 60%-69%
media
✔️
 70%-79%
Molto buono
✔️
 80%-89%
Molto buono👍
✔️
 90%-99%
Eccellente👏
91%
✔️
Aggiunto da ( Hawrê Baxewan ) su Oct 9 2017 3:01PM
👌 Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da (Hawrê Baxewan) su Oct 13 2017 12:01PM
✍️ Questa voce recentemente aggiornato da (Hawrê Baxewan) in: Oct 13 2017 12:01PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Questo oggetto è stato visto volte 1,745

📚 Biblioteca
  🕮 GRAMMATICA E VOCABULAR...
  🕮 Memorandum sulla situa...
  🕮 Kurdistan: un genocidi...
  🕮 Kurdistan iraqeno: un ...
  🕮 Di più...


📅 Cronologia degli eventi
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020


💳 Donare
👫 membri Kurdipedia
💬 tuo feedback
⭐ collezioni degli utenti
📊 Statistiche Articoli 378,685
Immagini 60,640
Libri 11,311
File correlati 46,235
📼 Video 179
🗄 Fonti 15,686
📌 Actual
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Mirella Galletti, Fuad Rahman
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Jonathan C. Randal Multimedia
Maria Giuseppina Cavallo
ISBN : 88-359-4481-3
1998, Roma
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Collectif
Circolo Culturale Menocchio
2001, Udine
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Kurdish Delegation
Kurdish Delegation
1949, Roma
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Un destino in versi, lirici curdi
Collectif
Vecchio Faggio
1990, Chieti
ISBN: 88-7113-051-0
Un destino in versi, lirici curdi

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Pagina tempo di generazione: 0,141 secondo (s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574